...چاوەڕوانبە
kurdsubtitle loading gif
(33) پێداچوونەوەکانی پەیوەند

ئەم فیلمە باس لە گـروپێک دەکات کە پلان بۆ دزیـیەک دادەنێـن، بەڵام دزیـەکەیان بە ڕێـگایەکی هەڵـە دەڕوات و شکسـت دەهێنێـت، گوومان دەکەن کە یەکێـک لە ناویـان لە لایـەن پۆلیـسەوە نێـردرابێت و سیـخوڕی پۆلیـس بێــت........................................... یـەکـەمیـن فیـلمـی تـارانـتـیـنۆیە، تارانتیـنۆ لە ساڵی ١٩٩١ کورتە فیـلمی reservoir dogs درووستـدەکات، دوای ساڵێـک فیـلمێک بە هەمان ناوەوە درووسـت دەکـات، کـە دەبێتە یەکەمـین فیلمی درێژی تارانتـینـۆ.....لە چەشنی تاوانـکاری و درامی و هەستـبزوێن پێکهاتـووە،،،،،،،،،،،،،،،،،، تارانتیـنۆ لەبەر ئەوەی یەکەمین فیلمیەتی بە تەواوەتی تایبەتمەندیـیەکانی خۆی لە فیـلمەکە بە دی دەکرێت، یان بڵێین خاسییەتەکانی فـیلم درووستکردنی تارانتیـنۆ لەم فیـلمەدا دەردەکەوێـت، هەرچەندە زۆرمـان ستایل و تابەتمەندییەکانی تارانتیـنۆ دەزانین بەڵام وەک وەبیرهێنانەوەیـەک،،،،، تایـبەتمەندیەکانی فیلـمەکانی تارانتیـنۆ: ...1-میـوزیک و خوێـن و جگەرە........پێشەکی خوێن لەوانەیە ئەو خاسیـەتە بێت کە تارانتیـنۆی پێ دەناسرێتەوە، لەم فیلمەشدا بە تـەواوی خوێن دیارە..دواتریش میوزیک.. لە دیمەنی یەکەمی فیلمەکە باس لە گۆرانییەک دەکرێت، کارەکتەرەکە دەڵێت کـە سەرەتا حەزی بۆ گۆرانییەکە نەبووە، بەڵام دواتر یەک میلیۆن جار گوێی لێی گرتووەتەوە....یاخود لە دیمەنێکی تر کە دیمەنێکی تەواو توندوتیژی فیلمەکەیە، کارەکتەرەکە میوزیک هەڵدەکات.. میوزیک دەکرێت بوونێکی مەزنی هەبێت لەم فیـلمە....دواتریش جگەرە، کە لە زۆرینەی فیلمەکانیـدا یەکێک لە تایبـەتییەکانی ئەو دەرهێـنەرەیە ،،،،2-لـە فیلمەکانی تارانتـینۆ دیمەنێک هەیە کە دیمەنێکی ئارامە و هیچ کێشەیەک نییە، دواتر لە پڕێکدا دەبێتە شەڕکردن و خوێن ڕژان لە فیلمەکە، لە دیمەنێکی ئارامەوە..لە هەمان شوێن و هەمان کارەکتەرەکان دەبێتە دیمەنێکی توندوتیژ و خوێن ڕشتن ....3-زۆر جار لە کۆتایی فیـلمەکانیدا زۆربەیان دەمرن و تەنیا یەک کارەکتەر یان چەند کارەکتەرێکی کەم دەمێنێتەوە، ئەمە بێگومان لە فیلمەکانیدا ڕوونە و شتێکی دیارە ،،،،،4-لە فیـلمەکانی تارانتـینۆ ئەکتەری سەرەکی بوونی نییە، جگە لە هەردوو فیلمی (Django و kill bill) کە هەموو کـەس دەزانێت ئەکتەر یاخود کارەکتەری سەرەکی فیلمەکە کێیە، بەڵام لە فیـلمەکانی تری کارەکتەری سەرەکی بوونی نییە، واتە ڕووداوەکان تەنیا بە دەوری یەک کەسدا ناخولێتەوە، بەڵکو چەندین کارەکتەر کاریگەرییان لەسەر پلۆت و ئاڕاستەی فیلمەکە هەیە، لەم فیـلمەش بە تەواوی ئەوە دەردەکـەوێ ،،،،5-تارانتیـنۆ لە هەندێـک لە فیلمەکانی خۆی وەک ئەکتەر دەرکەوتووە، لەم فیـلمەشدا یەکێکە لە ئەندامەکانی نێو گرووپەکە، هەرچەندە ڕۆڵێکی کەمی هەیە...وە خۆی جگە لە دەرهێنان، سیناریـۆی فیلمەکانی نووسیـوە ،،،،،،بێـینەوە سـەر فـیلمەکە... پلـۆت و ئاڕاستەی فیلمەکە: تارانتیـنۆ چاپتەر بۆ ڕووداوەکانی فیلمەکە دادەنێت، واتە ئاڕاستەی فیلمەکە وا ناڕوات کە هەموو دیمەنەکان بە دوای یەکتر نیشان بدات، بەڵکو بەشێکی فیلمەکە گێڕانەوەیـە،،، لە دیمەنێکی دوای دیمەنی سەرەتا، بەشێک لە کۆتایی فیلمەکە نیشان دەدات، لە بەرامبەریشدا تا فیلمەکە نزیک بێتەوە لە کۆتایی ئەوا چیرۆکەکەی ڕوونتر دەکاتەوە و هەندێ دیمەنی سەرەتا نیـشان دەدات ڕووداوەکان ڕەنگە بەم شێوەیە بگێڕێتەوە، واتـا بە تێکەڵـی دەڕوات و دیمەنەکان دوا بە دوای یەکتر نـین، بەڵام بینەر هیچ لای ئاڵۆز نابێت، چونکـە دیـمەن بە دیمەن ڕووداوەکان دەگێڕێـتەوە، لای بینـەر تێکـەڵ و ئاڵۆز نابێـت بەڵکو بەشێکی چێژی فیلمەکـە لەوەیـە کە بەو شێوەیەیە و ڕووداوەکانیشی بە جـوانی گێڕاوەتـەوە ،،،،،هەروەها فیـلمەکە بودجەیـەکی کەمی هەبووە: پێشەکی ئەم فـیلمە سەر بە (ئیـنـدی)ـە..... ئیندی بەو فیلمانە دەوترێـت کە کۆمپانیا و ستۆدیۆی گەورە پشتگیری فیلمەکەی نەکردووە، بەڵکو زیاتر ئەرکی درووستکردنی فیلمەکە دەکەوێتە سەر دەرهێنەر، ئەم فیلمە تاوانکاری و درامییە، بودجەکەی یەک میلیۆن دۆلارە!! لە ڕاستیدا کێشەیەکی زۆریش درووستبووە لە پشتی کامێرا بە تایبەت لە نەبوونی جل و بەرگەکان ،ئەکتـەران ناچـاربوون جل و بەرگی خۆیان بێنن بۆ کاتی وێنـەگرتن، بەڵام دیزاینەرەکە بە خۆڕایی جلی دا بە ئەکتەران، هۆکاری ئەوە بوو کە دیزاینەرەکە خۆشەویستییەکی زۆری بۆ فیـلمە تاوانکاریـیە ئەمریـکیەکان هەبوو، بۆیە بە خۆڕایی جل و بەرگی دا بە کاستئەکە،، سەڕەڕای ئەوەش یەکێک لە ئەکتەرەکان جل و بەرگی خۆی هێنابوو بۆ دیمەنەکانی وێنەگرتن.. جیا لەوەش زەحمەتیـیان بۆ درووست بووە لە کاتی وێنەگرتن داهاتی فیلمەکەش سێ میلیۆن دۆلار بووە، لەوانەیـە ئەم پشتگیری نەکردنەی ستـۆدیۆکان و یەکەم کاری دەرهێنەرێک و بودجە و داهاتێکی کەم ، وایکردبێت کە سەرەتا بەو شێوەیە نەناسرێـت، بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونی کات لە ئێستادا وەک یەکێک لە بـاشترین فیلمەکانی ساڵانی نەوەدەکـان و یەکێک لە باشتریـن فیـلمەکانی تارانتینـنۆ هەژماردەکرێـت.. .........هەرچـەندە تارانتیـنۆ خۆی و فـیلمـەکانی ناسراون، بەڵام ئەگـەر تا ئێـستا سەیری هیچ فیلمێکیتان نەکردووە، ئـەم فیلمە دەستپێکێکی باشە بۆ بینیـنی فیلمەکانی....

