...چاوەڕوانبە
kurdsubtitle loading gif
(33) پێداچوونەوەکانی بیلال

من لە شوێنێکی تر خوێندومەتەوە کە چیرۆکەکەی لە چیرۆکی (فۆرێست گەمپ) دەچێت، بەڵام لێرەدا پێموایە جەختکردنەوەیەکی زۆر جیاواز هەیە ( فۆرێست گەمپ ) بەشێوەیەکی سەرەکی جەخت لە گەشتی یەک پیاو دەکاتەوە ، لە کاتێکدا ئەم فیلمە دەست بۆ نوێگەری و چۆنیەتی هەستی نەوەی دایک و باوکمان و کەلێنی نەوەی نێوان دایک و باوکمان و نەوەی ئێستامان دەبات .

بۆ فیلمی Ode to My Father

لەمەشهەدێکی فلمی میناریدا مارێک بەسەر داریکدا سەردەکەوی دەیفد کە مندالیکی بچوکەلەمەترسی مار تیناگا بەردی تیدەگرێت لەوکاتەدا کە داپیرەی ئاگاداری مەترسیەکەدەبیت قسەیەک دەکا کە من ٥ دەقە فلمەکەم راگرت بەس بیرم لەو قسەیە دەکردەوە مارەکان دەخشێن خۆیان دەشارنەوە بینینی مارەکان باشترە لەوەی وایان لێبکەیت خۆیان بشارنەوە ئەو شتانەی خۆیان دەشارنەوە زیاتر جێگای ترسناکی سامناکترن ئەم وتەیە بۆ هەمو تیۆریەکی ژیان گونجاوە خیزان هاوسەر هاوری سیاسیە چەپەڵەکان ئەو کردارانەی کە بە دزیەوە دەکین مرۆڤ هەمو کاتیک کە کاریکی قیزەون دەکا بە دزیەوە دەیکات ئەمەش مەترسی گەورە بو سەر مروڤو جیهان دروس دەکات تۆ هەرگیز بینیوتە دزی بە ئاشکرا بکرێت مرۆڤکوشتن و رفاندن بە بی نهینی بکری هەندی شت هەن لەم ژیانەدا نابی بهیلی مەترسی بخەیتە سەر یان زۆر سنورداری بکەی چون لە پشتی ئەمەوە شتانیک روو دەدەن کە تۆ چاوەرێی ناکەیت وەک ئەو میردەی کە خیانەت لە هاوسەرەکەی دەکا لە رۆمانی تاوانو سزای دۆسکۆفسکیدا راسکۆلینکۆف کارەکتەری رۆمانەکە ژنێکی سوو خۆر دەکوژێت تاوانەکەی ئەوندە قورس دەبی تا رادەی خۆکوشتنی دەبا چون کارەکەی زۆر بە شاراوەی کرد دواتر دەرونو ویژدانی وەکو مۆرانە بەربوە گیانی بۆیە لەم ژیانەدا هەر شتێک کە دەیکەتت با وەک ئاو رون بیت ئەم وتەیە بو دنیاو قیامەتیش تەواوە وەک چۆن خودا لە قورعاندا دەفەرمی مسقالە زەرەیەک ون نابیت لێپرسینەوەت لەسەر دەکرێت رزگار

بۆ فیلمی Minari

نیمچە دوورگەیە بە هیچ مانایەک پەیوەنی بە شەمەندەفەری بوسانەوە نییە تەنانەت نزیکیش نییە لێیەوە هیچ لە سەرنج ڕاکێشی یی فیلمی یەکەمی نییە و تەنیا وا هەست دەکات کە زۆر بە زەحمەت هەوڵ دەدات گەورەتر و باشتر دەرکەوێ ، کاتێک سادەیی شەمەندەفەری وسان و تەواوی فیلمەکە تەنیا لە بۆشایییەکی زۆر سنوورداردا ڕوو دەدەن ، ئەوە بوو کە بەڕاستی وای لە فیلمەکە کرد کاری خۆی بکات و ئەو جوانییەی پێ بەخشی و ئەم حەزکردنەبۆ ڕزگاربوون کە بەڕاستی بە جدی جدی و چڕ بوو . نیمچە دوورگەیە تەنها زۆر ویستی، لەگەڵ کردارەکە و سی جی ئای بەڵام بەتەواوی چیرۆکەکەی بۆ من کەم بوو هەروەها کارەکتەرەکان

