نازانم چۆن وەسفی بکەم وەسفی ڕۆڵگێڕانەکە؟ وەسفی چیڕۆکەکە؟ وەسفی دەرهێنانەکە؟ وەسفی کۆتایەکە؟ شایەنی سەیرکردنە یەکێک لە باشترین کۆمیدیە ئاکشنەکان
لو بلوم کێیە؟ کەسێکی بە زەبت و ڕەبت، ئاگادار، کارکەرێکی سەخت، توند، بە ئامانج، جەیک جیلینهۆڵ نواندنێکی ناوازە دەبینێ کە هەست ناکەی سەیری ئاکتەرێک دەکەی بەڵکوو هەست دەکەی سەیری کارەکتەرەکە دەکەی، چیڕۆکێکی پڕ چێژ و دەرهێنانی شاز
هاری ئۆزبۆرن و فەرتەنەکەی لێ دەرکەی فلمەکە نزیک دەبێتەوە لە پێرفێکت بەڵام هاری تێکیداوە
زۆر زۆر خاوە بەڵام بەڕاستی زۆر جوان دروستکراوە نەک بۆ ١٩٦٨ بەڵکوو ئەگەر ئێستاش ئەم فلمە دروستبکرێتەوە زۆر قورس دەبێ تا شتێکی وا جوان دروستبکەینەوە
”ئایا باشترە خراپە بکەی یاخود چاکەکردنت بەسەردا بسەپێنن“، ئەوەندەی من لە فلمەکە تێگەیشتم ئەوەبوو کە ناتوانی کەسێک بە زۆر بهێنیە سەر ڕێی ڕاست وەک بینیمان ئالێکس سجن و تەکنیکی لودۆڤیگۆی لەسەر بەکارهێندرا بەڵام چاک نەبۆوە لە کاتێکدا بینیمان دوو لە هاوڕێکانی ئالێکس کە توانیبوویان واز لە دزین و کوشتن بێنن و ببن بە پۆلیس، فلمەکانی ستانلی هەمیشە ناوازەن👏🏻
سەرەتایەکی خاوی هەیە بەڵام لە کۆتایی زۆر خۆش دەبێ، فلمێک بە مانای وشە ترسناک
منیش بڕوام هێنابوو کە دکتۆرانی دورگەکە خراپەکارن بەڵام کۆتایەکە زۆر بە جوانی گۆڕا کە هێشتا بڕوام نەدەهات
ئەکتینگەکەی خاڤێر زۆر شازە، بە جوانترین شێوە ڕۆڵی کەسێکی سایکۆپاثی بینیوە
سێ گەمژە دەیانەوێ دزی لە خانووێک بکەن و لە پڕۆسەکەدا بە ملیۆن هەڵە دەکەن وە ئەوە وەردەگرن کە شایستەیانە، بە حیساب کابرا کوێرەکە کەسێکی زۆر زیرەک و لێزانە، فیلمێکە کە زۆر ڕووداوەکانه دوورە لە ڕاستیەوە و زۆر بێ مانایە.