بۆ فیلمی Reservoir Dogs

هەندێ جار دەپرسم خودا لێمان خۆشدەبێت بۆ ئەو شتانەی لەگەڵ یەکتر دەیکەین؟؟؟ Blood Diamond 2006 فیلمی ئەڵماسی خوێنین ، فیلمێک لە چەشنی سەرکێشی و درامی و هەستبزوێن ، لە دەرهێنانی ئیدوارد زویک و لە ڕۆڵگێڕانی دجیمون هۆنسو و جێنیفەر کۆنێلی و لیۆناردۆ دیکاپریۆ داهاتی فیلم 171ملیۆن دۆلار بووە ، ڕەیتینگی 8ی پێدراوە و پاڵێوراوی پێنج خەڵاتی ئەکادیمی ئۆسکار بووە سۆلۆمان ڤاندی کەسێکی هەژاری ناوچەکەیانە ، کاتێک پشێوی و ئاڵوزی و شەڕ لە ناوچەکە ڕوودەدات ، کارەساتی ناخۆش بەسەر خەڵکەکە دێت ، ژن و منداڵەکانیان لە پیاوەکان جیادەکرێنەوە و دووردەخرێنەوە ، پیاوەکانیش پێویستە لە کانەکان کاربکەن ، سۆلۆمان کاتێک کە ئەڵماسێک دەدۆزێتەوە پێوستە بیشارێتەوە و نەهێڵێت کەس پێی بزانێت دانی ئارچەر کە قاچاخچیەکە بە ئەڵماسەکە دەزانێت ، بەڵێنی پێدەدات یارمەتی بدات و بیبات بۆ لای خێزانەکەی ، لەبەرامبەردا پێویستە سۆلۆمان ئەڵماسەکەی پێ بدات فیلمێکە جیا لە چیرۆکە سەرەکیەکەی ، باس لە چەندین لایەنی تر دەکات ، لەوانە چەکدارکردنی منداڵان و هەرزەکاران ، نەهامەتی گەلانی ئەفریقیا لەو ساڵانەدا ، منداڵان لا جیاتی خوێندن چەک دەدرێتە دەستیان ، کوڕەکەی سۆلۆمان فاندی بە هەمان ئاڕاستە دەڕوات کە دەفڕێندرێت و وەک منداڵانی تر چەکدار دەکرێت لە تەمەنێکی کەمدا چوار کارەکتەری سەرەکی فیلمەکە دانی ئارچەر---لیۆناردۆ دیکاپریۆ کارەکتەری دانی ئارچەر سپی پێستێکی ئەفریقیە و هەموو هیوایەکی ئەوەیە لەو کیشوەرە بچێتە دەرەوە ، ئەفریقیا هەمیشە ناخۆش بووە بۆ دانی ئارچەر کاتێک تەمەنی نۆ ساڵان دەبێت دایک و باوکی لە دەستدەدات ، دایکی دەستدرێژی دەکرێتە سەر و دواتر دەکوژرێت و باوکی سەری دەپەڕێندرێت و سەری هەڵدەواسڕێت کارەکتەری دانی ئارچەر بێزارە لەو هەموو جەنگ و ئاڵۆزیەی لە ماوەی ژیانی لە ئەفریقیا ڕوویان داوە ، ئەو هەموو هیوایەکی ئەوەیە لەو کیشوەرە بچێتە دەر ، ئەڵماسەکە دەبێتە هۆی ئەوەی دەبێتە هیوایەکی زۆر بۆ ئەوەی ئەفریقا جێبێڵێت ، هەموو شتێک دەکات و بەڵێن بە سۆلۆمان دەدات کە یارمەتی دۆزینەوەی خێزانەکەی بدات و لە بەرمبەردا ئەویش یارمەتی بدات و ئەڵماسەکەی پێبدات و هەر چۆنێک بێت بچێتە ئەوروپا و لە ژیانی ئەفریقیا ڕزگاری ببێت سۆلۆمان ڤاندی--- دجیمۆن هۆنسۆو کەسێکی دانیشتووی گەڕەکێکی هەژار نشینە ، لەکاتی جەنگ وەک هەموو کەسێکی دیکە خێزانەکەی و کوڕەکەی لێ جیادەکەنەوە ، دەنێدرێت لە کانەکان کار بکات و ئەڵماسێک دەدۆزێتەوە هیوای سۆلۆمان چییە؟؟ تەنها هەوڵدەدات خێزانەکەی بدۆزێتەوە ، ئەڵماس گرنگ نییە تەنها هەوڵی دۆزینەوەی خێزان و کوڕەکەی دەدات ، لەگەڵ دانی ئارچەر ماوەیەک سەرکێشی بەسەردەبات لە بەرامبەر ئەوەی دانی ئارچەر یارمەتی بدات خێزانەکەی بدۆزێتەوە مادی بۆین---جێنیفەر کۆنیلی ڕۆژنامەنووسێکی ئەوروپیە دەنێردرێتە ئەفریقیا بەڵام ئاشنای دانی ئارچەر و سۆلۆمان دەبێت و هەوڵدەدات یارمەتییان بدات دیا ڤاندی---کاجیسۆ کۆیپریس((کوڕەکەی سۆلۆمان ڤاندی)) کوڕە گەورەکەی سۆلۆمان ، باوکی تاکە هیوای ئەوەیە کە خوێندنەکەی تەواو بکات ، بەڵام وەک منداڵانی تر لە کاتی جەنگ دەنێردرێتە شوێنێک و چەکدار دەکرێت و بە تەمەنێکی کەمەوە چەکی دەدرێتە دەست ، بەوەش دەروونی دەشێوێت و وای لێ دێت باوکیشی لێ دەبێت بە کەسێکی تر فیلمێکی جوان و چێژبەخشە ، بە تەواوی ژیانی گەلانی ئەفریقیا دەخاتە ڕوو ، یان چۆن جەنگ کاریگەرییەکی یەکجار خراپ درووستدەکات و ژیانی ئەو هەموو کەسە وێران دەکات