ئەم فیلمە باس لە لە گەڕانی کۆمەڵە زانایەک ئەکات بۆ نیشتیمانێکی نوێ بۆ ژیان بەهۆی ئەوەی زەوی چیتر بۆ مانەوە دەست نادات، قەیرانی خۆراک و نەبوونی بەرووبومی پێویست بۆ ژیان و کەمبوونەوەی ئۆکسجین و کێشەیەک لەدوا یەکەکانی زۆری دانیشتوان، لە ژیانی جووتیارێکەوە دەست پێدەکات و دۆخەکە ئەخاتە بەرچاو بە ناوی (کوپەر)کە پێشتر فڕۆکەوان بووە و حەزی بۆ چوونە ناو بۆشایی هەیە، کچەکەی بە ناوی (مۆرف) لە تەمەنێکی بچوکدایە بەڵام حەزێکی زۆری بۆ خوێندنەوە و زانست و دۆزینەوەی نیشانە نادیارەکانە. بە ڕێکەوت کوپەر ئەچێتە یەکێک لە بنکە نهێنیەکانی ناسا لەوێ پرۆفیسۆر براندی دوای گێرمەو کێشێکی زۆر و شیکردنەوەی ئەوەی کە ئەیانەوێ مرۆڤایەتی ڕزگارکەن کوپەر قایل دەکەن کە قوربانی بە خۆی بدات بۆ ئەم کارە. با بگەڕینەوە بۆ پێش ئەم گەشتە، دەزگای ناسا هەڵدەستێت بە ناردنی زنجیرەیەک کەشتوان بۆ دەرەوەی کۆمەڵی خۆر واتە دەرەوەی گەلەئەستێرەکەی خۆمان، زۆر دوور لەناو قوڵایی بۆشایی ئاسمان کە ١٢ هەسارەی لەسەرە کە ئەگەری ژیان هەیە لەسەری، ئەم گەشتە بە ناوی ( lazarus)ەوەیە، ٩دانە لە هەسارەکان بێ کەڵکن بۆ ژیان،٣ دانەکەی تر کە ئەگەری هەیەبە کەڵک بێت بە پێی قسە و زانیاری نێردراوەی کەشتیوانەکانی سەری کە بەدەست دەزگاکە گەشتوەتەوە ئەم سێ هەسارەیە بە ناوی کەشتیوانەکانەوە ناونران بەناوی(د.مان ، د.میلەر، د.ئیدمۆند). پاش ماوەیەکی زۆر ئەم تیمەی تر کە کوپەر کچەکەی پرۆفیسۆر براندی تێدایە لەگەڵ چەند زانایەکی تر ئەم گەشتە ئەکەن بە ناوی(endurance) بۆ زانین و پشکنینی هەریەکێک لەو سێ هەسارەیە. ئەو نەخشەیەی کە دارێژرابوو بریتیبوو کەوەی کە هەسارەکە بدۆزنەوەو تەواوی مرۆڤایەتی بگوازنەوە سەری، بەڵام ئەمە کارێکی زۆر قورس بوو بەهۆی هێزی کێشکردن و زۆری بارستایی، بەپێی هاوکێشە فیزیاییەکان، پڕۆفیسۆر پەیمانی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەیدا تاکاتی گەڕانەوەیان، بەڵام بێگومان بەوەدا ڕانەگەشت و نەیتوانی بەڵکو ئەمە درۆیەک بوو، لەکاتی سەرنەکەوتنی نەخشەی یەکەم نەخشەیەکی تر هەبوو کە ئەویش بریتی بوو لە دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی تازە لەسەر هەسارەکە لە ڕێگەی گواستنەوەی ژمارەیەکی زۆر لە هێلکەی پیتراوی مرۆڤ گەشەپێکردنی لەوێ لەکاتی دڵنیا بوون لە هەسارەکە، لەسەرەتاوە هەر ئەمە ئامانجی پڕۆفیسۆر بوو. بلاک هۆڵ(کونە ڕەشەکان) ئەو ناوچانەن کە هێزی کێشکردن تیایدا زۆر بەهێزە و هێچ شتێک تەنانەت ڕووناکیش دەرباز نابێت تیایدا، نازانرێت لەنویدا چی هەیە یاخود لەودیویەوە چی ئەگوزەرێت، لێرەدا ئەو بلاکهۆڵەی کە باسکرا(Gargantua)بوو، کە وەک ڕێگەیەک بەکارهێنرا بۆ گەشتن بە گەلەئەستێرەکەی تر . تووشی چەندین ڕووداو و لەدەستدان ئەبن، لەلایەک خەمی ئەو ئەرکەی کە پێیانسپێردرابوو کە بیگەیەننە جێ لەلایەکی تر خەمی گەڕانەوە و بەتایبەتیش کوپەر بۆ لای منداڵەکانی. ئەکرێت ئەمە گرینگترین بەشی پیشاندراوی فیلمەکە بێت کە باس لە هەستەکانی مرۆڤ ئەکات کە چۆن پاڵت ئەنێن بەرەو ئەو شتانەی کە ئەمانەوێن، گرینگ نییە چەنێک هەوڵ بەیت کە بیشاریتەوە یاخود مەنتیقی نەبێت ئەوە ئەو هەستی جۆشویستن یان حەز لێبوون یاخود ڕقلێبوونەوەیە کە پاڵنەرن بۆت. کوپەر بڕیاری ئەم گەشتەی نەیا لەبەر ئەوەی کە ئەم ئەو توانایەی هەبوو لەبەر حەزی زۆر لە مێژەی بوو بۆ چوونە ناو بۆشایی ئاسمان وە ئەو ڕقەشی بەرامبەر ئەم دۆخەی خەڵک کە هەیبوون، وە بڕیاری گەڕانەوەشی لەبەر ئەوە نەبوو کە پێویست بوو وە ئەبوو بگەڕێتەوە لەبەر ئەو هەستەو سۆزە زۆرەی کە هەیبوو وە ئەو بەڵێنەش کە دابووی بە کچەکەی، وە مۆرفی کچیشی هێندە وابەستوی بوو لە لایەنی ڕووحیەوە کە لە نیشانەو هێماکانی باوکی تێ ئەگەشت بە ئاسانی، یان د.مان ئەو کارانەی کە کردنی لەبەر ئەو هەستانەی ناخی بوون کە چەند لە تەنیایی و دوور لە خەڵک ئەترساو وە بۆ ئەو پەیوەندییە کۆمەڵایەتیانەی کە ئەیویست بیانگەڕێنێتەوە،هەروەها د.براند نە لەبەر باوکی نە لەبەر هیچ شتێکی کە نەبوو کەبەد خۆشویستنی بوو بۆ ئیدمۆند کە وای کرد بلیۆنەها میل ببڕێت تا بگاتەوە پێی لەسەر ئەو هەسارەیە بوو نەشی ئەزانی ئایا ماوە لە ژیاندا یاخود نا، وە پێی وابوو زۆر شت هەن لە پشت هەستەکانەوە کە نازانین چۆن لێکیان بەینەوە، هەرواشە لە زۆری خۆشویستنت بۆ کەسێک یان شتێک نازانی چۆن باسی کەیت یاخود گوزارشت لە هەستەکەت بکەی بەرامبەری، پێتوایە وشەکان کەمن لە ئاستیا و حەقی تەواوەتی خۆی پێنادەیت، ئەمە ئەو دۆخەیە کە هەست و سۆزەکانت زاڵ ئەبن بەسەرتدا ڕێرەوی ئەقڵت بەدەست دڵتەوە ئەبێت هەست ئەکەی بڕیارە ڕاستەکەیە کە یاوتە. گەڕان بۆ سەر هەسارەکان دەست پێ دەکات، لێرەوە وردی ناکەمەوە با چێژەکەی لەدەست نەیەیت، تەنها ئەو شوێنە نەبێت کە کوپەر پاش جیابوونەوەی لە د. براند و تارس دەچێتە ناوی کە ناودەبرا بە (tesseract) ناوچەیەکی شوشپاڵوی چوار ڕەهەندییە کە بەسترابوو بە کاتەوە کوپەر ئەیتوانی چرکە بە چرکەی ڕابردوو و داهاتووش ببینێ و پەی پێ ببات و پەیوەندیش دروست کات، بەهۆی ئەوەوە ئەتوانێ بگات بە کچەکەی و یارمەتی ئەدات لە تێگەشتن لە هێزی بلاک هۆڵ و چارەسەرکردنی هاوکێشەی هێزی کێشکردنلەلایەن مۆرفەوە، بەمەش ناوچەکە تەسک ئەبێتەوە و دیار نامێنێ ، بەمەش لە کۆتایدا قوربانی دانەکەیان بەهەدەر نەچوو، ئە شوێنەش کە دەردەکەوێت لەوکاتەی کوپەر بە ئاگادێتەوە خولگەی زوحەلەو تەمەنی ١٢٤ ساڵە بەهۆی جیاوازی ئەو کاتەی کە تێپەڕییوە لە بۆشاییدا، مۆرفی کچی چیتر گەنج نییە و زۆر پیر بووە و نەوەکانی لە چواردەورین کە کووپەر دێت. ئەم فیلمە فیلمێکی زانستی و خەیاڵی تێکەڵکراوە بۆ ڕوونکردنەوەی کات وە جەخت لەسەر یاسا فیزیاییەکان ئەکاتەوە وە هەروەها ڕونکردنەوەی دۆخی سروشت و ئاستەنگییەکان و چارەسەرە پێشنیارکراوەکان بۆی ئەگەر مەحاڵیش بن.وە لە دەرهێنانی (کریستۆڤەر نۆلان)ە. لەنیا مەسعوود

بۆ فیلمی Interstellar

هەمویم بە یەکجار تەواو کرد. ئەو دیمەنانەی کە هەنگەکە دەردەکەوێت بێزارکەر بوون بەلای منەوە. 🐝، هەروەها ئەڵقەی نۆیەم باشترین بوو. بە گشتی من پێشنیاری ئەوە دەکەم کە سەیری بکەن و تاقی بکەنەوە چونکە یەک کاتژمێر دەخایەنێت بۆ تەواوکردنی زۆر نییە.

بۆ زنجیرەی Man Vs Bee

فیلمێکی باشە کە دەست دەخاتە سەر هەموو خاڵە هەستیارەکانی کۆمەڵگەیەکی پیاوسالاری. هەموو ئەکتەرەکان نایاب و سەرنجڕاکێش بوون، ڕێکخستنی کاتی فیلمەکە باشە و هیچ خاوبوونەوە و دیمەندی زیادەی لەخۆ نەگرتبوو، سینەمای بۆلیوود پێویستی بە فیلمی زیاتری لەم شێوەیەیە. 🌟

بۆ فیلمی Jayeshbhai Jordaar

بۆبا فێت شەڕ دەکات بۆ چەسپاندنی پێگەی دەسەڵاتی خۆی لەناو جیهانی ژێرزەوی تاتۆین لە هەمان کاتدا بیر لە ڕووداوەکانی ڕابردوو دەکاتەوە، بە پێچەوانەوەی هەندێک کەسەوە من زۆر چێژ لە فلاش باکەکان وەردەگرم. 🤎

بۆ زنجیرەی The Book of Boba Fett

گرنگترین ئامانجی ئەم درامایە گۆڕینی تێڕوانینەکانمانە سەبارەت بە "غەم و پەژارە" بۆ نەمانی کەسێک. هەموو ئەڵقەیەکی پەیامێکی جوانە

بۆ زنجیرەی Move to Heaven

باس لە بەشێکی بچووک دەکات ئەویش باس لەو کچە دەکات کە لە کۆتایی وەرزی دووەم دەرکەوت نەک باس لە تەواوی دوو وەرزەکەی پێشوو بکات و ئەم ئەڵقە تایبەتە پەیوەندی نییە بە سەردەمی ناو دراماکە

بۆ فیلمی Kingdom: Ashin of the North

Luca (2021) هۆکاری ئەوەی کە باوکەکەی ئەنیمەیشنی “لوکا” یەک قۆڵی هەبوو ئەوەیە کە ئەنیمەیشنەکە باسی ساڵانی ١٩٥٠ دەکات کە ئەوکات جەنگی جیهانی دووەم بوو کە ئیتاڵیا تێیدا بەژداربوو، هەربۆیە دیزنی پێویستی بە هۆکارێکی ماعقول بوو بۆ وڵامدانەوەی کە بۆچی ئەم باوکە بۆ لە جەنگی جیهانی دووەم بەژداری نەکردووە، هەر بۆیە دیزنی بیری لەوە کردەوە کە ئەم باوکە قۆڵێکی نەبێت، بەهۆی ئەمەشەوە ناتوانێ ببێتە سەرباز و بنێردرێتە جەنگەوە بە یەک قۆڵەوە (سەرباز نابێت کەم ئەندام بێت) دەتوانم بڵێم شتێکی جوانی وتووە و ئافەرم بۆ دیزنی کە ئەم پرسیارەی بێ وڵام جێنەهێشتووە.

