وەک چۆن هۆڵیود ئەلپاچینۆ و رۆبێرتی هەیە ، بیگومان سینەمای کۆریاش ئەستێرەیەکی وەک مادۆنگ سیۆنگی هەیە. فیلمێک و ڕێچکەیەکی تەواو جیاواز.
سیناریۆکەی لاواز بوو تەنیا رۆلی جەیسم جوان بوو ، بە هەموو هێزەوە نەیان توانی پیاوێک بکوژن
ئەنیمیەکی تا بڵێ جوانە باسی خێزان و پاڵپشتی یەک ئەکەن یەکێکە لەو فیلم کارتۆنانەی ساڵی ٢٠٢٤ بە ماوەیەکی کەم بە جیهانە بڵاوبوویەوە توانی بینەرێکی باش بەدەست بهێنێت. دەستی ستاف خۆش بێت بۆ ژێرنووس کردنی.
خۆشترین فیلمی گەشتی کات لە ١٩٨٥ و ئەم فکرەیە بەڕاستی ناوازەیە.
یەکێك لە شانازیەکانی سینەمای هۆڵیود فیلمێک سەرتاپا لە جوانی و پەند و ئامۆژگاری. 78 ساڵ بەسەریدا تێپەڕیوە بەڵام هەر چێژی خۆی هەیە.
کە دەستت بە سەیر کردنی کرد خۆشت نازانی ئەم سێ کاتژمێرە چۆن دەڕوات ، رۆڵێکی تایبەت ، ڕۆبێرت هەرچەندە تەمەنی زۆرە بەڵام ناوازەبوو. چیرۆکەکەی زۆر زەخمە.
دەیڤید واشینگتۆن بۆ ئەوە بووە رۆلی فیلمی ئاسمانی و زانستی ببینێت زۆر تایبەت بوو ، هەڵبەتە پەیامێکی مەترسیداری هەبوو کە تێکەڵبوونی مرۆڤەکانە لەگەڵ ڕۆبۆت و ژیان کردنیان لەگەڵ ئەوان ئاخۆ ئەبێت چەندە جێگەی ڕەزامەندی مرۆڤایەتی بێت
بێ هیچ گومانێک باشترینی سەدەی بیست و یەکە ، نۆلان دەرهێنەرەکە هەمیشە فیلمەکانی لە هزری بینەری ڕاستەقینە دەمێنێتەوە.
بابەتێکی جوان و سەرەنج ڕاکێش ئاشنا ئەبیت بەوەی کە هەموو گیانەوەرەکان لە جوڵە دان بێ وەستان بۆ بەردەوامی دان بە ژیان.
بینەری زیاتر لە ٢٤٠ فیلم بوومە بەڵام تا ئێستا نەمبینیوە فیلم لەم شێوەیە ، تا بڵێی ئاڵۆز هیچ تێنەگەشتم تەنها ڕۆڵی ئەلپا ناوازە بوو
شازترین زنجیرە فیلم هەموو بەشەکانی یەک لە دوای یەک خۆشتر تاکە فیلمە کە بە مەراقەوە سەیری بکەیت لەگەڵ کۆمەڵێک حیواری تایبەت لە ناو فیلمەکە
فیلمێکی جوان و تایبەت تایبەت بە کارە دڕەندەکانی نازیەکان کە ئەوەی لەم فیلمە پیشان درا مشتێکە لە خەروارێک
زۆر زۆر پێویست بوو ئەم بەشەیان بەڕاستی هەموو شتێکی تەواو کرد لەگەڵ کۆمەڵێک پرسیاری بینەر کە هەیبوو لە بەشی یەکەم دەست خۆشی بۆ ستاف ماندوو نەبن
باوەڕبوون بە خوا و پەیامبەرەکەی هیچ هێزێکی سەروو سروشت ناتوانێ زیانی پێ بگەیەنێت. فیلمێکی ئاینی باشە تایبەتە بە دینی ئیسلامی پیرۆز ♥️ دەستان خۆش
فیلمێکی باشە بەڵام چیرۆکی ڕاستی ڕووداوەکان زۆر پاش و پيشی پێکراوە.