بۆ فیلمی Blood Diamond

جیهانێکی سەیر، لادان لە ڕاستی، ئەو جیهانەی ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو خراپی دەڕوات بێگومان بەهۆی مرۆڤەکان، زۆربوونی خراپ و کەمبوونەوەی چاکە بەرامبەر یەکتری، درۆکردن و باوەڕنەکردن بەرامبەر یەکتری.... ڕاشۆمۆن، جیهانێکی پڕ تاوانکاری و دۆزەخ ئاسا، سەرتاپایی فیلمێک دەربارەی مرۆڤەکان و کردارەکانیان لەگەڵ یەکتر، بێ هیوابوون لە مرۆڤەکان، دیمەنی کۆتایی فیلمەکەش دیمەنێکی هیوا بەخش سەبارەت بە مرۆڤەکان و کردارەکانیان... فیـلمی (Rashomon) سـاڵی ١٩٥٠ لە یەکێک لە دیمەن و گفتوگۆکانی ئەم فیلمەدا، کەسێک بەوی تر دەڵێت:(ترسێنەرە..ئەگەر پیاوان بڕوا بە یەکدی نەکەن جیهان دەبێتە دۆزەخ)!!!!... ئەوی تریش دەڵێت:(ڕاستە...جیهان دۆزەخە)!!!!... فیلمێک دەربارەی دونیا.ئەو دونیایەی کە پڕ بووە لە درۆکردن بۆ بەرژەوەندی و درۆکردن لەگەڵ یەکتری، بەڵێ جیهان دۆزەخە، ئەو جیهانەی کە خراپەی مرۆڤەکان لەگەڵ یەکتر زاڵترە بەسەر چاکەی مرۆڤەکان لەگەڵ یەکتر، جیهانێک کە تا دێت خراپتر دەبێت و باوەڕکردنی مرۆڤەکان بە یەکتر کەم دەبێتەوە، ئەمە بۆ فیلمێک کە 72سـاڵ پێش ئێستا بەرهەمهێنراوە، ناوەڕۆک و سەردەمی فیلمەکەش باسی نزیکەی هەزار ساڵ پێش ئێستا دەکات. ئەی سەبارەت بە ئێستامان، جیهان زیاتر نەشێواوە و دۆزەخ ئاسایەک نیـیە خۆی؟؟؟؟؟!!!!!!...... فیلمی ڕاشۆمۆن لە دەرهێنانی دەرهێنەرە بلیمەتەکەی یابان ئاکیرا کۆرۆساوا..بێگومان ناوی لێدەنێین ئەو فیلمەی کە زیاتر دەرهێنەرەکەی ناساند فیلمێک لە چەشن و کۆکراوەی ژانەر و ڕووداوی درامی و نهێنی و هەستبزوێن، لە هەندێک دیمەنیش ترسێکت پێدەدات..فیلمێک کە شەش ئەکتەری تێدایە لەگەڵ دوو ئەکتەری لاوەکی..ئەکرێت پەرستگایەک و دادگایەک و چەند شوێنێکی کەم بەو ژمارە ئەکتەرە کەمەوە درووستکردنی شاکارێکی وای لێ بکەوێتەوە.. ئەگەر سەیری هەندێک لەو فیلمانە بکەین کە بابەتی گێڕانەوی چیرۆکەکەن، هەندێکیان تەنیا بە گفتوگۆکردن و قسەکردن و باسکردنی ڕووداوێک، ڕووداوەکە دەخەنە بەرچاوی بینەر بێ ئەوەی ڕووداوەکە نیشان بدرێ و لەو کاتەدا بینەر خۆی ڕووداوەکان دەهێنێتە پێش چاوی خۆی، هەندێکیشیان بەنیشاندانی ڕووداوەکە چیرۆکەکە دەگێڕنەوە،، وەک لەم فیلمە کە لەگەڵ گێڕانەوەی هەر ڕووداوێکی چیرۆکەکە ئەوا ڕووداوەکەش نیشان دەدرێ کە چۆن ڕوویداوە. کەواتە لەگەڵ گێڕانەوەی چیرۆکەکە، نیشاندانی ڕووداوەکانیش لەسەر فیلمەکەیە، ئەی چی لەسەر تۆی بینەرە؟ چێژ وەرگرتن؟ ڕاستە ئەم فیلمە هەر چرکە و خولەکێکی چێژبەخشە، بەڵام ئەوە لەسەر تۆیە کە بۆ ماوەی درێژایی ئەم فیلمە تۆ ببیت بە حاکم و بڕیار بەیت، لەم فیلمە دادگایەک هەیە بەڵام دادوەری لێ نییە و نیشان نادرێ!!! ئەکتەران قسە بۆ تۆ ئەکەن تۆ پێویست ببیتە دادوەر و بڕیارە ڕاستەکە بەیت بڕیار لەسەر چی دەدەیت؟؟ ڕووداوێک ڕوودەدات، چوار کەس لەم ڕووداوە بەشدارن، سێ کەس کە لەناو ڕووداوەکەن و کەسێکیش کە ڕووداوەکەی بینیوە.. ڕووداوەکە چییە؟؟؟ تاوانبارێک یان با بڵێین چەتەیەک بە ناوی (تاجی مۆرۆ) دەبردرێتە دادگا بۆ ئەوەی ڕووداوەکە بە ڕاستی بگێڕێتەوە..ئەویش باس لەوە دەکات کە ڕۆژێک دارستانێکدایە و پاڵی بە دارێک ناوەتەوە، لەو ڕۆژەدا سامۆڕاییەک لەگەڵ هاوسەرەکەی بەوێدا تێپەڕدەبن، تاجی مۆرۆ وا دەیگێڕێتەوە کە لەو کاتەدا ڕەشەبایەک هاتووە، ئەگەر ئەو ڕەشەبایە نەهاتبایە ئەو ڕووداوە ڕووی نەدەدا، تاجی مۆرۆ دەڵێت کە کاتێک سامۆڕاییەکە و هاوسەرەکەی بەلایدا دەڕۆن هاوسەری سامۆڕاییەکە بەسەر ئەسپێکەوەیە و پۆشاکێکی تەنکی بەسەر ڕووەوەیە و ڕەشەبایەک لەو کاتەدا هەڵدەکات و بەشێکی قاچ و بەشێکی ڕوخساری دەبینێت، ئیتر لەوەوە ڕووداوەکە دەستپێدەکات و تاجی مۆرۆ بە فێڵبازی خۆی سامۆڕاییەکە قۆڵبەست دەکاتو دەیبەستێتەوە و دەستدرێژی دەکاتە سەر هاوسەری سامۆڕاییەکە. تاجی مۆرۆ دەڵێت کە نیازی کوشتنی سامۆڕاییەکەی نەبووە، بەڵام لە دواتردا هاوسەری سامۆڕاییەکە دەڵێت کە ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە هەر کامێکتان زیندوو مانەوە لەگەڵ ئەوەتاندا دێم،،..