بۆ فیلمی Luca

هۆکاری ئەوەی کە باوکەکەی ئەنیمەیشنی “لوکا” یەک قۆڵی هەبوو ئەوەیە کە ئەنیمەیشنەکە باسی ساڵانی ١٩٥٠ دەکات کە ئەوکات جەنگی جیهانی دووەم بوو کە ئیتاڵیا تێیدا بەژداربوو، هەربۆیە دیزنی پێویستی بە هۆکارێکی ماعقول بوو بۆ وڵامدانەوەی کە بۆچی ئەم باوکە بۆ لە جەنگی جیهانی دووەم بەژداری نەکردووە، هەر بۆیە دیزنی بیری لەوە کردەوە کە ئەم باوکە قۆڵێکی نەبێت، بەهۆی ئەمەشەوە ناتوانێ ببێتە سەرباز و بنێردرێتە جەنگەوە بە یەک قۆڵەوە (سەرباز نابێت کەم ئەندام بێت) دەتوانم بڵێم شتێکی جوانی وتووە و ئافەرم بۆ دیزنی کە ئەم پرسیارەی بێ وڵام جێنەهێشتووە.

بۆ فیلمی Luca

کۆریا لە ڕێگەی فیلمێک بە ناوی ڕووەکی" میناری" ( بە مانای کوردیەکەی "ڕووەکی ئاوی" دێت کە تەنها لە چین و یابان و کۆریا ئەو جۆرە ڕووەکە بوونی هەیە)دوبارە نوێنەریان هەیە بۆ خەلاتەکانی ئۆسکار. وەکو پێشبینیم کرد ئەوان هەنگاوی گەورە دەنێن لە بواری سینەما لە ئاستی جیهاندا. لە پێشتردا من وتم کەس نیە نەزانێت (fast food) چیە بەلام پێچەوانەی ئەمە لە ئیتالیادا شتێک هەیە پێی ئەوترێت (slow food) واتا ئەو خواردنانەی کە زۆر بە هێواشی و لەسەر خۆی دروست بکرێت و بخورێت تام و جێژ لەو خواردنە وەربگریت چرکە بە چرکەی. لە سالی 1986 ئەم بیرۆکەیە بلاو بۆیەوە لە ئیتالیا دا لە لایەن (carlo petrini)، لە ئیستا دا فلیم و دراما کۆریەکان بە هەمان شێوە وەکو (slow food) دەستیان بە بلاو بوونەوە کردووە و ئیستاش گەیشتوونەتە لووتکە. کۆریا لە ڕێگەی Netflixەوە توانیویەتی سەرنجی هەمووان بۆ خۆی ڕابکێشێت لە دوای ئەوەی parasite توانی خەلاتی ئۆسکار بەدەست بهێنێت بۆ یەکەم جار لە مێژووی کیشوەری ئاسیادا. بە گوێرەی دواهەمین راپۆرتی رۆژنامەی واڵ ستریت ئەمەریکی Netflix "تەنها لە چوار مانگی سەرەتای(2021) 500 ملیۆن دۆلاری سەرف کردووە بۆ فیلم و

بۆ فیلمی Minari

فیلمی ھیچکەس بە میتۆدی فیلمی جۆن ویک! ئەم فیلمە سینەماییە بەرھەمی سەردەم و ساڵانی کۆرۆنایە، سەردەمی کۆرۆناش وایکردووە تارادەیەک لە گشت کایەکاندا نەتوانرێت بە تەواوی ماف بەحەقیقەت و ماھیەتی بەشێک لە کارەکان بدرێت! فیلمی (NOBODY )، فیلمێکی ئاکشن و ھەستبزوێن و تاوانییە، لە ساڵی (٢٠٢١)دا بڵاوبۆتەوە. لەم فیلمەدا دەرھێنەر بە ئاشکرا ویستوویەتی تەقلید و لاسایکردنەوەی تەکنیکەکانی زنجیرە فیلمی (جۆن ویک) بەرجستە بکاتەوە، وەتارادەیەکیش ئەمەشی ئەنجامداوە! بۆ نمونە بینەر ھەر لە تەماشاکردنی پۆستەری فیلمەکەوە درکی ئەم راستیە دەکات! واتا؛ کاتێک ھەندێک لە دیمەنە پڕ جوڵە و ئاکشنەکانی فیلمی (نۆبۆدی) دەبینی، راستەوخۆ شێواز و جۆر و تایپی شەڕکردن و تووندووتیژی و جوڵەخێراکانی کارەکتەری (جۆن ویک)ی فیلمی جۆن ویکمان دێتەبەرچاو، بەلام دەتوانین بڵێین؛ لەمدا بە کەمێک تەکنیکی لاوازتر! زۆرجار من کاتی تەماشکردنی فیلمە ئاکشن و جەنگیەکان بۆ شەوان و کاتە درەنگەکان دادەنێم، ئەمە یاسا نیە! شتێکە تایبەتە بە خۆم و بۆتە خوو! چونکە بە رای خۆم شەوان بینەر کەمتر تەرکیزی لەسەر چیرۆک بۆ چڕدکرێتەوە ئەوەش رەنگە بەھۆی کاریگەری ماندوتێی کاری ڕۆژانە و ماندووتێتی بینینی چاو و ھەروەھا ھیلاکی مێشکەوە بێت، ھەربۆیە زیاتر بینینی فیلمە (درامی و مێژووی و تاوان و لێکۆلینەوە)کان لە بەر گرنگی ناوەرۆکی چیرۆک دەخەمە کاتە بەتاڵەکانی ڕۆژەوە! جا بێمەوە سەر ئەم قسەکردن لە سەر تایپی ئەم فیلمە ئاکشنانە کە زۆرجار ھاوشێوەن یەکترن، واتا زۆرجار کارەکتەری سەرەکی، یاخود پاڵەوانی سەرەکی تێیدا رابردوویەکی نامۆ و پڕ نھێنی و پڕئازاری ھەیە، ئەو ڕابردووەش ماندووی کردووە و ئیتر پێویستی بەپشوو و حەوانەوە ھەیە! کارەکتەری سەرەکی دەیەوێت بەھەر نرخێک بێت لە رابردووکەی خۆی ھەڵبێت! بەلام وەک ھەمیشە ئەستەمە! ھەر ئەمەشە وادەکات بە ھۆکاری رووداوی لە ناکاو و نەخوازراوەوە دوبارە بگەرێتەوە ناو ململانێ قوڵ و تووندوتیژەکانەوە، تەنانەت بەشێوازێک کەسەکە ناچارە بچێتەوە سەر پلێت و ئەسلیەکەی خۆی کە پێشتر پێی ناسراوە!

