بە ڕادەیەک شاکارە دەتباتە ناو دونیای فیلمەکەوە سەیری بکەن پەشیمان نابنەوە
بەڕاستی نایابە هەموو شتێکی پێرفێکتە سەیری بکەن پەشیمان نابنەوە
زۆر نایابە ڕۆڵگێرانە جوانەکەی «Joaquin Phoenix» وای کرد عاشقی ئەم فلمە بم سەیری بکەن زۆر نایابە
شکارێکی تری «کریستۆڤەر نۆلان» ئەو ڕۆڵگێرانەی «هیث لێدجەر» وەسف ناکرێ بەڕاستی ناوازە بوو
فلمی «There Will Be Blood» یەکێکە لە شاکارە سینەمایەکان ڕۆڵگێرانە جوانکەی «Daniel Day-Lewis» فلمەکەی زیاتر گەورەتر کرد
فلمێکی زۆر بەچێژ بوو بەڵام زۆر گەورەکراوە وەک ئەوە نەبوو کە باس دەکرا
شاکارێکی تری «کریستۆڤەر نۆلان»یـ مەزن بێگومان فلمی «INTERSTELLAR» یەکێکە لە باشترینەکانی مێژوو. تایبەترین شت کە لەم شاکارەدا هەیە میوزیکەکەیەتی بەڕاستی تایبەتە ڕێک دەتباتە ناو فلمەکە.
باشترین فلم و گەورەترین شاکاری مارتن سکۆرێزی نواندنە جوانەکەی «جۆ پێرشی» ئەم شاکارەی جوانتر کرد بێگومان «ڕۆبێرت دیـ نیرۆ»شـ یەکێک بوو لە جوانیەکانی ئەم فلمە بێ دودڵی سەیری بکە
فلمێک پەیامێکی زۆر جوان دەگەیەنێت ئایا بەندینخانە مرۆڤەکان چارەسەر دەکات؟ نەخێر زیاتر دەروونیان تێکدەدات یەکێکی تر لە شاکارە مەزنەکانی ستانلی کوبریک شەیەنی بینینە
یەکێکی تر لە شاکارەکانی ستانلی کوبریک. بەڕاستی ناوازە بوو شایەنی بینینە.
شاکارێکی تری دەرهێنەری مەزن ستانلی کوبریک. ئەو شاکارەی ڕێچکەی سینەمای گۆڕی بۆ هەمیشە. تاکە شت کە بەدڵم نەبوو لە فلمەکە ئەوەبوو کە فلمەکە زۆر خاوە دەنا لە هەموو ڕوویەکەوە زۆر بێ کێشە بوو.
نایاب بوو. ئەو ساوند تڕاک و میوزیکەی لەم فیلمەدا بەکارهێنرا بوو نایابوون بەڵام کۆتاییکەی باش نەبوو شایەنی سەیر کردنە
فلمێکی نایابە شایەنی سەیر کردنە بەڵام هەستدەکەم گەورەکراوە زۆریان باسکرد بەڵام لە ئاست باسکردنەکە نەبوو
فلمی “Taxi Driver„ یەکێکە لە شاکارە سینەماییەکان پەیامێکی زۆر جوان بە بینەر دەگەیەنێت “ڕۆژێک دێت بارانێک دەبارێت هەموو پیسەیەکانی شار پاکدەکاتەوە„ ئەم شاکارە ڕەخنەیە بۆ سەر دنیای مۆدێرن. “بیناکان بەرزتر دەبنەوە بەڵام ناخی مرۆڤەکان بەتاڵ تر مرۆڤەکان هەست بە تەنهایی دەکەن لە کاتێکا چواردەوریان قەرەباڵغە„ شاکار.
فلمی Rear Window یەکێکی تر لە شاکاراکانی ئەلفرێد هیچکۆک بەڕاستی نایابە شایەنی بینینە هەموو فلمەکە لەناو یەک ژوردا بەڵام شاکارێکی سینەمایی بەرهەمهاتووە، دەبێ لە پەیامی فیلمەکە بگەیت بۆ ئەوەی گەورەیی ئەو شاکارە بزانیی.
فلمی psycho یەکێکی تر لە شاکارەکانی ‘ئەلفرێد هیچکۆک، نازانم چۆن وەسفی بکەم شایەنی بینینە تەنها ئەوەندە دەڵێم.
باشترین فلمی مێژوو لەلای من. هیچ وشیەک لە ئاست ئەو فیلمە نادۆزمەوە تا وەسفی پێبکەم 12Angry Men شاکارێکی سینەمای کە هەرگیز فیلمێک لەو باشتر درووست نابێت.
گەورەترین شاکاری سینەمایی دڵخوازتریم فلمم نازانم چۆن وەصفی کەم. ئەگەر تا ئێسا گادفاذەرت نەبینیوە ١٠٠ فلمیشت بینیبێ هەمووی زەربی سفر کە چونکە گەورەترین شاکاری سینەماییت سێر نەکردووە
فیلمی شاوشانک بێ گومان یەکێکە لە باشترین فیلمەکانی مێژوو لەوانەیە باشترینیش بێت بۆ زۆر کەس،پێموایە پەیامە سیاسیەکەی وای کردووە ببێتە یەکێک یان باشترین فیلمی مێژوو، سەیری کە بێ دودڵی پەشیمان نابیەوە