تاجی مۆرۆش دوای 23جار شەڕکردن دواجار سامۆڕاییەکە دەکوژێت... ئەمە قسەکان و گێڕانەوەی ڕووداوەکان بوون لە زاری تاوانبارەکەوە واتا تاجی مۆرۆ.. بەڵام شتێک سەیرە!!! ئەمە تەنیا چیرۆکێک بوو کە تاجی مۆرۆی چەتە و تاوانبار دایڕشت بۆ پاراستنی خۆی، لە کاتێکدا سێ کەسەکەی دیکە بە سێ شێوەی جیاواز ڕووداوەکە دەگێڕنەوە!!!!! هەر چوار چیرۆکەکە باس لەوە دەکەن و کۆکن لەسەر ئەوەی کە دەستدرێژییەکە ڕوویداوە و سامۆڕاییەکەش کوژراوە.. بەڵام لەوەدا جیاوازن کە دەڵێن دواتر چی ڕوویداوە؟؟؟ دواتر چی بووە؟؟.. هاوسەری سامۆڕاییەکە دەهێنن ئەویش باسی دەستدرێژییەکە دەکات..بەڵام دوای ئەوە باسی شتێکی تر دەکات کە جیاوازە لەو ڕووداوانەی کە تاجی مۆڕۆی تاوانبار گێڕایەوە...واتا ئێستا دوو کەس هێنراوەتە دادگا و چیرۆکەکەیان گێڕاوەتەوە، هەردووکیان باسی دەستدرێژییەکەیان کردووە، بەڵام دوای ئەوە چی ڕوویداوە؟؟ تاجی مۆرۆی تاوانبار بە شێوەیەک و هاوسەری سامۆڕاییەکەش بە شێوەیەکی تر دەیگێڕنەوە ڕۆحی سامۆڕاییەکەش دێتە قسە، مردنی سامۆڕاییەکە یەکلابۆتەوە و لە هەر چوار چیرۆکەکە باس لە مردنی دەکرێ،، بەڵام ئەمیش بە شێوەیەکی جیاواز چیرۆکەکە دەگێڕێتەوە کە چی دوای ئەوە ڕوویداوە و چۆن کوژراوە؟ کەسی چوارەم ئەو کەسەیە کە ڕووداوەکە دەبینێ، ئەویش بە شێوەیەکی جیاوازتر ڕووداوەکە دەگێڕێتەوە، کە چی ڕوویداوە و چۆن ڕووداوەکەی بینیوە.... لەم کاتە چوار چیرۆک بۆ تۆ دەگێڕنەوە، چوار چیرۆک کە هەموویان دەڵێن حەقیقەت لای منە و من ڕاستم، لێرەدا باوەڕکردن بە مرۆڤەکان لاواز بووە بەرامبەر یەکتر، بەڵێ پیاوانیش بڕوا بە یەکدی ناکەن، چوار چیرۆکی جیاواز کە چوار کەس دەیگێڕنەوە بۆ ئەوەی پارێزگاری لە خۆیان بکەن، تەنانەت ئەوەی ڕووداوەکەشی بینیوە بە شێوەیەک چیرۆکەکە باس دەکات کە خۆی ئەو چیرۆکەی درووستی کردووە بۆ ئەوەی ئەویش پارێزگاری لە خۆی بکات و تووشی کێشە نەبێتەوە....ئەوەی تر لەسەر تۆیە کە کام چیرۆکەی ئەو چوار کەسه بە ڕاست دەزانیت!!!!!!..... لە یەکێک لە دیمەنەکانی کۆتاییدا لە کۆتایی فیلمەکەدا لە پەرستگاکە دەنگی گریانی منداڵێکی ساوا دێت کە لەلایەن دایک و باوکییەوە فڕێدراوە و لە سووچێکی پەرستگا داندراوە، ئەو پیاوانەی دەچنە لای یەکیان دەچێت بەشێکی جل و بەرگی منداڵەکەش دەبات..تەماشا کەن ڕێک باس لەوە دەکات کە لە دونیای ئەمڕۆمان وای لێ هاتووە کە جلوبەرگی منداڵیش دەدزرێ!! یەکێکی تریان پێی دەڵێت:(تۆ خراپەکاریت کە جلی منداڵێک دەبەیت) ئەویش دەڵێت: (ئەی چی دەربارەی دایک و باوکی منداڵەکە کە خۆشی دەبینن و دواتریش منداڵ دەردەکەن، ئەوان خراپەکارن)!! دووبارە پێی دەڵێتەوە:(نەخێر تۆ هەڵەیت. سەیری نوشتەکە بکە لەسەر بەرگی کیمۆنۆکە، جێهێڵدراوە بۆ پارێزگاریکردن لە منداڵەکە، بیر لەوە بکەوە بە چیدا تێپەڕیون بۆ دەستهەڵگرتن لەو منداڵە)!! ئەویش دەڵێت:(من کاتم نییە بۆ گرنگیدان بە هەستەکانی هەموو کەسێک)!!.. پرسیار لێرە ئەوەیە ئایا جیهان بەو شێوەیەی لێ هاتووە کە گرنگی بە هەستی مرۆڤەکان لە ناو یەکتر نەدرێت و کەلەڕەقی مێشکی مرۆڤەکان داگیربکات؟؟ئەوەتا هەر لەو دیمەن و گفتوگۆیەدا ئەو پیاوەی کە جل و بەرگی منداڵێکی ساوای دزیوە. پیاوەکەی تر پێی دەڵێت کە تۆ کەلەڕەقیت، ئەویش دەڵێت:(وە ئەوە چی تێدایە؟سەگەکان لە باشترین بارودۆخدان لەم جیهانەدا..ئەگەر کەلەڕەق نەبیت ناتوانیت ڕزگارت بێت)!.... ئایا جیهان هێندە خراپە کە پڕ بوبێت لە تاوانکاری و تاوانی مرۆڤەکان لەگەڵ یەکتر و کەسێکی کەلەڕەق باشترین بارودۆخی هەبێت؟؟بەڵێ ئەوەی هەستی نەبێت و کەلەڕەق بێت لەوانەیە باشترین بارودۆخ لە جیهانی ئەمڕۆی مرۆڤایەتی بژیت.. کۆتایـی فیـلمەکە: لەتەواوی فیلمەکە ڕەنگە باس لە خراپی مرۆڤەکان بکات و بێ هیوا بیت لە مرۆڤایەتی، بەڵام لە دیمەنی کۆتایی کەمێک هیوا دەگەڕێتەوە کە باوەڕت بە مرۆڤ هەبێت. ئەوەی جلوبەرگی منداڵەکەی دزی دەڕوات و دوردەکەوێتەوە لەو شوێنە، دوو پیاو دەمێننەوە کە منداڵەکەشیان پێیە، یەکیان دەڵێت کە من منداڵەکە هەڵدەگرمەوە و بەخێوی دەکەم، شەش منداڵم هەیە و دانەیەکی دیکەش جیاوازی درووست ناکات.ئەوی تریش پێی دەڵێت:(هێشتا باوەڕم بە مرۆڤ دەبێت)!!.... بەڵێ لە فیلمێکی تەواو دەربارەی خراپەکاری و درۆکردنی مرۆڤەکان، لە دیمەنێکی کۆتایی کەمێک هیوا دەدات کە مرۆڤی باش هێشتا ماوە و هێشتا دەکرێ باوەڕمان بە مرۆڤ هەبێت.....