بۆ فیلمی Nobody

بەدوای جووتە جوانەکان دەگەڕێیت یان هەست بە ڕۆمانسیەت دەکەیت؟ ئێرە شوێنی راستە بۆی هاتویت ڕاستەوخۆ سەیری فیلمەکە بکە ئەم فیلمە ئەو جۆرەیە کە دوای سەیرکردنی، بە هەستێکی خۆشەوە جێت دێڵیت کە لە خۆشیدا خەریک بوو بفڕم

بۆ فیلمی Always

لەبنەڕەتدا فیلمەکە لەسەر مرۆڤایەتییە ، هەروەک چۆن کاراکتەری سەرەکی لەو دۆخەدا ئینسانی خۆی لە دەست نەدا کە پێیدا دەکەوێت ، هێشتا یارمەتی ئەم کچەی تر دەدات تەنانەت شانسی ڕزگاربوونی خۆی لەم دۆزەخە بەرتەسک دەکاتەوە و وەک چۆن دەسەڵاتی حکومەت دۆخەکەی قۆستەوە فیلمەکە ئەم پرسیارەت پێدەدات "ئایا ژیانی کەسێک هەڵدەبژێریت لەسەروی ژیانی کەسانی تر کە بەهۆی دۆخەکەوە زیانیان لێبەربووە؟"

بۆ فیلمی Tunnel

فیلمی شێتیلە ھەوای عەشقدا سەرەڕای دۆخی بێدەنگی و ھێمنی و ڕۆمانسییانەکەی؛ لەو فیلمانەیە کە ھەستێکی دووبارەنەبووەوەت پێ ئەزموون دەکات. ھەمیشە ئەوەی لە سینەمای وۆنگ کار-وای'دا بەریدەکەوین؛ کەسانێکی تەنھا و گۆشەگیرن، ئەوانەی نۆستالجیای ھەڵە و تاوان و شکست و دابڕان و پەیوەندییە کورتخایەنەکانیان و بێدەنگبوونی ڕابردوویان ھەمیشە لەگەڵیاندان، ئەو کەسانەی قەرەباڵغی دەوروبەر لە ھەموو شوێنێك بە دوایانەوەن بەڵام ھەمیشە بە تەنھان، لەگەڵ خۆیاندا بە تەنھان، لەگەڵ کەسانی تردا بە تەنھان. خاڵێکی تریش بە گشتی و بە تایبەتی لەم فیلمەدا؛ بەکارھێنانی ڕەنگ و میوزیك و گۆرانییە وەكو سپێشەڵ ئیفێكت نا بەڵکو وەكو کاراکتەر، بە جۆرێك دەتوانین بڵێین ھێندەی ڕەنگ و میوزیك و گۆرانییەکان قسە دەکەن، دایەلۆگەکان ھیچمان پێناڵێن! لێرەدا میوزیك لەجێی کاراکتەرەکان قسە دەکات، لەو شوێنانەدا کە پێویستە کاراکتەرەکان قسە بکەن؛ بەڵام نایکەن، ئەو کاتانەی پێویستە بڕۆن و دوور بکەونەوە؛ بەڵام ناڕۆن، میوزیك لە جێی ئەو ھەستانەیە کە ناکرێن بە وشە، لە جێی ئەو وشانەیە کە دەبڕینیان ھەستکردنە بە مردن، بە درێژایی فیلمەکە کاراکتەرەکان بە بێدەنگیی بەرامبەر یەکتری دادەنیشن، لە یەکتری دەڕوانن، بە تەنیشتی یەکتریدا تێدەپەڕن و ڕووبەڕووی یەکتری ڕادەوەستن؛ کۆڵێك قسە لە دڵ و دەرونیاندایە، بەڵام دەریاننابڕن و بە یەکتریی ناڵێن، ھەربۆیە میوزیك وەکو کاراکتەرێکی جێگیر لە جیاتی ئەوان قسە دەکات، شوێن دەگۆڕێت، کات دەگۆڕێت، کامێراکە لەسەر ڕووخساری کاراکتەرێکەوە دەگوازرێتەوە بۆ سەر ڕووخساری کاراکتەرێکی تر، بەڵام میوزیكەکە ھەمان میوزیكە و بەردەوامە لە دەربڕینی ھەستی کاراکتەرەکان. لە ھەندێك شوێن و کاتدا نازانین لە نێوان کاراکتەرەکاندا چی دەگوزەرێت، فیلمسازەکە دیمەنەکەمان بۆ ناگوازێتەوە، نازانین چی دەڵێن و چی دەکەن، لێرەدا میوزەکەکە خۆی دەکات بە دیمەنەکەدا و لێمان دەبێت بە کەسی سێیەم (وەکو لە دیمەنی ناو میوانخانەکە). لە ھەندێك شوێنی تریشدا ئەم کارە بە ڕەنگەکان دەکات، لە سینەمای وۆنگ کار- وای'دا ھەموو ڕەنگەکان جێیان دەبێتەوە، بە ڕادەیەك وردەکاریی ڕەنگ لەسەر پۆشاکی کاراکتەرەکانیش بە درێژایی فیلمەکە دەبینرێت، (لە دیمەنێکدا؛ بارانێکی بەلێزمە دەبارێت، ڕەنگ و میوزیك چیرۆکبێژن؛ خاتوونەکە لە باوەشی پیاوەکەدا دەگری، پیاوەکە پەرێشانە، ھەتاکو لێواری نائومێدی دڵ شکاون و ھیچ ناڵێن، بێدەنگن، باران دەبارێت؛ ڕەنگ باڵادەستە و میوزیكیش دەدوێت...) چیرۆکی فیلمەکە باس لە دوو دراوسێ دەکات کە ڕێکەوتێکی سەیر پێکەوە گرێیان دەدات، چیرۆکی ژن و پیاوێکە پاش ئەوەی بۆیان دەردەکەوێت ھاوسەرەکانیان خیانەتیان لێ دەکەن و ھاوسەری ژنەکە لەگەڵ ھاوژینی پیاوەکەدا پەیوەندی بەستووە، مێزێك ئەم دوو دراوسێیە پێکەوە کۆدەکاتەوە و ھەوڵ دەدەن بزانن کەی و چۆن و بۆچی ھاوسەرەکانیان ھەڵساون بەم خیانەتە، چەند جارێك یەکتری دەبینن؛ بەڵام بە تێپەڕبوونی کات ئەوانیش عاشقی یەکتری دەبن جا لات پرسیارە ئاخۆ ئەم ھەستە لە کوێوە دێت، ئاخۆ لە نەبوونی ھاوسەرەکانیان و ھەستکردن بە بوونی بۆشاییەکە یاخود ئەو ھەستانەیە کە کەس نازانێت چۆن و کەی دروست دەبن، تاکە چارەسەریش ئەوەیە یان دەبێت ئەوانیش خیانەت بکەن، یانیش دەبێت جیاببنەوە. فیلمی لە ھەوای عەشقدا چیرۆکی ئەو کەسانەیە کە بە بێدەنگیی کەسێکیان خۆشدەوێت و ئەو بێدەنگییە لە ناخەوە وێرانیان دەکات، ئەوانەی تەمەنێك بە خۆشەویستییەکی بێ ئەنجامەوە بەڕێ دەکەن، ئەو کەسانەی دەترسن پەیوەندییەکی پڕ لە تاوان ئەزموون بکەن، چیرۆکی ئەو ئافرەتانەیە کە خیانەتی ھاوسەرەکانیان دەبینن بەڵام بە ھۆی ترسان لە وشەی بێوەژن و لۆمە و قسەی کۆمەڵگا بێدەنگن و جیانابنەوە، ئەو کەسانەی لە پێناو ھاوسەنگیی ڕەوشتیی لە کۆمەڵگەدا ناچارن قوربانیی بە ھەستەکانیان بدەن و بکەونە نێو ئەو بۆشاییەوە کە ھیچ قەرەباڵغییەك پڕی ناکاتەوە. چرۆ عیزەت