ئۆلیڤەر تویست لە وەشانی ڕۆمان پۆلانسکیدا چەندین لێکچوونی لەگەڵ ئۆلیڤەری پێشووتر هەیە! هەرچەندە زیاتر لە ٢٠ ساڵ لە نێوان ئەم وەشانەدا تێپەڕیوە. تەنانەت ئەو ئەکتەرانەی ڕۆڵی فاگین و سکایز دەگێڕن وەک یەک دەردەکەون. بەڵام پێموایە ئەم فیلمە لەوەش باشترە چونکە بەو پێیەی میوزیکاڵ نییە، ئەکشنەکە لە گۆرانییەکاندا ناوەستێت و بە ئاسانی زیاتر دەڕژێت. بێگومان ئەم فیلمەش لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ کتێبەکە دەکات. بۆچی پێم وابوو نایاب بوو؟ چونکە نواندن و سێت و جلوبەرگ و هەموو شتێکی تر نایاب بوون. ئۆلیڤەر و هەموو منداڵەکان بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر باش ڕۆڵی فاگین (بێن کینگلسییەکی نەناسراو) دەگێڕن و سایکس بە تەواوی ڕۆڵی خراپەکارییەکانیان دەگێڕێت و کارەکتەرەکانیان زۆر قەناعەتبەخشن. تەنانەت سەگەکەش زۆر قەناعەت پێکەرە! بۆ ئەمەش سیناریۆی یەکگرتوو و کارەکتەرە سێ ڕەهەندییەکان، دیمەنی ماڵئاوایی ڕۆمانسی لە زیندان لە نێوان ئۆلیڤەر و فاگین زیاد بکە، بە دڵنیاییەوە دەتوانیت بڵێیت فیلمەکە هەموو توخمەکانی فیلمێکی هەستیار و باش دروستکراوی تێدایە.
جوانترین فیلمی دژی ڕەگەزپەرستی بەڕاستی ئەو تاوانانەی بەرامبەر ڕەش پێستەکان کراوە پەڵەیەکی ڕەشە بە مێژووی ئەمەریکاوە.
فیلمیێک یاری بە ئەقڵی بینەر ئەکات شتێکی وای فەرق نیە لەگەڵ فیلمی Heat. دەست و خامەی ستاف خۆش بێگ بۆ ژێرنووس کردنی.
یەکێک لە جوانیەکانی ئەلپاچینۆی مەزن بەڕاستی ئەمەی لەم فیلمەدا بوو واقفێکی تاڵی دادگا و حاکمەکان بوون. خەڵکانێکی بێ تاوان ئەبنە قوربانی بە هۆی هەڵە بڕیاردان یاخود لە ئەنجامی ڕق و کینەی دادوەرەکان بەرامبەر کەسی وەستێنراو لە دادگا.
یەعنی بە جدی پێم سەیرە ئەم فیلمە لە ڕیزی ٢٥٠ مێژوو نیە ، یاری بە ئەقڵی بینەر دەکات هەرچەندە زەمەنەکەی لەگەڵ ئێستا زۆر جیاوازی هەیە بەڵام دەرهێنانێکی زۆر تایبەتی بۆ کراوە شتێکی وای فەرق نیە لەگەڵ فیلمی 12 angery mens. دەست و چاوی ستاف خۆش بێت بۆ ژێرنووس کردنی ئەم شاکارە. کۆتاییەکی شۆک هێنەری هەبوو.
وەک بەشەکانی تری ترسناک نەبوو زیاتر باسی ڕابردوو کرا بەڵام دەستان خۆش
فیلمێکی چێژبەخشە لە ھەمووی جوانتر لە ڕووداوی ڕاستی وەرگریاوە ئەمەش سەلمێنەری ئەوەیە کە جیھانی ڕۆحەکان شتێکی حەقیقەتە و باوەڕمان پێی ھەبێت.
دوو بەشی یەک لە یەک ناوازەتر ، ئەم فیلمە سیمایەکی تایبەت بە خۆی ھەیە بینەر بێزار ناکات.
فیلمی جانگۆ و دوانزە ساڵ کۆیلایەتی دوو باشترین فیلمن بۆ پیشاندانی ڕووە ھەرە ناشرین و پیسەکەی ئەمریکا و رۆژئاوا لە سەردەمی کڕین و کارپێکردنی کەسە پێست تاریکەکان.
ئەم فیلمە لە ھەموو ڕوویەکەوە کامڵە شایەنی ئەوەیە لە ڕیزی ٢٥٠ مێژوو بێت تایبەت وێنای ناو کەشتیەکە زۆر جوان گیراوە شتێکی توند و تیژی تێدا نیە کە بینەر ھەراسان بکات ھەر کە پلەیت کرد ئیتر خۆشت نازانی چۆن دوو کاتژمێر و نیو ئەڕوات ئەوەندە ئەتباتە قوڵایی فیلمەکە.