بۆ فیلمی Rashomon

حەوت تاوانە سەرەکیەکە (چڵێسی -چاوبرسی-تەمبەڵی - شەهوەت-خۆبەزلزانی -حەسوودی -تووڕەیی) ئەمە حەوت تاوانە سەرەکییەکەی شاکاری سێڤن بوون کە بکوژێک لە ڕێی ئەم تاوانانەوە بووە یەکێک لە داواکراوترین بکوژەکان ،،، دوو لێکۆڵەر یەکیان گەنج و یەکیان بەتەمەن هەوڵدەدەن بۆ گرتنی ئەم بکوژە و لێگۆڵینەوە لە تاوانەکان دەکەن ،،، ئەمەیان سپۆیڵە ((( لەو حەوت تاوانە شەش تاوانی یەکەم بکوژەکە ئەنجامیدا کە هیچکام لە تاوانەکان نیشان نەدران ،، تاوانی شەشەم یاخود کوشتنی شەشەم ئەو تاوانە بوو کە هاوسەری لێکۆڵەرە گەنجەکە لەلایەن بکوژەکەوە دەکوژرێت ،،، لە کاتی دەستگیرکردنیدا بکوژەکە دەڵێت کە حەسوودی بە ژیانی لێکۆڵەرە گەنجەکە بردووە بۆیە هاوسەرەکەی کوشتووە ،، هەر بۆیە تاوانی شەشەم ناونراوە بە حەسوودی ،،،،،،،، تاوانی حەوتەم تاکە تاوان بوو کە لە فیلمەکە نیشان درا کاتێک لێکۆڵەرە گەنجەکە دەزانێت هاوسەرەکەی کوژراوە تۆڵە لە بکوژەکە دەکاتەوە و دەیکوژێت واتە تاوانی حەوتەم کوشتنی بکوژەکە بووە لە لایەن لێکۆڵەرەکەوە هەر بۆیە تاوانی حەوتەم بە توڕەیی ))))ناونراوە بە هۆی لێکۆڵەرەکەوە لە بکوژەکە

بۆ فیلمی Se7en

هەمیشە فیلمێک هەیە کە هۆکاری بەرەوپێشچوونی ژانەرێکە و کاریگەری لەسەر فیلمەکانی داهاتووی ئەو ژانەرە هەبووە،،،، فیلمی ڕۆکی لە ساڵی 1976 نمایشکرا،، پێش فیلمی ڕۆکی هیچ فیلمێکی وەها نەبووە دەربارەی بۆکسێن کە ناوبانگێکی باشی هەبێت، ڕاستە چەندەها فیلم درووستکراون بەڵام نەیانتوانیوە ببنە هۆی بەرەوپێشچوونی ژانەری وەرزشی بە گشتی و بۆکسێن بە تایبەتی ،،،بەڵام فیلمی ڕۆکی پاش سەرکەوتنە مەزنەکەی کە بووە هۆی کۆکردنەوەی 117 میلیۆن دۆلار و بردنەوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین فیلمی ساڵ، دەرگایەکی بۆ ژانەری وەرزشی و چەشنی بۆکسێن کردەوە، پاش فیلمی ڕۆکی چەندەها فیلمی مەزن دەربارەی بۆکسێن بەرهەمهێنران،، کە ئەکرێت فیلمی بۆکسێنی باشتر لە ڕۆکی هەبێت،، بەڵام ئەم فیلمە هەر وەک فیلمێکی گەورەی سینەما دەمێنێتەوە،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،یەکێک لە پەیامە سەرەکییەکانی ئەم فیلمە بریتییە لە بڕوا بە خۆبوون، ڕۆکی یاریزانێکی ئاسایی بۆکسێن بوو ، دەبوو بەرامبەر یەکێک باشترین یاریزانەکانی بۆکسێن یاری بکات کە (ئەپاڵۆ کرید) بوو ،،، لە زۆربەی بوارەکانی ژیان ناکرێت ئەگەر کەسێک لە ئێمە باشتر بوو خۆمان بە بچووکتر و ئاستێکی نزمتر بزانین ، پێویستە هەوڵ بدەین بۆ ئەم مەبەستەش وەک ڕۆکی بڕوابەخۆبونێکی گەورەمان پێویستە، نەک هەر خۆمان پێویستە چواردەوریشمان هاوکارمان بن،، بە هەرحاڵ پێوستە بزانین ئەم فیلمە گەورانە کە ئاوا بە مەزنی ماونەتەوە ئەکرێت چەندین پەیامی جوانی لە پشتەوە بێت ،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،، لە کۆتاییدا هەموو بەشەکانی فیلمەکە شایەنی سەیرکردنن بۆ بینینی چێژی ژانەری وەرزشا و بۆکسێن پێویستە بینەری ئەم زنجیرە فیلمە بیت

بۆ فیلمی Rocky

هەندێکجار ئەکرێت فیلمێکی ئەکشن و تاوانکاری لە زۆر فیلمی درامی چیرۆکەکەی قۆڵتر و پەیامەکەی باشتر بێت ،، ئەم فیلمە بەشی پێنجەمە لە زنجیرە فیلمی (چیرۆکی پۆلیسی) ، لە بەشی یەک تا چوار فیلمێکی ئەکشن و کۆمیدی و سەرکێشیە ، بەڵام لە بەشی پێنجەم و شەشەم ئەبێتە فیلمێکی تاوانکاری و هەستبزوێن و ئەکشن ، جگە لەوەی هەر شەش بەشەکەی چیرۆکی پۆلیسێکە کە جاکی نازدار ڕۆڵەکەی بەرجەستە دەکات،،، گرنگترین شتی ناو فیلمەکە تۆڵەکردنەوەیە ، وە هەروەها پەیامێکی دیکەی فیلمەکە لە دەستنەدانی هیوایە و بڕوابوونە بۆ بەدیهاتنی شتە باشەکان و کۆڵنەدانە ،،، هاوکات لە زۆربەی فیلمەکانیدا جاکی شان ڕۆڵی کەسێکی کۆمیدی و سەرکێشیکەر دەبینێت ،، بەڵام لەم فیلمەدا جاکییەکمان بینی کە دونیای بەسەردا ڕووخاوە و پاش ئەو ڕووداوانەی بەسەریدا دێت تووشی بێهیوایی دەبێت ، هەر بۆیە پێم وانییە کە ئەکتەر بە یەک ڕۆڵ بەسترابێتەوە بەڵکو ئەتوانێت چەندین ڕۆڵی جیاواز ببینت،،،،، لە کۆتایدا ئەم فیلمە لای من باشترین ڕۆڵگێڕانی جاکی شانە کە پێم وابێت ئەو ڕۆڵگێڕانەی لەم فیلمە هەیەتی لە ڕیزی ڕۆڵگێڕانە باشەکانە .