بۆ فیلمی In the Mood for Love

ڕونکردنەوەیەک بۆ ڕوداوەکانی فیلمەکە ئەگەر من دڕەندەیەکی زۆر قێزەونیش بم ئایا شایەنی ئەوە نیم کە ژیان بکەم؟ سەرەتا شتێک هەیە دەبێ بیزانن ئەویش ( خەوتنی موگناتیسیە ) کە لەڕێگەی ئەم تەکنیکەوە ئەتوانن کەسی بەرامبەر بخەوێنن بەڵام خەوێکی قولو ئاسایی نا بەڵکو خەوێکی تایبەتە لەکاتی خەواندنی کەسەکە هەر فەرمانێکی پێ بکەن جێبەجێی دەکات بێ ویستی خۆی کاتێ هەڵسا لەو خەوە و بێئەوەی لەبیری بێت کە فەرمانیان پێی کردوە وادەزانێت خۆی ئەوکارە ئەنجام دەدات و ویستی خۆیەتی و ئەمە شتێکی ڕاستیەو فانتازی نییە لەجیهانی ئەمڕۆدا دەکرێت... ..... فیلمەکە باسی ترسناکی وشەکان ئەکات دەکرێت وشەیەکی زۆر سادە کارەساتی گەورەو دڵتەزێنی لێبکەوێتەوە باسی کەسێک دەکات بەناوی دایسو کە لەشەوی لەدایکبونی کچەکەیدا ژنەکەی دەکوژرێت ودەڕفێنرێتو زیندانی دەکرێت و و زیندانیەکی ئاسایی نا بەڵکو بۆ ماوەی 15 ساڵ لەژورێک بەند دەکرێت بەبێ ئەوەی بزانێ کێ وای کردوە وە بۆ وادەکات و هەمو ڕۆژێک بەگازێک بێهۆش دەکرێت و خەوتنی موگناتیسی لەسەر ئەنجام دەدەن و دوای ئەو پانزە ساڵە بەری دەدەن و دەچێتە مەتعەمێک کە کچێک دەناسێت کەکارەکتەرێکی زۆر گرنگە بیناسن ناوی میدۆیە کە لەڕاستیدا کچی خۆیەتی بەڵام کەسیان ئەوی تریان ناناسنەوە لەبەر ئەوەی کچەکەش بەهەمان شێوە لەلایەن پیاوێکەوە خەوتنی موگناتیسی لەسەر ئەنجام دراوە لەلایەن پیاوێکەوە بەناوی لیی هو باشە ئەم پیاوە بۆوادەکات ئامانجی چییە ئەم پیاوە کاتی خۆی پەیوەندیەکی نەشیاوی هەبوە لەگەڵ خوشکەکەیدا بەناوی لی سوو و خوشکەکەی دوگیان دەبێ و مناڵی براکەی لەسک دەبێ و دای سوو بینیویەتی کاتێ ئەمدوانە کاری سەرجێی دەکەن بۆیە بە برادەرێکی خۆی دەلێت و ئەویش بڵاوی دەکاتەوە تا دەگاتە ئەو ڕادەیەی کچەکە خۆی دەکوژێت چونکە چیتر بەرگەی ئەو قسەو قسە ڵۆکە ناگرێت براکەی دەیەوێت ڕێی لێ بگرێت بەڵام ناتوانێ بۆیە دەیەوێت تۆڵە لەم دایسوە بکاتەوە بۆیە زیندانی کردوە بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە بۆچی بۆ دایسو و کچەکەی میدۆ خەوتنی موگناتیسی بەکار هێناوە ؟ بۆئەوەی وا بکات ئەودوانە یەکتری نەناسنەوە و بکەونە خۆشەویستی یەکتر و کاری سەرجێی ئەنجام بدەن واتا چونی بۆ ئەو مەتعەمەو قسە کردن لەگەڵ کچەکەیدا و کچەکەش وا بەزویی بۆتە برادەریو چۆتە دڵیەوە سوتفە نەبوە بەڵکو پێشتر فەرمانیان پێکراوە کەوابکەن لەڕێی خەوتنی موگناتیسیەوە کەبەدرێژایی ئەم پانزە ساڵە پێیدا تێپەڕبونە ... و هەموو شت بەپێی پلانەکە دەڕوات و دایسو دەکەوێتە ئەو داوەوە و کاری سەرجێی لەگەڵ کچەکەی دەکات بێئەوەی بزانن کەئەوان کچو باوکن چونکە لەژێر کاریگەری خەوتنی موگناتیسین و هەمان سیناریۆ دوبارەدەکاتەوە وەک چۆن ئەو لەکەڵ خوشکەکەی بوو ئەم لەگەڵ کچەکەیدا سێکسی ئەنجامدا بەڵام ئەو لیی هو بەبڕیاری خۆی ئەوکارەی کرد بەس دایهو لەژێر کاریگەری خەوتنی موگناتیسی بو ئەوەتان لەبیر نەچێت... بەڵام لەدواتردا لیی هوو پێی دەلێت کەئەوە کچەکەتە و من ئەوکەسەم کەتۆ ژیانیت وێرانکردو ئەوقسەیەت بڵاو کردەوە کەمنو خوشکم چیمان کردوە پێکەوە و پێشی دەلێت کەهەموو ڕوداوەکانی تۆمار کردوە لە لای خۆیدا و دەلێت کە بەکچەکەت دەلێم کە ئەوە باوکتە وا سێکسی لەگەڵ کردووی لێرەدا مەشهەدێکی زۆر کاریگەر دەبینین کە چۆن دای سوو لێی دەپاڕێتەوە کە ئەو کارە نەکات وپێی دەلێی دەبمە کوێلەت و زمانی خۆی دەبڕێت وەکو ڕەمزێک بۆئەوەی ئیتر بێدەنگ ئەبێو باسی خەڵکی ناکات لی هوو ڕازی دەبێ کە بەکچەکەی نەلێ و پاشان ڕاستەوخۆ خۆی دەکوژێ چونکە تاکە ئامانجی ژیانی ئەوەبو توڵە لەدایسوو بکاتەوە و ئامانجەکەی بەدی هێنا بۆیە چیتر هیچی نەمابو لەژیاندا ئەنجامی بدات دیمەنی کۆتایی فیلمەکە .. لەکۆتایدا دایسو دوای ماوەیکی زۆر خەوتنی موگناتیسی بۆخۆی ئەنجام ئەدات تاکو ئەو ڕاستیە لەبیر کات کە سێکسی لەگەڵ کچەکەی خۆیدا کردوە.. کۆتاییەکەی کراوەیە و سێ شیکردنەوەی بۆ کراوە .... یەکەم :دەلێت نەیتوانیوە ئەو ڕاستیە لەبیر کات چونکە کاتێک کچەکەی باوەشی پێدەکات و پێی دەلێ باوکە پێدەکەنی و دواتریش لە دەموچاویا ئازارو ئەشکەنجە دەبینین ئەو پێکەنینەش لەوەیە ئاماژە بێت بۆئەوەی دڵخۆشە بەوەی کچەکەی هێشتا ڕاستیەکەنازانێ بەم حسابە بێت هێشتا خۆی ڕاستیەکە دەزانێت بۆیە هەستیشی بەئازار کردوە دوەم:دەلێت خەوتنە موگناتیسیەکە سەری گرتوەو توانیویەتی ڕوداوی سەرجێییکردنەکە لەبیر بکات سێیەم: و بەپێی ویکی پیدیا دەلێت کە لەڕاستیدا ئەودیمەنەی کۆتایی تەنها خەیاڵەو لەڕاستیداهیچ خەوتنێکی موگناتیسی ڕوی نەداوە تەنها خەیاڵێکی دایسوە پەیوەند بەسام