قێزەوەنترین و پیسترین فیلم نە پەیامێك ھیچ شتێکی لێوە فێرنابیت تەنیا ترس و تۆقاندن بۆ ئەوانەی دڵ و دەروونیان بە خوێن و کوشتن تێک دەچێت بە ھیچ شێوەیەک سەیری مەکەن. دوو کاتژمێر بە فیڕۆ مەدەن
بە دڵنیاییەوە ئەمە ئەو جۆرە فیلمە سادەیە کە ڕەنگە زۆر کەس لە کاتی بیستنی یەکەمجار یان بینینی گرتە ڤیدیۆییە بانگەشەییەکانی فیلمەکە ڕەتی بکەنەوە. ئەوەی بەڕاستی سەرسوڕهێنەرە لەو بارەیەوە بڕی کێشی سۆزداری و دراماتیکە کە هەڵیدەگرێت. بە پلەی یەکەم گرنگی بە شەڕی دەمانچە یان ڕاوکردنی ئۆتۆمبێل نادات. بەڵکو گرنگی بە گەڕان بەدوای داینامیکی ڕەگەز و کولتور دەدات، و وێناکردنی هەموو کەسێک وەک تاکێکی کەموکوڕی کە هێشتا هەست بە هاوسۆزی دەکەیت بۆیان. وێنایەکت پێدەبەخشێت کە هەژاری و ئابووری دەتوانێت چی بکات، تەنانەت کاتێک هەرگیز هەوڵ نادات پاساو بۆ ئەو ڕەفتارە ترسناکانە بهێنێتەوە کە نمایش دەکرێت یان هەوڵی بیانوو بۆ کارەکتەرەکانی نادات. پڕە لە دیالۆگی نایاب و بیرکراوە لە هەمان کاتدا وەک چیرۆکێکی ئەخلاقی واقیعی یاری دەکات. هەروەها سێ فیلمی سەرەکی خەیاڵین، بە تایبەت بن فۆستەر کە شایەنی ئەوەیە ڕۆڵی زیاتر بەدەستبهێنێت وەک ئەو کارەکتەری بەتوانایەی کە هەیەتی. ئەمەش زۆر پێشنیار دەکرێت
یەکێک لە نایابترین فیلمەکانی ڤیگۆ. دەرھێنانێکی تایبەت و چیرۆکێکی ناوازە. ژیانی خێزانەکان ( مافیاکان ) بە درێژایی سەردەمەکان کێشەی کوشتن و ڕفاندن و دەست درێژی تیا بووە تایبەت لە سەرەتاکانی ساڵانی سیەکان کە چوونە ناو دونیای قاچاخ و تاوان بەڵام ھەمیشە یەکێک ھەبووە کە ڕێچکە ڕاستەکە بگرێتەوە دەست و سەرکردایەتی خێزانەکە بکات.
لە دوای فیلمی inception دووەم باشترین فیلمی لیۆناردۆیە بە ڕای من ھەرچەنە تەمەنێکی زۆر گەورەی نیە بەڵام باشترین ڕۆڵی خۆی گێڕا بۆ تێگەشتن لە مەترسیەکانی ماددەی ھۆشبەر ئەبێت دەیان لێکۆڵینەوەی زانستی بخوێنیتەوە بەڵام ئەم بەرھەمە بەسە بۆ ئەوەی ھەموو شتێکت بۆ ڕوون بێتەوە کە تێکەڵ بوون بەم جیھانە چ ژیانێکی زەلیلی و سەرشۆڕی بۆت ئھێنێ.
خۆشەویستی ، خیانەت ، بێوەفایی ، ژیانێکی پر لە سامان. ئەمە بەسە بۆ نیشاندانی گوزەرانی زۆربەی دەوڵەمەندەکان کە بەم شێوەیە ژیاون و ئەژین. فیلمی گاتسبی مەزن ڕووە ھەرە ناشرین و قێزەوەنەکەی ژیانی دەوڵەمەندەکانی نیشان یا کە لە دواوەی ڕۆژنامە و گۆڤارەکانەوە ژیانێکی پڕ لە کێشە و تەڵەکەبازی و خۆفرۆشتن بەڕێ ئەکەن.
من کوڕەکەم نانێژم ، کوڕەکەم من دەنێژێت. دێنزڵ پاشای ئاکتینگ ھەموو دەورێکی لێ جوانە ❤️
ساڵی 2022 کۆمەڵێک فیلمی جوان بەرھەم ھێنران بێگومان فیلمی ئاوتفێتیش یەکێکە لە نایابەکان بەرگدوورێک و لەگەڵ دووکانێکی کوتاڵ و ٤ پیاو و ئافرەتێک ئەم ھەمووە ئاکتینگ و ڕووداوە یەک لە دوای یەکەکانی ڕۆڵێکی تایبەتیان گێڕا
بەرھەمێکی جوانی ڕۆبێرت ڕۆڵ بینینێکی شایستە وەک باوکێکی خەم خۆر بۆ كوڕەکەی
کۆتاییەکی نادیار و بێ مانا نە گەشتنە سەر مەریخ نە کێشەکەشیان چارەسەر بوو بە تەواوی
ئەم کوڕە شێوە دارە لە یەکێک فیلمەکانی شڕێک ھەبوو کاتی خۆی کە درۆشی ئەکرد لووتی درێژ ئەبوو