بۆ فیلمی New Police Story

لە فیلمەکانی چارلی زۆربەمان لایەنە کۆمیدیەکەی دەبینین بەڵام ئەتوانم بڵێم ئەو جوانیەی لە بەرهەمەکانی چاپلین هەیە لە کەم فیلمی تر هەبێت ،،، ئەو چیرۆکە جوانەی له هەدوو فیلمی هەیە لە هیچ فیلمێکی ترو city light و the kid ...لە هیچ بەرهەمێکی تری چارلی چاپلینم نەبینیوە سیتی لایت چیرۆکی کچێکی گوڵفرۆشە کە نابینایەو چاوەکانی لە دەستداوە ، لەسەر شەقامەکانی شارەکەی خەریکی فرۆشتنی گوڵە چارلی لەم فیلمەدا یارمەتی دەدات و هاوڕێیەتی لەگەڵ دروست دەکات منداڵێک the kid وەک چۆن لە فیلمی هەڵدەگرێتەوەو گەورەی دەکات و یارمەتی دەدات لەم فیلمەشدا یارمەتی کچەگوڵفرۆشە نابیناکە دەدات هەموو هەوڵێک دەدات بۆ گەڕانەوەی بینایی بۆ چاوی کچەکە ...واتە لە هەردوو فیلمەکە ... پەیامەکە ڕوونە ئەتوانم دیمەنی کۆتایی فیلمەکە بە یەکێک لە جوانترین و باشرین کۆتاییەکانی سینەما دابنێم بۆ ئەوەی سپۆیڵ نەبێت نامەوێت زیاتر باسی .... کۆتاییەکەی بکەم لە کۆتایشدا نمرەی دە لە دە بەم شاکارە دەدەم و پێشنیاریش بۆ ئەو کەسانە دەکەم کە سەیریان نەکردووە بینەری ئەم فیلمە بن تاکو عاشقی یەکێکی تر لە جوانییەکانی سینەمای کلاسیک بن

بۆ فیلمی City Lights

ئەم فیلمە باسی ژیانی ئالان تۆرینگ دەکات ،، ئالان تۆرینگ لە ساڵی 1912 لە لەندەن لەدایکبووە،،، زانایەکی بیرکاری بوو ،، ئەڵمانیا لە جەنگی جیهانی دووەم ئامێری (ئینگما)یان بە کاردەهێنا بۆ ناردنی نامەکانییان ،، بەڕیتانیا چەند زانایەکی کۆکردەوە تا ئینگما بشکێنن،، ئالان تۆرینگ و چەند زانایەکی تر ،،، ئالان ئامێرێکی تایبەت بە خۆی درووستکرد ،، ئەو ئامێرە لە ماوەی هەر مانگێکدا 84هەزار نامەی ئەڵمانییەکانی ئاشۆرا کرد ،،،، بەو شێوەیە بەڕیتانیا لە زۆربەی هێرشەکانی ئەڵمانیا ئاگادار بوو ،، ئالان تۆرینگ بە یارمەتی زاناکانی تری هاوڕێی و جۆوان کلارک توانیان کارێکی مەزن بکەن و ژیانی چواردە میلیۆن کەس لە مردن ڕزگار بکەن ،، ئالان تۆرینگ لە ساڵی 1954 شانزە ڕۆژ پێش ئەوەی ببێتە 42 ساڵ کوژرا وا بڵاوکرایەوە کە خۆی کوشتووە بەڵام گومانیش دەکرێ کە ژەهرخوارد کرابێت

بۆ فیلمی The Imitation Game

کاتێک سینەما لە ساڵانی سەرەتای درووستبوون و پێشکەوتنیدا بوو ،، دەرهێنەران و نوسەران هەوڵیان ئەدا تا شتێکی نوێ بێننە نێو جیهانی سینەما ،،، فیلمی (سێ سەردەم) ئەو فیلمە بوو کە نوێگەری بوو بۆ سینەما کە باسی سێ سەردەمی جیاواز دەکات ، پێش ئەم فیلمە هیج بەرهەمێکی تری بەناوبانگ نەبووە کە باسی چەند سەردەمێکی جیاواز بکات ،،،، فیلمەکە جەخت دەخاتە سەر ژیان و خۆشەویستی لەو سەردەمە جیاکاندا ،، لە کۆتایی فیلمەکەدا بوونی منداڵ پیشان دەدات لە سێ سەردەمە جیاکەدا ،، لە سەردەمی زۆر کۆن ژن و مێرد ژمارەیەکی زۆر منداڵیان دەخستەوە ،،،، پاشان سەردەمی ناوەند پیشان دەدات کە بە هەمان شێوە منداڵی زۆریان دەبوو بەڵام کەمتر بوو لە سەردەمی کۆن،،،،، بابێینە سەر سەردەمی نوێ، لە سەرەمی نوێ ژن و مێردێک نیشان دەدات کە هیج منداڵێکیان نییە و تەنها ئاژەڵێکی ماڵیان هەیە ،، چەندەها بواری تری ژیان لە ژێر پەردەی کۆمیدیا لەم فیلمە نیشاندراوە

بۆ فیلمی Three Ages

مایکڵ ئەو کوڕە بوو کاتێک بوە سەرۆکی بنەماڵەی کۆرلیۆنەکان زاواکەی خۆی کوشت و لە ماوەیەکی کەمدا بڕیاری کوشتنی سەرکردەکانی پێنج بنەماڵەکەی شاری نیویۆرکی دا ،، چ لە بەشی یەکەم یان دووەم مایکڵ کەسایەتیەکی بە ڕوخسار ئارام بوو بەڵام لە ناخەوە ڕق و کینەی زۆری لە دڵ بوو .... هەرچەندە ڕای زۆر هەیە بەڵام بەڕای من مایکڵ شکستی هێنا لەوەی وەک باوکی کاروبارەکانی کاری مافیایی تێکەڵی خێزان نەکات ،، وەک لەبەشی یەکەم بینیمان دۆن کۆرلیۆنی باوک کاروبارەکانی خۆی بەڕێ دەکرد بێ ئەوەی خێزانەکەی بخاتە مەترسییە.. بەڵام ئەم خاڵە لە مایکڵ تەواو پێچەوانە بوو ،،،، ئەوەی لە بەشی سێیەم بینیمان کوشتنی کچەکەی مایکڵ تەواو کاری کردە سەر دەروونی مایکڵ بە جۆرێک لە هیچ ڕووداوێک لە هەر سێ بەشی فیلمەکە بەو شێوەیە مایکڵمان نەبینی .. بە هەرحاڵ ئەم بەشەیان تا ڕادەیەک کەم و کوڕی هەبوو بەڵام خاوەن کۆتاییەکی باش بوو...