بۆ فیلمی Oldboy

بەخێربێیت بۆ دۆنگـماکـگۆل فیلمێکی بێ وێنەی دژە جەنگە، کە باس لە ساڵانی 50کانی سەدەی پێشوو دەکات. یەکەمین فیلمی سەربەخۆی دەرهێنەر کوانگ هیونک پارکە. ئەوەی فیلم بەخێربێیت بۆ دۆنگماکگۆل جیادەکاتەوە لە فیلمە جەنگیەکانی تر نەهاتووە وەسفی لایەنێک و وڵاتێک بکات، بەڵـکو دژی جەنگ دەدوێت، وە هەست و سۆز و کۆمێدیا پیشاندەدات لە بابەتێکی زۆر هەستیاردا. لە گەرمەی جەنگی کۆریادا، فڕۆکەوانێکی هێزی هاوپەیمانان، لە ناوچەیەکی دابڕاودا بەردەبێتەوە و فڕۆکەکەی تێکدەشێکت. ئەم پیاوە لەلایەن گوند نیشینێکەوە ڕزگار دەکرێ لە مردن. گوندنیشینێکی گوندی دۆنگماکگۆل کە گوندێکی دابڕاوە و بێ ئاگان لە جەنگ و درووست بوونی چەک و بۆمب هەر پێشکەوتـنـێکی مرۆڤایەتی. پاش ماوەیەکی کەم سەربازانی کۆریایی باکور کە سێ سەربازن، ڕێی لێ وون بووە لەم لادێیە خۆیان دەبیننەوە. وە دوو سەربازی کۆریایی باشوریش کە ڕیزەکانی سوپایان جێهێشتووە ڕێیان دەکەوێتە ئەو گوندە. پاش چەندین سوکە شەڕ و کۆمەڵێ بابەتی خەندە ئامێز لە نێوان هەردوو لادا لە کۆتایدا هەردوولا کینە و ڕقیان بەرامبەر یەک دەخـەنە لاوە و هەوڵی پاراستی دێیەکە دەدەن کە ڕووبەڕووی مەترسی دەبێتەوە. باشترین بەشی فیلمەکە سیناریۆکـەیەتی، هەرگی هەوڵی پیشاندانی تەنیا نمایشێک نادات چونکە زۆر بەباشی پێکەوە بەستراوە. دۆخێک دەخوڵقێنێت کە زۆر بە ئارامی بیروبۆچونی سەربازەکان بەرامبەر بە جەنگ دەکۆڕێت. بە تیپەڕبوونی کات وێنای سەربازەکان بەرامبەر بە یەکیش دەگۆڕێت. لەگەڵ فڕێدان چەکەکانیان و پۆشاکە سەربازیەکانیان ئەوانیش دەبن بە مرۆڤانێکی سادە و بە کەیف و شاد وەک خەڵکی گوندەکە. فیلمەکە لە زۆرێک لە دیمەنەکاندا بە شێوەیەکی جوان دژی جەنگ دەوەستێتەوە. کچـەکە کە لە ڕووی مێشکەوە تۆزێک پەکەوتەیە، لەوانەیەک زۆر بە کەمی ئەوەی بینەری فیلمەکە بووبێت درکی بەوە کردبێت کە ئەم گرنگترین کەسایەتی فیلمەکەیە! چونکە ئەم خاڵی سەرەکی گۆرانی دڵە لە فیلمەکەدا. فیلمەکە پەلەناکات بۆ تەواو بوون. بەڵکو دەیەوێت لەگەڵ باسکردنی بارودۆخێکی وا هەستیاردا بینەر چێژیش ببینێت، بۆیە هەر ساتێکی فیلمەکە بۆ بینەر جێی تیاڕامانە. بە تایبەت کە وێنەگرتنێکی باشی بۆ کراوە لە لۆکەیشنێکی وەهادا ڕێک توانیەتی پڕبەپێستی سیناریۆکە بێت و دوور بێت لە کەم و کورتی. دیمەنی تەقینەوەی کۆگای گەنمەشامیـەکە و پارچەبوونی کە وەک باران دێتە خوارەو هێند هێواش کراوەتەوە وە هێندە هێور کەروەیە کە بینەر هاوشان لەگەڵ کارەکتەرەکان چێژ لەو دیمەنە دەبینێت. لە کۆتایدا سەربازەکان دەجەنگن بۆ پاراستنی گوندەکە و لە ژێر تۆپ باران و هەڕەشەیەکی گەورەدان، کەچی دەبنە مایەیی خۆشحاڵی بۆ خەڵکی گوندەکە کە ئەوان لە مەودایەکی دوورە لێی دەڕوانن کە دیمەنێکی جوانی هەیە. ئەمەش یەکێکە لە دیمەنە کاریگەرەکانی فیلمەکە. فیلمەکە بەوە کۆتا دێت کە لاشەی سەربازەکان دادەپۆشرێن بە بەفر کە ئەمیش نیشانەی ئاشتیـە کە پەیامی فیلمەکـەیە. بەخێربێیت بۆ دۆنک ماکگۆل فیلمێکی ڕەنگ و ڕەنگە، دەتوانم بڵێم ڕەنگا ڕەنگترین فیلمی جەنگیە بینەری بووبووم. ئەم شتەش زۆر جوانە لە فیلمەکەدا. بەس نیە ئەم هەموو فیلمە ڕەش و سپی و بێ ڕەنگەی جەنگی نیشانی خەڵکی دراوە ؟! پێم وایە دەبێ تاکی ئەمریکی و فیلمسازانی ئەمریکی بینەری بن و فێربن لە فیلمێکی جەنگیدا وانەی مرۆڤایەتی بڵێنەوە نەک هێندە مێژووی پیسی مرۆڤ دووبارە و دووبارە پیشانی مرۆڤ بەنەوە کە زۆر جاریش بە نادرووستی ئەم کارە دەکەن. زەردەشت شەهاب

بۆ فیلمی Welcome to Dongmakgol

زۆمبی بۆ فرۆشتن، نموونەیی فیلمێکی کۆمێدی سەرکەووتوو هەمیشە پێویست نیە ئێمە لەسەر فیلمێکی جدی بنووسین، یاخود پێشنیاری فیلمێکی جدی بۆ یەکدی بکەین. بەڵکو نووسین لەسەر فیلمێکی کۆمێدیایی پەتی یاخود ئاکشنی پەتی یان هەر ژانەرێکی تر کە زۆرکات لەلایەن بینەری جدیەوە گرنگی پێنادرێ بەڕای من پێویستە. لەبەر ئەوەی سینەما فراوانە و هەموو ژانەرێک گرنگی خۆی هەیە، لێرەدا من فیلمێک باس دەکەم وەک نموونەیەک بۆ کۆمێدیایی پەتی سەرکەووتوو. فیلمی « خێزانێکی سەیر: زۆمبی بۆ فرۆشتن » فیلمێکی کۆمێدی-زۆمبیـــە. یەکەمین کاری دەرهێنانی « لی مین جای »یە. لەم فیلمەدا هەرچەند یەکەمین ئەزموونی دەرهێنانی فیلمە لەلایەن دەرهێنەرەوە، بەڵام بەهۆی سەرنج ڕاکێشی چیرۆک و باسی فیلمەکەوە کۆمەڵێ ئەکتەری دیاری وڵاتی کۆریا بەژدارن تێیدا کە گرنگترینیان ئەکتەران: جون جای یۆنگ و کیم نام گیلە. چیرۆکی فیلمەکە باس لەخێزانێکی ناوچەیەکی بچووک دەکات کە پیاوێک دەدۆزنەوە و هەوڵدەدەن پارەی پێ پەیدا بکەن بەڵام دواتر دەبێت بە کێشە بۆیان. لەدەست پێکدا ئەگەر ئێمە نەزانین ژانەڕی فیلمەکە کۆمێدیە هەرگیز هەست ناکەین ئێمە بینەری فیلمێکی کۆمێدی دەبین، چونکە زیاتر کەشی دەستپێکی فیلمەکە بە فیلمێکی ترسناک یان هەستبزوێن دەکات « هەرخۆشی ژانەری ترسناک بوونی هەیە لە فیلمەکەدا بەڵام بەهۆی تۆخی کۆمێدیا ئەوە شاردراوەتەوە ». بەڵام دواتر و پاش چەند خولەکێک بۆمان ڕووندەبێتەوە ئەمە فیلمیکی کۆمێدیە، کۆمێدیایەک بەتامی کۆمێدیا، دوور لە هەر گرێ و سەرلێتێکدانێک تا کۆتای فیلمەکە دەڕوات. بینەری ئاسای چێژێکی یەکجار زۆری لێدەبینێ بەڵام ئەم چێژە بێگومان بۆ بینەرێکی بەردەوامی سینەما کەمترە. کارەکتەرە سەرەکیەکانی نێو فیلمەکە هەرکەس و چیرۆکێکی خۆی هەیە واتە ئێمە کەسایەتی هەموویان دەزانین هەر لە نیوەی یەکەمی فیلمەکەوە. داڕشتێنکی جوان بۆ کەسایەتیەکانی فیلمەکە کراوە دەزانین کە سرووشتیان چۆنە، نەک وەک زۆرێک لە فیلمە کۆمێدیەکان هەرجارە و کارەکتەرەکان جۆرێکن. بینەر چێژ لە زۆربەی دیمەنەکان دەبینێ چێژ لە دیالۆگەکان دەبینێت وە چێژێکی بێهاوتا لە کامێرا و شێوازی وێنەگرتن دەبینێت. چیرۆکی فیلمەکە تەواو جیاوازە لەزۆربەی فیلمە زۆمبیەکانی کە تا ئێستا بەرهەم هاتووە، بەوەی کەشێکی کۆمێدی پێدراوە وە لەگەڵ ئەوەشدا زۆمبی وەک شتێکی زۆر ترسناک پیشان نادات. وە شتێکی تر کە جێی سەرنجە ئێمە نزیک 2 کاتژمێر ڕووداو لەسەر ڕووداو دەبینین واتە فیلمێکی فرە دیمەن و فرە ڕووداوە، کامێرا لە شوێنێک زۆر بەکەمی جێگیر دەبێت و دەوەسێتت، هەمیشە لە جوڵەدایە. ئەم جۆرە وێنەگرتنە و جوڵە بەردەوامە ئەگەر ئاوا بە شێوەیەکی زیرەکانە بکرێت ئاوا چێژێکی زۆر باش دەدات بە فیلم. دەرهێنەر بەو پێیەی یەکەمین فیلمێتی فیلمێکی زۆر باشی کۆمێدیایی درووست کردووە، کێشەی زۆر کەم دەبینین لە دەرهێنانیدا، بۆیە من پێم وایە دەتوانێ لە داهاتوودا فیلمی زۆر باشتر درووست بکات، چونکە توانیوویەتی ئەکتەری زۆر باش لەیەکەمین فیلمیدا کۆبکاتەوە و ئەمەش وادەکات ئەکتەری دیکەش بێنە نێو بەرهەمەکانیەوە. ڕۆڵگێڕانی ئەکتەران پڕ بە پێستی ڕۆڵەکەی پێیان دراوە بوو. من تا ئێستا « کیم نام گیل و جونگ جای یۆنگم » لە فیلمی کۆمێدیدا نەبینی بوو، بەڵام لێرەدا کۆمێدیایەکی زۆر جوانیان پیشانی بینەر دا. پێم وایە هەردووکیان دەتوانن زیاتر کار لە فیلمی کۆمێدیدا بکەن و وە سەرکەووتووش بن. ئەکتەرانی دیکەش ڕۆڵگێڕانیان باش بوو بە تایبەت جونگ گا ڕام بەڕۆڵی زۆنگبی. لۆکەیشنی فیلمەکە زۆر گرنگ بوو بەڕای من چونکە بوونی چیرۆکێکی وا پێویست بوو ناوچەیەکی بچووک بێت و دوورە دەست بێت، ئەگەر وانەبـــوایە ئەوە تا ڕادەیەک ڕووداوەکان دەبوونە جێی گومان و لاوازیەک لە سیناریۆدا بەدیار دەکەوت. بۆیە هەڵبژاردنی ئەو شوێنە بۆ وێنەگرتنی فیلمەکە هەم دیمەنێکی دڵڕفێنی هەبوو جوانیەکی بە فیلمەکەدابوو هەم سوودێکی زۆری بە سیناریۆیی فیلمەکە گەیاندبوو. بۆچی بینینی فیلمێکی ئاوا گرنگە ؟! بەڕای من سینەما پێش هەموو شتێک چێژە، ئەکرێ زۆر کەس وا بیرنەکاتەوە بەڵام ڕای من وایە. ئەم فیلمەش بێگومان ئەگەر کەسێک حەز ژانەری فیلمەکە بکات چێژێ لێدەبینێت، چونکە کۆمێدیایەکی پەتی لە ئاستێکی بڵند دەبینرێ تێیدا، دوور لە هەر گاڵتەیەکی « جنسی ». زەردەشت شەهاب