سپۆیڵ ! شیکردنەوەی چەند نووسینێکی کۆتایی فیلمی American Gangster فڕانك لوکاس بە ھۆی بڵاوەکردنی ماددەی ھۆشبەر سزای ٧٠ ساڵ زیندانی بەسەر دا جێبەجێبوو وە دەسەڵاتی فیدڕاڵی ئەمریکا پتر لە ٢٥٠ ملیۆن دۆلار لە سەروەت و سامانی { فڕانک لوکاس } لە بانکەکانی دەوڵەت و دەرەوە بلۆک کرد. فرانك و پۆلیسی لێکۆڵەر { ڕیچی } بە ھاوکاری کردنی یەکتر سەرپەرشتی سزادانی سێ لەسەر چواری ئەندامانی دەزگای ڕووبەروونەوەی ماددە ھۆشبەرەکانیان کرد و ھەروەھا سی کەس لە بنەماڵەی فڕانک بە ھۆی تێوەگڵانیان لە کاری قاچاخچێتی بە ماددە ھۆشبەرەکانەوە تۆمەتبار کران و نێردران بۆ بەندینخانە. وە ھاوسەرەکەی فڕانک گەڕایەوە بۆ { پۆڕتۆ ڕیکۆ } وە دایکیشی گەڕایەوە بۆ { کاڕۆلینای باکوور } کە ویلایەتێکە لە ئەمریکای باکوور. پۆلیسی لێکۆڵەر { ڕیچی رۆبێرتس } وازی لە یەکەی تایبەتی ڕووبەرووبونەوەی ماددەی ھۆشبەر ھێنا و بوو بە پارێزەری بەرگریکار و یەکەمین بریکاریشی{ فڕانک لوکاس } بوو. بەھۆی ھاوکاریەکانی بۆ پۆلیس سزاکەی فڕانک کەم کرایەوە بۆ ١٥ ساڵ زیندانی و لە ساڵی ١٩٩١ ئازاد کرا. لە کۆتایی ئەتوانم بڵێم یەکێکە لە باشترین فیلمە تاوانکاریەکان ئەبوایە ڕەیتینگی زۆر زیاتر بوایە ، چونکە ناتوانی ھیچ ڕەخنەیەک لەم فیلمە بگریت لە ھەموو ڕوویەکەوە نایابە. جگە لەمەش سیناریۆی فیلمەکە لەسەر چیرۆکیکی ڕاستی وەرگیراوە و کراوەتە فیلم وەک Irish man و خەیاڵی دەرھێنەر نیە تا نووسیبێتی. دەس و پەنچەی ستافی وەرگێرانیش ئەگوشم بۆ ژێرنووس کردنی ئەم شاکارە.
یەکێک لە کارە جوانەکانی تارانتینۆ شایەنی ئەوەبوو لە تۆپ 250 بێت
فیلمێکی باشە ئەتوانرێ سەیر بکرێت وە لە ڕووی چیرۆکەوەش خراپ نیە.
ئەھا کە عەشقی فیلم و سینەما بیت ئەبیت بە دەرھێنەرێکی بێ وێنە و شاکارێکی لێوە بەرھەم دێت وەک نموونەی ئەم فیلمە.
فیلمێکی مام ناوەندە بەڵام ئەکرا باشتر بکرێت لە ڕووی سەردەمی فیلمەکەوە زۆر گونجاو نەبوو لەگەڵ ھەڵسوکەوتی دڕندەکە بەو ھەموو چەک و ئامێرە تەکنەلۆژیەی لای بوو خەڵکانێکی ڕاوکرد کە چەکی دەستیان شتێکی سادە بوو بە بەراورد لەگەڵ چەکی دڕندەکە کە ئەمەش ڕووبەروونەوەکانی دژی خەڵکی ھۆزی کۆمانش لاواز پیشان ئەدا.
وشەیەکم نەدۆزیەوە بۆ وەسفی جوانی یەکێکە لە باشترین ژانەری زانستە خەیاڵیەکان، ئەم فیلمە بەڕاستی یاری بە مێشک و بیری بینەر ئەکات کۆتاییەکی چاوەڕوان نەکراو بوو.
جۆوی و ڕۆبێرت ھەمیشە دووانەیەکی دانەبڕاو بوونە لە زۆربەی فیلمەکان ڕۆڵێکی بێ ھاوتا ئەگێڕن. دەستان خۆش ھیوادارم فیلمەکانی ڕۆبێرت زیاتر ژێرنووس بکەن وەک فیلمی Casino 1995
جوانترین گڕافیک و دیزاین ، بە جۆرێک دروستیان کردووە بیر و ھەستی بینەر تێکەڵ بەو سەردەمە ئەبێت. کورد سەبتایتڵ جێگەی شانازین
فیلمێکی ئاڵۆز و پڕ نھێنی دەرھێنانێکی بێ ھاوتای بۆ کراوە. شایەنی ڕەیتینگی زۆر زیاتر بوو. کێنت بڕانا زۆر ڕۆڵەکەی لێ ئەھات وەک لێکۆلەر.
پیشەگەرەکە ھەمیشە فیلمێکی تایبەت بووە لام. بە شێوازێک دەرھێنانی بۆ کراوە کە تا ماوەیەک مێشکت بە بیرکردنەوە لە چۆنیەتی دەربرینی حیواڕەکان داگیر ئەکا. ناتالییش لە تەمەنێکی زۆر بچووک کە تەنیا ١٣ ساڵە زۆر بە جوانی ڕۆڵی پیشەگەرێکی بکوژ ئەبینێ. سوپاسێکی تایبەتیش بۆ ستافی ژێرنووس کردن.