بۆ فیلمی The Godfather: Part III

هەرچەندە فۆڕێست مرۆڤێکی ئاسایی نەبوو کەمێک ناتەواوی لە مێشکی هەبوو بەڵام لەگەڵ ئەوەش زۆر باشتر لە کەسانی تر ماناکانی ژیانی دەزانی و زۆر لە کەسانی تر عاقڵتر بوو !! هاوکات لەم فیلمەوە بۆمان دەردەکەوێت کە مرۆڤێکی وەهاش خۆشەویستی کچێک لە دڵیدایە ،، بۆیە مەرج نییە هەر ناتەواویەک لە جەستە یان لە مێشک هەبوو هەموو مرۆڤێک ئەگەر جارێکیش بێت لە ژیانیدا عاشق دەبێت .... دەستان خۆش فیلمێکی بەمانا بوو ڕۆڵی تۆم هانکسیش ناوازە بوو

بۆ فیلمی Forrest Gump

ژیانی واقعی خێزانی ئەمریکی لەم فیلمەدا دەبینرێت ،، بە ڕاستی پێویستە سوپاسی خوای گەورە بکەین کە ئەهلی ئیسلامین و لە وڵاتێکی ئیسلامیدا دەژین ،،، ڕەنگە زۆربەمان هیوامان بخواستایە تاکێکی ئەمریکی بین بە خۆشمەوە بەڵام دوای بینینی ئەم فیلمە تەواو واقعی وڵاتانی ڕۆژئاوام بۆ دەرکەوت ،، ڕەنگە هەموو خێزانێکی ئەمریکی بەو شێوەیە نەبێت بەڵام ئەم فیلمە تەواو واقعی وڵاتەکەی دەرخست .. با بە کورتی بیبڕێنمەوە ئەگەر ئەتانەوێت بزانن ژیانی خەڵکی ئەمریکا چۆنە بینەری ئەم فیلمە بن

بۆ فیلمی American Beauty

ئەکرێت چ ئەم فیلمە چ فیلمی فۆڕێست گەمپ جەخت لە ژیانی گەنجێک بکەنەوە کە بە مێشک تاڕادەیەک ناتەواوە ،، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زۆر دڵپاکن و زۆر لە خەڵکی باشترن.... ئەم فیلمەش هەمان پەیامی فۆڕێست گەمپە کە ئەکرێت کەسێکی گێلیش خۆشویستنی ئافرەتێک بکەوێتە دڵیەوە و مانای خۆشەویستی بزانێت ،،، ئەگەر چی کارەکتەری سەرەکی هەردوو فیلم لە لایەن خەڵکەوە بە کەسێکی کەم عەقڵ ناودەبرێن بەڵام خاوەن دڵێکی پاکن و دەڕواننە جوانیەکانی ژیان.... ئەم فیلمە جەخت لە ژیانی گەنجێک دەکاتەوە ،،، ڕەزا کە کوڕێکی گەنجی دەستپاک و دڵپاکە لە ناو شارەکەی بە ماتۆڕێک کاری گواستنەوەی خەڵک دەکات بۆ ناوچەکانی دەوروبەری شارەکە ،، کاتێک کاری گواستنەوە بۆ مامۆستایەکی ئافرەتی گوندێک دەکات ڕۆژانە هاتوچۆ بەو مامۆستایە دەکات کە لە یەکەم بینینەوە عەشقی بوو و کەوتە خۆشویستنی ،،، ڕۆژانە بەردەوام دڵی بۆ مامۆستاکە زیاتر لێدەدات و زیاتر خۆشەویستی دەچێتە دڵیەوە ،، بەڵام کاتێک مامۆستاکە شوو دەکات گەنجەکە حاڵی خراپ دەبێت ،،، ئەمە مانای خۆشەویستی ڕاستەقینەیە ،، کەسێکی لە ناخی دڵیەوە خۆشویستووە دوای ئەو بەو شێوەیە حاڵی خراپ دەبێت ،،،، بێگومان فیلمەکە بەو چیرۆکە سادەیەوە چەندین پەیامی لە خۆ گرتووە ،، بێگومان یەکێکە لە فیلمە باشەکانی وڵاتی ئێرانە و شایەنی سەیرکردنە

بۆ فیلمی Khoda Nazdik Ast

ئەگەر سەیری زنجیرە فیلمی (تێرمینەیتەر) کرد پێشنیار ئەکەم تا بەشی سێیەم سەیر بکەن واتە بەشی یەک و دوو و سێ سەیر بکەن چونکە دواتر جیرۆکەکەی دەشێوێت و چێژی خۆی لەدەست دەدات ،، بەشی سێیەم لەسەر هەمان چیرۆکی بەشی یەکەم و دووەم دەڕوات ،،، لەم بەشەدا جۆن کۆنەر دەبێتە کوڕێکی گەنج ، بەڵام ڕۆبۆتەکان بۆ جاری سێیەم ڕۆبۆتێک دەنێرنەوە بۆ کوشتنی جۆن کۆنەر و دووبارە تێرمینەیتەر دەبێت بیپارێزێت ، هەرچەندە لە چاو دوو بەشەکەی تر ئەم بەشەیان ناوبانگی وەهای نییە و نمرەی کەمتری هەیە بەڵام بەشێکی سەرکەوتووی زنجیرە فیلمەکەیە

سپۆیڵ .............(تێرمینەیتەر) لە بەشی یەکەم شکست ئەهێنێت لە کوشتنی سارا کۆنەر و جۆن کۆنەری سەرکردەی مرۆڤەکان لە دایکدەبێت ،کاتێک جۆن کۆنەر لە دایک دەبێت سارا کۆنەری دایکی شێت دەبێت لە نەخۆشخانەی دەروونی دەبێت ،،،ڕۆبۆتەکان دووبارە ڕۆبۆتێکی تر دەنێرنەوە بۆ کوشتنی جۆن کۆنەر ، (تێڕمینەیتەر) کە لەبەشی یەکەم خراپەکار بوو لەم بەشە پێویستە پارێزگاری لە جۆن کۆنەر و دایکی بکات ،، تێرمینەیتەر پارێزگاری لە جۆن کۆنەر دەکات و دایکی لە نەخۆشخانەی دەروونی دەهێننە دەرەوە و پێویستە ڕووبەڕووی ئەو ڕۆبۆتە بووەستنەوە کە هەوڵی کوشتنی جۆن کۆنەر و دایکی دەدات ،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،ئەکرێت یەکێک لەو هۆیانەی کە ئەم فیلمەی کردووەتە یەکێک لە باشترین فیلمەکانی مێژوو ، گۆڕانی سیناریۆکەی بێت کە دەبینین لە بەشی یەکەم تێرمینەیتەر خراپەکارە و لە بەشی دووەم کەسایەتییەکی باشە کە پارێزگاری لە جۆن کۆنەر دەکات ، جەیمس کامیرۆن هەمیشە کاری جیاوازی کردووە وەک چۆن لە بەشی یەکەمدا چیرۆکێکی جیاوازێ نێو فیلمە سینەماییەکانی درووستکرد ، لەم بەشەشدا گۆڕینی کەسایەتیەکی خراپ بۆ کەسایەتییەکی باش و سەرکەوتنی گەورەی فیلمەکەش ئەوا مەزنی ئەو دەرهێنەرە دەرئەخات ،،،،، نواندنی ئارنۆڵد یەکێک بوو لە باشترین ئەو نواندنانەی کە بینیبێتم ، هەرچەند لە فیلمە ئەکشنەکان زۆر باس لە نواندن ناکرێت بەڵام ئارنۆڵد نواندنێکی مەزنی ئەنجامدا کە چاوەڕێی ڕۆڵێکی وەها باش نەبووم ئەکرێت بڵێم لە نێو فیلمە ئەکشنەکان نواندنەکەی ئاڕنۆڵد لە باشترین نواندنەکانە ،،، بە گشتی ڕێژەیەکی گەورەی سەرکەوتنی فیلمەکە بۆ جەیمس کامیرۆن دەگەڕێنمەوە فیلمەکەش یەکێکە لە باشترین فیلمە ئەکشنەکان و لە زۆرێک لە پێگەکانی فیلم وەک باشترین فیلمی ئەکشن لە مێژووی سینەما دیاری کراوا

