هەر فیلمێکی یابانی مادۆنگ ڕۆڵی سەرەکی تێدابینا حەتمەن بێ حەلە 👌 ماندوونەبن
چیرۆکێکی زۆر لاواز و منداڵانە کۆتاییەکی بێتام و ئەسڵەن ترسناک نەبوو ئێوەش ماندوو نەبن 🌹
هەمیشە گێلەکان خۆشتر ئەژین و بیرکردنەوەیان ئاسودەتر تاژیرتر بیت و زیاتر بزانی ژیانت قورستر و بیرکردنەوەت ئاڵۆزتر بۆیە گەر زیرەکیش بیت باشترە لەزۆر بواری ژیان خۆت بدەی لەگێلی ! فیلمێکی خۆشـبوو ماندوو نەبن
زۆر خۆشبوو خۆزگەم بەو کاتەی یەکەمجار سەیرمـکرد ساڵی 2005بوو
زنجیرەیەکی زۆر تایبەت و ئاڵۆز هەر بەشێکی دووجار سەیرم کردووە بەڵام لەبەرتێکەڵی ڕوداوەکان و گەڕانەوەی کۆتای بۆ سەرەتای ڕووداوەکان و پێکەوە بەستنیان مێشکی بینەر تەواو مەژغوڵدەکا کەهەست بکا خۆی لەناو ڕووداوەکان بێ زۆر تایبەت ماندوو نەبن و دەستان خۆشـبێت تاکە فیلم و زنجیرەیە کە 10 ئەستێرەی پێـبدەم 😍
زۆر خۆشو ئاڵۆز لەکۆتاییدا دەردەکەوێ ڕقی لەدایکی نییە بەپێچەوانەوە بۆیە تەنها ئەوی نەکوشت !
لەوانەیە خودا تۆی بۆ ئەوە ناردبێ تامن ڕێگە ڕاستەکەت نیشان بدم کێشەیە کاتێک زیاد لەپێویست کەسێ خۆشیـبوێیت و تائەو حەدەی ئازاریشت بدا پێیـنەزانێ و بەخۆشەویستی بزانێ وەک ئەم ئافرەتە شێتە بەرهەمی چەن مانگی نوسەرەکەی سووتاند و قاچی شکاندو ویستشی بیکوژێ ... دەستان خۆشبێ شایەنی سەیرکردنە .
دەستان خۆشـبێ ، بەخوا دەوری ڕۆژنامەنوسێکی خوێڕی ئەبینێت کەڤیدۆکردنی مردنی هاوڕێکەی گرنگترە لەخودی هاوڕێکەی !
دەست خۆش بۆ ئەو وەرگێرانە وردە ، فیلمکەش خراپ نەبوو بەڵام وەک زۆربەی فیلمە ترسناکە ڕۆحییەکان کۆتاییەکەی خراپەکار هەر ئەمێنێت
زۆر شاز ، بەجۆرێ دەتخاتە ناو حاڵەتەکەوە کەنزیکەی . سەعاتێک خۆتت بیردەچێتەوە