ئەھا کە دەرھێنەر کە لە گۆشە نیگایەکی ڕاستەوە سەیری ژیان کات . شتێکی ئاوا پڕ واقیعی و تایبەتی لێ بەرھەم دێت. بەڕاستی ئەم فیلمە سەلمێنەری ژیانی خێزانی ئەوروپی و ئەمریکیە بە ڕێژەی ٪90 ھەڵبەتە خۆشم تێکەڵاویم لەگەڵ خەڵکانی ڕۆژئاوا ھەیە بە شێوەیەکی دانەبڕاو سێ بەشی ژیانێکی وەک ئەم فیلمەیان ھەیە . دەست خۆشی بۆ ستافی وەڕگێران. ئاشنا کردنی تاکی کوردی موسڵمان بە ژیانی ئەوان.
فیلمێک دوو ئەکتەری وەک بڕاد پیت و جەیسن تیایا ڕۆڵی سەرەکی ببینن بێگومان ئەبێت ناوازە دەرچێت دەست و پەنجەی ستافیش خۆش بۆ وەڕگێڕانی فیلمەکە وەک خۆی و بێ ھیچ زیادەیەکیش ❤️💐
وشەکان دائەمێنن ئەبن لە ئاست جوانی و ناوازەیی و باشی ئەم فیلمە سینەمای بۆڵیود تا مابێت ئەبێ شانازی بەم فیلمە و قەیسەرێکی وەک عامر خان بکات.
فیلمەکە لایەنی ئەکشن و ھەستبزوێنیەکەی زیاتر بەرجەستە بوو وەک لە ترسناکیەکەی بەڵام جێژی خۆی بە بینەر ئەبەخشێ
فلمێکی چێژ بەخش و سیناریۆی فیلمەکەش لەسەر کەسایەتیەکی ڕاستی دانراوە کە ئەمیش گەورە ماتماتیک زان و پرۆفیسۆر جۆن فۆربس ناش جونیەر زانای بیرکاریزانی ئەمریکی بوو کە دۆزینەوەی کردوە لە بواری بیردۆزی یاری، ئەندازەی جیاکاری، و توێژینەوەی بواری بەشە ھاوکێشە جیاکارییەکاندا. کارەکانی ناش ڕووناکی خستووەتە سەر فاکتەرە زاڵەکانی بەخت (ئەگەرەکان) و بڕیاردان لە ناو سیستمە ئاڵۆزەکاندا لە ژیانی ئاسایی ڕۆژانەماندا بیردۆزەکانی بە فراوانی بەکاردێن لە ئابووریدا. وەک توێژەرەوەی باڵای بیرکاری لە زانکۆی پرینسیتن لە دوا بەشی ژیانیدا کاری دەکرد، لە ساڵی ١٩٩٤دا خەڵاتی نۆبڵی بە ھاوبەشی لەگەڵ بیردۆزەری یاری ڕەینھارت سێڵتن و جۆن ھارسەنەی وەرگرتوە. لە ٢٠١٥، دیسان خەڵاتی نۆبڵی لەگەڵ لویز نیرنبێرگ وەرگرتوە بۆ کارەکانی لە بواری بەشە ھاوکێشە جیاکارییە ناڕێکدا. ناش تەنھا زانایە کە خەڵاتی نۆبڵی ئابووری و خەڵاتی ئابڵی وەرگرتبێت.
ئەبووایە زۆر زووتر ئەم فیلمەم سەیر کردبایە تا بڵێیت پڕ لە وانە و پەند بوو ئەلپاچینۆی ھەمیشە مەزن ھەمیشە بە ڕۆڵەکانی سەرسامی کردووم❤️ ڕێزێکی بێ پایەنیش بۆ ستافی وەڕگێران
فلمێک تا تەواو نەبێت ناتوانی لایبەریت ئەبوایە ڕەیتینیگی زۆر لەوە زیاتر بوایە کە پێی دراوە. دەسی ستاف خۆش بێت بۆ ژێرنووسکردنی
تــایبەت بوو سەرەتاکەی تۆزێک وشکە بەڵام ھەر دوای ٣٠ خولەک ئیتر ئەستەمە لایبەریت تا تەواو ئەبێت.