زۆر کەم لەو فیلمانە هەیە کە ناوی فیلمەکە و ناوەڕۆک و چیرۆکی فیلمەکە وەکو یەک و تەواوکەری یەک بن کە ئەم فیلمە ناو و ناوەڕۆکی وەکو منداڵێکی جەمک(دووانە) وایە کە مشەخۆر لێرەدا بۆ خێزانە هەژارەکە دەگەڕێتەوە کە چۆن خۆیان دەژێنن لەسەر خێزانە دەوڵەمەندەکە کە ئەمەش کاری مشەخۆرەکانە تەنانەت دیمەنی کۆتایی فیلمەکەش باسێک بوو بۆ سیفەتێکی مشەخۆرەکان کە چۆن مشەخۆرەکان هەڵدەستن بە کووشتنی ئەو لاشەیەیی کە لەسەری دەژی کە ئەمەش ڕێک پێناسە و هۆکارێکی تەواوەتییە بۆ دیمەنی کۆتایی فیلمەکە کە بۆچی خێزانە هەژارەکە هەستان بەکووشتنی خێزانە دەوڵەمەندەکە ، فیلمەکە بەشێوەیەکی زۆر ڕوون و ئاشکرا ڕەخنە دەگرێت لە چینی هەژارەکان و دەوڵەمەندەکان و باس لەو ڕق و کینەیە دەکات کە ئەو دوو چینە هەیانە بەرامبەر یەکتری و لە چەندین دیمەن ئەو ڕق و کینەیە ڕوون دەکاتەوە بۆ بینەر

بۆ فیلمی Parasite

کارەکتەرەکانیان زۆر باش بوون : ، ( لەگەڵ ڕۆبۆتێک و منداڵێکی سەروسروشتی دا ) ، هەوڵی مانەوەیان دەدا لە جیهانێکی مردندا بەڵام هێشتا بەهێز بوون و دڵێکی پاکیان هەبوو .

بۆ فیلمی Space Sweepers

ئەم زنجیرەیە چیرۆکێکی گەورەی هەیە تەنیا دەربارەی ( زومبی ) نییە ، بەڵکو بەهای ئەخلاقی ، تەنیایی ، تێکشاندنی دەروونی ، خەباتی ڕزگاربوون و مردنی ئازیزان ، شەڕکردن بۆ کۆمەڵە . هەموو وەرزێک ئاستێکە لە ئاستی بینەر بۆ پەیوەندی کردن لەگەڵ کارەکتەرەکان نەک تەنها لەگەڵ پاڵەوانەکە بەڵکو لەگەڵ هەموو کاستەکە دیمەنی هەستوسۆز زۆر هەیە کە هەست بەو ئازارە دەکەیت کە کارەکتەرەکان پێیدا تێدەپەڕن

بۆ زنجیرەی Fear the Walking Dead

نیوەی یەکەمی فیلمەکە باس لەو دڵخۆشییە دەکات کە جووتە هاوبەشن پێکەوە ، کە شەقامە جوانەکانی کیۆتۆ لەخۆ ئەگرێ . چیرۆک گێڕانەوەکە زۆر باشە ، کە کاتێک بۆ یەکەمجار ئەو دووانە یەکتر دەبینن ، هەست بە نیگەرانیدەکەن لەگەڵیان . هەروەها پرسیار دەکات کە ئایا ئەگەر ئێمە لە ئێستاوە هەموو شتێک بزانین لە داهاتوودا ئایا ئێمە هەر هەمان شت دەکەین؟ وەڵام بۆ من بەڵێیە چونکە ' بەختەوەری هەر خۆشییە ' . هێشتا ئەو ساتەمان بە ' ' بەختەوەری ' ' لە بیرە چونکە هەموو شتێک دەگۆڕێت بەڵام بەختەوەری هەمیشە لە سووچی کاتدایە . ئەم فیلمە یەکێکە لە باشترین چیرۆکی خۆشەویستی تاڵی شیرین بۆ ئەم نەوە نوێیە و بە زۆری دوای کۆتایی فیلمەکە دەگریت .

بۆ فیلمی My Tomorrow, Your Yesterday

ئەم فیلمەم ھەر بە گریان تەواو کرد 👀 ، باوەڕم نەدەکرد فیلمی ژاپۆنی وا جوان بێت ، دەستان خۆش بێت بۆ وەرگێڕانی ♥️

بۆ فیلمی My Tomorrow, Your Yesterday

ئەو چوار ئۆتۆمبێلەی نیکۆلاس کەیج لە فیلمەکەدا لێیانخوڕیوە ، لە جۆری بیوک ڕیڤیرا ی ساڵی 1964 و دۆج چارجەری 1969 و شۆفرلێت شیڤێلێ ساڵی 1971 و شۆفرلێت یەک بە پەنجای 1957 .