شیکردنەوەی چەند دێرێکی کۆتایی فیلمەکە :- وەکو ئیمێڵێ پێشنیاری کردبوو کە بەسەرھاتەکەی کاریگەری لەسەر زۆر ھەبوو گۆڕی ئیمێلی بوو بە مەنزڵگایەکی پیرۆز کە بە شێوەیەکی دانەبڕاو لە ھەموو لایەکی جیھانەوە سەردانی ئەکرا. دوای دادگایکردنی قەشە ڕیچارد مۆر ڕەتی کردەوە کە داوای تیاھەڵچوونەوە بکا بە کەیسی تاوانبارکردنەکەیدا وتی ئەمە کاری خوایە دادگای ژیان ناتوانێ ھیچ بڕیارێک بدات. ئیڕۆن بروونەر فایلەکانی کەیسی ئیمێڵی ڕۆز نارد بۆ لێکۆڵینەوەی پزیشکی کە لیكۆڵینەوەیکیان لە سەر ژیان و مردنی ئیمێڵی نووسی و بڵاویان کردەوە کە ئەم فیلمەی لییەوە بەرھەم ھات ھەمیشە ئەم فیلمە ترسناکانەی کە پەیوەندیان بە جیھانەکەی ترەوە ھەیە وە لە چیرۆکی ڕاستیش وەرگیراون لام تایبەت بوون
ئای لە مەزنی و جوانی ئەم فیلمە تا بڵێی تایبەت بوو. دەسی ماندوو بوونی ستافیش ئەگوشم بۆ ژێرنووسکردنی 💐
کۆتاییەکی زۆر جوان و کۆمیدی بەڕاستی فیلمە کلاسیکیەکان چێژی خۆی ھەیە مۆرکێکی ڕەسەنی سینەمایان پێوە دیارە.
ڕۆڵی خواکین فینیکیس زۆر ناشایستە بوو ئەبوایە ڕۆڵی ھاوکارێکی رەسڵی پی بدرابوایە نەوەک دژی بوەستێتەوە.
جارێک لە فیلمی کاست ئەوەی جارێک لە فیلمی سەرباز ڕایەن جارێک وەک فۆڕیست گەمپ بە ھەموو جۆرە ڕۆڵ پێدانێک زۆر بە جوانی نمایشی ئەکات و پەیامی خۆی بە زمانی جەستە بە بینەر ئەگەیەنێت تــۆم ھــانکس ئەکتەرێک دووبارە بوونەوەی مەحاڵە لە سینەمای ھۆڵیود
ئەبێت لەوە ناخۆشتر ھەبێت ئاگات لە ھیچ نەبووبێت تاوانبار بکرێی بە کارێکی قێزەوەن و سنووری خۆ ڕزگارکردنیشت نەبێت. بەڕاستی شایەنی بینینە
تاکە فیلمی ئەنیمەیشنە کە بە دڵم بووبێت لە لایەنی بەرزی ئاستی گڕافیک و ساوند تڕاکەوە دەنگی ئەکتەرەکان تا بڵێی ناوازەیە
ئەھا کە دەرھێنەر لە ترۆپکی خۆشەویستی دابێت بۆ کارەکەی شتی ئاوا ناوازەی لێ بەرھەم دێت. نـــۆڵان شتێک ناکات کە بینەر بێزار بکات ھەمیشە ئەیەوێ لەگەڵ چرکە بە چرکەی فیلمەکە راتبکێشت ونەتوانی لایبەریت. دەستی ماندووبوونی ستافی وەڕگێڕانیش ئەگوشم بۆ ژێرنووس کردنی ❤️
بە بروای من فیلمەکە زیاتر قسەو باسی ئاساییە بۆ کەسانێک باشە کە تازە لە قۆناغی خۆشەویستی دان یاخود نازانێ چۆن چۆنی کەسی بەرامبەر بدوێنێ . ئەکرێت ئەم زنجیرە فیلمە ببێتە ھاندەرێکی باش بۆ چۆنیەتی گفتوگۆ کردن لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەر. وە لە ڕووی ڕۆڵ بینین و ھەڵبژاردنی شوێن و جلوبەرگەکان بێ کەم و کوڕیە
خوێنەرێکی باشی فیزیا یاخود تێگەشتنت بۆ جیھانی فیزیا زۆر ورد نەبێت مەحاڵە تێگەشتن لەم فیلمە گەر چەندین جاری تریش سەیری کەیتەوە بە شێوەیەک ئاڵۆزە کە مێشک توانای کۆنتڕۆڵ کردنی دیمەنەکانی نامێنێت. .
ھەر فلمێک لە پاریس و فەڕەنسا دەرھێنانی بۆ کرابێت بە ھەمیشەیی بێ وێنە دەرچووە
ڕووداوەکان زۆر پێش و پاشی پێ ئەکرێ بینەر خۆی ون ئەکات یانیش فیلمەکە لە نیوەی لا ئەبات لەبەر ئاڵۆزیەکەی سەرەتای فیلمەکە کۆتاییەکەی نیشان ئەدات. نۆلان لەمەشا مێژوویەکی سینەمای تۆمار کرد.