بۆ فیلمی Drive Angry

بۆنگ میواندارییه که ی بۆ ده ستنیشانکردنی په یوه ندییه سیاسییه کانی نێوان ئه مه ریکا و کۆریای باشوور به کارده هینێت ئەم فیلمە زۆرجار وەک فیلمێکی زۆر دژە ئەمەریکا دەبینرێت بەڵام ئەمە ئەو شتە نییە کە بۆنگ مەبەستی بووە . بۆنگ هەروەها وێنە کێشانی خەڵکی کۆریای باشوور کە لە ناو فیلمەکەدا بە باشی پێشکەش کراوە بۆنگ باسی کێشەی قارەمانێتی لە ئەمریکا دەکات ئەو پەیوەندی بە هاوپێچی خەڵکی کۆری دەکات بۆ ناو ئەو هەموو پەیوەندیانەی کە لەگەڵ هەموو ئەو کەسانەی کە پەیوەندی بە تەکنەلۆجیا و پەیوەندی سیاسی نیشان دەدات پەیوەندی خێزانی هتد ئەم فیلمە لەوانەیە وەک فیلمێکی ترسناک دەرنەکەوێ بەڵام دواتر هەر وا نییە فیلمێکی ترسناک نییە ، نە گۆرێکی زۆری هەیە و ئەو ساتانەی گرژی و نیگەرانی کە خانەخوێ دەیداتە بەر بینەر شکاو چەند ساتێک ی گاڵتەجاری ڕەش دەبێت . ئەم ناودانانانەی گاڵتەکردن بۆ ئەوە نییە 'پێکەنینی هەرزان' دەست بکەوێ بەڵکو بۆ دورخستنەوەی بینەرە لەوەی کە لەسەر شاشە پیشان دەدرێت. ئەو گاڵتەجاریەی بۆنگ بەکاریدەهێنێت بینەر ی بیردێتەوە کە تەنیا چیرۆکێکە ، فیلمێکە و ڕاستەقینە نییە ، ئەو کاتە بینەر دەتوانێت سەیر بکات و حوکم لەسەر ئەو پەیوەندیانە بدات کە لەسەر شاشە نمایش دەکرێت بەبێ ئەوەی سینەماکە بە ترس و تۆقین بەجێ بهێلێ . دڕندەکە لەناو خانەخوێکە بەڕێکەوت لەلایەن بنکەی ئەمریکییەوە دروست بوو کە ماددەیەکی کیمیایی ژەهراوی فڕێدایە ناو ڕووباری هان ئەمەش زۆر گرنگە وەک ئەوەی کە لە واقیعدا بارودۆخێکی لەم شێوەیە ڕوویدابێت مه رگی بنکه ی ئه مه ریکی له ساڵی 2000 دا سه دان لیتر شلی مه به رداته ناو ڕووباری هان ڕووباری هان بەهۆی ئەمەوە ژەهراوی بووە (هەرچەندە هەندێک کەس بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەمە تەنها ئەفسانەیە) له میانه ی میواندارییه کان دا هه ندێک له کێشه سیاسییه کانی نێوان کۆریای باشوور و ئه مه ریکا ده دات که له ڕاستیدا ئاماده ن ئەم فیلمە لە کۆریای باشوور ئەوەندە بەناوبانگ بوو کە 20 % ی کۆی دانیشتوانی کۆریای باشوور تەنانەت ئەمڕۆکەیش لە سینەمادا سەیری خانەخوێیان دەکرد ( ئەمە لە یەک یان لە بینینی ماڵ زیاتر لە خەڵک نایانگرێتەوە ) . من زۆر پێشنیاری سەیرکردنی ئەم فیلمە دەکەم وەک چۆن چیرۆکێکی خۆش نییە بەڵکو تێگەیشتن لە واقیع دەدات هەروەها ئەگەر تۆ لە لایەن ژانری ترسناکەوە دایبنێیت ئەوە فیلمێکی ترسناکی ئاسایی نییە، بۆ بینەری ئاسایی زیاتر لە فیلمی ترسناک دەچێت وە ئەگەر تۆ بە پێداچوونەوەکەم دایدەخەیت تکایە مەبە ئەم فیلمە بینەرێکی زۆر باشە لەسەر ڕووکار و زۆر چێژبەخشە بۆ بینەری ئاسایی

بۆ فیلمی The Host

زۆر باش بوو . نەک ڕەسەنترین فیلم، بەڵکو یەکێک لە باشترین فیلمە ئەمەیشنەکان لە دی سییەوە تا ئەمڕۆ !

دیارە مانای گشتی ئەم فیلمە خەباتی ئەو نییە بۆ مانەوە تا دەگاتە ڕزگاربوون بەڵکو ئەوە نیشان دەدات کە زۆر شت لە ڕاستیدا دەکرێت بە هەڵەدا بڕوات و ئەوەی کە جەماوەر و تاک بیر لە هەموو ڕووداوەکە دەکەنەوە وەک کاتەکان تێدەپەڕێت زۆر شت زیاتر لە واقیع نزیک تر بوو لەوەی کە ئێمە دان مان پێدا دەنا مرۆڤ بەڕاستی چۆن هەڵسوکەت دەکات کاتێک ڕووبەڕووی بارودۆخێکی زۆر توند دەبێتەوە - قوربانی ، کەسێکی خاوەن هەڵوێست ، تاوانبار یان کەسێکی بەرپرس . کێ پارێزگاری لە بەرژەوەندییەکانی خۆی دەکات و کێ ویژدانی دەپارێزێت؟

بۆ زنجیرەی Tunnel

ئەگەر دەتەوێت سەیری فیلمێک بکەیت کە زیاتر لە تەنها فیلمێکی ترسناک بێت دەبێت سەیری ئەمە بکەیت بۆ ئەو کەسانەی کە حەزیان لە ترسان نییە ئەوە سەیری مەکەن ئەمە هەڵبژاردنێکی باش نییە

بۆ فیلمی The Closet

من پێشبینیم دەکرد ئەم بەڵگەنامەیە خولانەوەیەکی خۆش و پاک پێشکەش بکات لەسەر بەرزبوونەوەی خێرای بلاکپینک بۆ سەرکەوتنی نێودەوڵەتی . لە کاتێکدا هێشتا لە زۆر لایەنەوە دڵخۆش و پڕ لە ڕوناکییە ، سەرسامم بەوەی کە ئەو چوار ئەندامە زۆر بە ئاسانی قسەیان لەسەر سەختییەکانی ئەستێرەبوون کرد - باسی چیرۆکە شەخسیەکانیان دەکرد پێش ئەوەی بچنە ناو پیشەسازی و بینینی ڕۆژیان بۆ کارلێکەکانی ڕۆژ ، بە گشتی بەڵگەنامەیەک کە بە شێوەیەکی بەرچاو سەر بەرزم بە بلاکپینک

بۆ فیلمی Blackpink: Light Up the Sky

ئەم درامایە هەوڵ دەدات هەستێکی سووکتر و واقیعیانەتر بە کلیشەکان بدات وەک ئەو شێوەیەی دایکی ئیون سانگ دەفتەرەکەی بەکار دەهێنێت زۆر دڵخۆشکەرە درامایەکی نموونەیی وەک کارەکتەرێکی بەزەییانە وێنای دەکات بەڵام بە شێوەی خۆی پێکەنیناوی و بەهێزە و سەرەڕای هەژاریی خۆی خاوەنی خۆیەتی

بۆ زنجیرەی The Heirs

پێنج ئەڵقەی یەکەم زۆر باش بوون بەڵام دواتر تێناگەم دواتر چی ڕوویدا . چیرۆکێکی زۆر هەیە لە ناو چیرۆکێک بەبێ هیچ گونجانێکی یەکتر بەڵام، پێویستە ستایشی ئەو کاستە بکەم کە کارێکی نایابیان لە وێناکردنی کارەکتەرەکانیان کردووە. من تەنها ئەم درامایە بۆ ئەو کەسانە پێشنیار دەکەم کە تەنها دەیانەوێت کات ببەنەسەر

بۆ زنجیرەی Private Lives

دەستان خۆش چاوەڕێی وەرزی پێنج و شەشین دوای ئەوەش پیاوەتی بکەن the walking dead world beyond ئەمەش وەرگێڕن

بۆ زنجیرەی Fear the Walking Dead