ساموێل ئەبووایە دۆلی زیاتری پێ بدرابووایە وەک لە تەنھا بەڕێوبەری ھۆتێلێک فیلمێکی مام ناوەندە لایەنی دەروونی زیاتر بەرجەستە ئەبێت وەک لە ترسناکی
سپۆیڵ ،پێش ئەوەی سەیری فیلمەکە کەن ھیوادارارم بینەران ئەم کۆمێنتە ببینن فیلمێکی نایاب تر لە نایاب ئەمەی چیرۆکە ڕاستەکەی تیرۆر کردنی جیمی ھۆفای نەخوێدبێتەوە ئەتوانم بڵێم ئەستەمە تێگەشتنی ، ئەبوایە سینەمای ھۆڵیوود لە ڕیزی ٢٥٠ مێژووی دانابووایە چونکە سیناریۆی فیلمەکە لەسەر ڕووداوێکی ڕاستی مێژووی دانراوە ئایا جیمی ھۆفا کێیە ؟ جەیمس ڕیدڵ ھۆفا (لەدایکبووی ١٤ی شوباتی ١٩١٣؛ ونبووە لە ٣٠ی تەمووزی ١٩٧٥؛ بە فەرمی بە مردوو دیارکرا لە ٣٠ی تەمووزی ١٩٨٢) سەرۆکی پێشووی سەندیکای کرێکارانی ئەمریکا بوو. لە کۆتاییەکانی تەمووزی ١٩٧٥، لە تەمەنی ٦٢ ساڵیدا بێ سەروشوێن بووە. لە تەمەنی لاویەتیەوە، ھۆفا چالاکوانی سەندیکا بووە و بۆتە کەسایەتیەکی دیاری مەیدانەکە لەنێوەندی بیست ساڵیدا. دواتر لە ساڵی ١٩٥٢ بۆتە جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی کرێکاران بەناوی "International Brotherhood of Teamsters"، و سەرۆکی گشتی لە ١٩٥٧ تاکو ١٩٧١. ھۆفا کاریگەریەکی گەورەی بەسەر گەشەسەندنی سەندیکاکە ھەبووە کە لەماوەی سەرکردایەتی ئەودا ڕێژەی ئەندامانیان گەیشتە لوتکە و نزیکەی ٢ میلیۆن و نیو ئەندامیان ھەبووە. ھۆفا لەلایەکی دیکەوە لەگەڵ ڕێکخراوی مافیاکان دەستی تێکەڵ کردبوو و ئەم پەیوەندیەشی تا ونبوونیشی ھەر بەردەوام بوو. ھۆفا دوو جار دادگایی کرابوو بە تۆمەتەکانی بەرتیل پێدان و کاریگەری کردنە سەر بڕیاری دادوەر لە ساڵی ١٩٦٤. لەساڵی ١٩٦٧ زیندانی کرا و حوکمی ١٣ ساڵی بەسەردا سەپێنرا. لەنێوەندی ساڵی ١٩٧١، دەستی لە پۆستەکەی وەک سەرۆکی سەندیکا کێشایەوە لە بەرامبەر لێبووردنی لەلایەن سەرۆکی ئەوکاتی ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕیچارد نیکسنەوە، و لەھەمان ساڵدا ئازادکرا و تا ساڵی ١٩٨٠ بۆی نەبوو نزیک چالاکیە پەیوەندیدارەکانی سەندیکاکە بکەوێتەوە. ھۆفا چەندین جار ھەوڵی دا ئەم بڕیارە پێچەوانە بکاتەوە لەڕێگەی پەیوەندیکان لەگەڵ سەندیکاکەی، بەڵام ھەوڵەکانی بێ ئەنجام بوون. ھۆفا لە کۆتاییەکانی تەمووزی ١٩٧٥، لە تەمەنی ٦٢ ساڵیدا بێ سەروشوێن بووە. دوای ئەوەی پۆلیس و ئێف بی ئای سەرکەوتوو نەبوون لە دۆزینەوەی ھیچ سەروشوێنێکی، ھۆفا بەشێوەیەکی یاسایی بە مردوو دانرا لە ساڵی ١٩٨٢.
فیلمی Heat كۆتاییەکەی ڕێک پیچەوانەی فیلمی ئایریش مانە لەم فیلمە ئەلپاچینۆ ڕۆبێرت ئەکوژێت ھەر فیلمێک ڕۆبێرت ڕۆڵی تیا بنوێنێ بێ دوو دڵی سەیری کە تایبەت فیلمە کۆنەکانی. دەست خۆشی لە ستافی وەڕگێرانیش ئەکەم
ئەم دۆکیۆمێنتاریە باسی ڕاستیەکی حاشا ھەڵنەگری کرد زۆر بە وردی ، کە مرۆڤایەتی لە لە ناوچوونی گشتی حەوتەم نزیک بۆتەوە بە ھەموو سەرچاوەکانی ژیانەوە ھەموو تاکێکی سەر ئەم ھەسارەیەش بەشدارە بە ڕێژەی کەم یا زۆر
چ کۆتاییەک گەر بھاتبا نەیکوشتبا ھەر بەم ئازارەوە دەبوو و بکوژیش لە کوچی زیندان تا ھەمیشە ئەمایەوە. ❤️ دووانەیەکی جوان بوون ڕۆڵێکی ناوازەیان گێڕا
ھەر کاتێک بەرھەمێکی فەڕەنسیت کەوتە پێش چاو بێ دوو دڵی سەیری کە چونکە ھەڵگری پەیامێکی جوانە. ئەمەی لەم فلیمەدا بەرجەستەبوو ئەمێڵی نموونەی مرۆڤی باشە. گرنگ نیە شێوەی چۆنە تەمەنی چەنە پیشەی چیە لەگەڵ خەڵک باش بە باشە دێتە سەر ڕێگات یاخود کەسی باش ھەموو کات لە چوار دەورت ئەبن. فیلمێکی سادە و جوان شایەنی سەیر کردنە
پێویستە ھەر کەسێک دووجار سەیری کات نواندن و وتەکان زۆر زۆر ناوازەبوون ئافەرم بۆ دەرھێنەر بەم وردیەوە دایبڕێژێت لەم سەردەم و کاتە وە تەنھا لە یەک ژوور و لەگەڵ توالێت و پانکەیەکی شکاو کە سەیرم کرد وامزانی خۆم پیاوی ١٣ م ئەوەندە قوڵ ئەبێتەوە بۆ ناو کەیسی تاوانەکە
تــــۆم دووبارە سەلماندی کە باشترینە یەک کەس و لەگەڵ سەگێک ئەم نواندنە بێ ھاوتایە مایەی شانازیە
ئەگەر کەسێک دنیای خۆشبوێت عەشقی خودای لە لا نیە . چێژی جەستە، چێژ وەرگرتن , غروری ژیان ئەمانەت بێت ناڕۆی بۆ لای خودا ھەموو ئەمانە خاسیەتی دونیایە ! دنیا بە ھەموو خۆشیەکانی تێ ئەپەڕێت بەڵام ئەوەی باوەڕی بەخوا بێت بۆ ھەمیشە ئەژیت جوانترین حیواڕی فیلمەکە
فلمێکی تا بڵێی ئاڵۆز بەڵام چێژ بەخش ئەم نواندنە جوانەی ڕۆبێرتیش لەولا ڕووداوەکانی فیلمەکە لە چەن سەردەمێکی مناڵی و گەنجی و پیری نیشان ئەدرێت و باسی دەستەیەک چەتەی جوولەکە ئەکات دەگەڕێنەوە بۆ نیۆیۆڕک { مانھاتن } بۆ دەسەڵات گرتن و مافیاگەری گەر ئەتانەوێ تێی بگەن بە مێشکێکی سافەوە یاخود زیاتر لە جارێک سەیری کەن دەست خۆشی لە ستافی وەڕگێرانی ئەم فیلمەش ئەکەم
ھەر فلمێک ڕۆبێرت دێ نیڕۆ ڕۆڵی تیادا گێڕا بێ یەک و دوو سەیری بکە چونکە پەیامێکی بەھێزی پێیە.
لەو فیلمە باشانە نەبوو بەڵام بۆ کاتی تەنیایی خۆشە
گەورەترین بکوژی سەر ئەم ھەسارەیە مرۆڤە ھەموو شتێک لە ناو ئەبەین بۆ پڕکردنی گەدەی خۆمان ، بەوەشەوە نەوەستاوین بەڵکو دەستمان کردووە بە لە ناوبردنی سروشتی زەوی کە ئەم ئاژەڵانە بنچی نەیەکی سەرەکین. ھیچ یەکێک لەوان بێ حیکمەتێک نەخوڵقێنراون. بەڕاستی دۆکیومێنتاریەکی زۆر بەھێز و پڕ مانایە
تۆم ھەمیشە وەک یەکێک لە ئەستێرەکان لە ئاسمانی سینەمای ئەمریکی ئەدرەوشێتەوە
بە درێژایی تەمەنم سەیری چەندەھا فیلم کردووە ـ بە دیار ھیچ فیلمێکەوە نەگریاوم تەنیا ئەم شاکارە ئاڵتونیە نەبێت - نایاب تر لە نایاب ! وەک شەڕابە تا کۆن خۆشتر ئەبێت. چەند دووبارە سەیری کەیتەوە شتی زیاتری لێ فێر ئەبیت پڕە لە پەند و ئامۆژگاری.گەر بینەرێکی باشی سینەما نەبیت ناتوانی بە ئاسانی لێی تێبگەی. دەستی ماندووبوونی ستافی وەڕگێرانی ئەم فیلمە ناوازەیە ئەگوشم بۆ ژێرنووس کردنی.
خراپ نەبوو بەڵام فیلمی ڕووداوە گەردونیەکان بە نزیکەیی یەک سیناریۆ و ڕۆڵیان ھەیە.
باشترینی مێژوو ئەم شاکارە لە خۆیەوە دوو خەڵاتی ئۆسکاری نەبردووە