بۆ فیلمی Terminator 2: Judgment Day

لە ساڵی 2029 شەڕ لە نێوان ڕۆبۆتەکان و مرۆڤەکان ڕوودەدات ،، سەرکردەی مرۆڤەکان جۆن کۆنەر دەبێت ،، ڕۆبۆتەکان دەزانن توانای ڕوبەڕوبوونەوەی مرۆڤەکانیان نییە ،، بۆیە ڕۆبۆتێک دەنێرن بۆ ساڵی 1984 تا سارا کۆنەری دایکی جۆن کۆنەر بکوژێت لە پێناو ئەوەی جۆن کۆنەر نەیەتە دوونیاوە ،،،،،، ڕۆبۆتێک دەنێرن بە ناوی (تێرمینەیتەر) بۆ کوشتنی سارا کۆنەر ،، مرۆڤەکانیش لە ساڵی 2029وە مرۆڤێک دەنێرن بۆ پاراستنی دایکی جۆن کۆنەر ،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،ئەم فیلمە چیرۆکێکی خەیاڵییە ، جەیمس کامیرۆن لە سەرەتاکانی کاری سینەمایی ئەم فیلمەی دەرهێناوە کە یەکێکە لە باشترین کارەکانی ،، سەرەتا پێیان وابووە ئەم فیلمە شکست ئەهێنێت هەتا ئارنۆڵدی ئەکتەری سەرەکی فیلمەکەش پێی وابووە فیلمەکە شکست ئەهێنێت ،بەڵام دوای بەرهەمهێنانی بووەتە شاکارێکی سینەمایی و یەکێک لە باشترین فیلمەکانی چەشنی خەیاڵی و ئەکشن

بۆ فیلمی The Terminator

ژیان سەختە ، لەوەش سەختتر ئەوەیە کە هەژاربیت ،،، پێشەکی ئەم فیلمە سەر بەو فیلمانەیە کە چیرۆکێکی واقعی و دیمەنەکانی واقعین ، بە مانای ئەوە نایەت کە لە چیرۆکێکی ڕاستییەوە وەرگیرابێت بەڵکو مانای ئەوەیە کە تەواو واقعی کۆمەڵگە نیشاندەدات و هەژاری نیشانی بینەر دەدات ،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،لە دوای جەنگی جیهانی دووەم بێکاری ڕووی لە وڵاتی ئیتاڵیا کرد ، بەمەش دۆخی خەڵکەکە لە ڕووی داراییەوە ڕووی لە خراپی کرد ،، پیاوێک لەو کاتەدا دەستی کرد بە هەڵواسینی پۆستەر لە شەقامەکانی شارەکەی کە پایسکیلێکی پێویست بوو بۆ ئەم کارەی ،، پایسکیلێکی کڕی و دەستی کرد بە کاری هەڵواسینی پۆستەرەکان ، بەڵام لەو کاتەدا پاسکیلەکەی لێ دزرا ، ئەکرێت ئەمە بە مانای کۆتایی کارەکەی بێت ، چونکە پایسکێلێکی پێویست بوو بۆ کارەکەی ،، لەو کاتە سەختەی وڵاتیشدا کڕینی پایسکیلێکی نوێ سەخت بووە ، بۆیە بڕیاریدا لەگەڵ کوڕەکەی دەست بکات بە گەڕان بە دوای پایسکیلەکەی ،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،نامەوێت سپۆیلی کەم بەڵام کاتێ سەیری فیلمەکەم کرد و کۆتاییەکەی وابوو وام ئەزانی فیلمەکە تەواو نەکراوە یان بەشی دووەمی هەیە بەڵام دواتر بۆم دەرکەوت کە فیلمێکی تەواو واقعییە و ئەگەر کۆتاییەکەی بە جۆرێکی تر بوایە ڕەنگە لە چوارچێوەی ژیانی ڕاستی بچوایەتە دەرەوە ، بۆیە کاتێک سەیری فیلمەکە دەکەیت وەک ژیان و واقع لێی بڕوانە ئەگەر کۆتاییەکەشت بە دڵ نەبوو ئەوا لە فیلمەکە کەم ناکاتەوە چونکە فیلمێکی تەواو واقعییە،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،شایەنی سەیرکردنە

بۆ فیلمی Bicycle Thieves

کۆراساوای مەزن سەڕەڕای ئەوەی دوور بووە لە سینەمای هۆڵیوود و میدیاکانی فیلمسازی بەڵام لە یابانەوە بە چەندین فیلمی ناوازە جێگەی خۆی لە نێو دڵی سینەمادۆستان کردووەتەوە،،، کۆراساوا هەمیشە جێگەی چاولێکردن بووە لەلایەن دەرهێنەرانی هۆڵیوود ، چەندین فیلمی ئەم دەرهێنەرە لەلایەن هۆڵیوودەوە ڕیمەیک کراوەتەوە،، سەبارەت بە فیلمی یۆجیمبۆ بەڕاستی لەگەڵ سەیرکردنی ئەم فیلمە چووە نێو فیلمە دڵخوازەکانمەوە،،، چیرۆکێکی نایاب و بەچێژ لەگەڵ چەند دیمەنێکی کۆمیدی کە فیلمەکەی بەچێژتر کردبوو، جگە لە چیرۆکە نایابەکەی ئەو خاڵەی کە لەم فیلمە پێی سەرسام بووم سینەماتۆگرافی بوو ، پڕ بوو لە دیمەنی جوان ، لەهەندێ دیمەنیدا وەک ئەوە وایە سەیری تابلۆیەک بکەیت ،،،،،، بە گشتی فیلمێکی بێ کەم و کوڕیە شایەنی ئەوەیە بینەری ئەم شاکارە بیت

بۆ فیلمی Yojimbo

تارانتینۆ یەکێکە لەو دەرهێنەرانەی کە لە یەکەم فیلمیاندا شاکارێکی مەزنیان درووستکردووە،،،،، پاش درووستکردنی چەند کوتەفیلمێک لە نێویاندا کورتە فیلمی (سەگەکانی کۆگە) ، دواتر هەستا بە درووستکردنی یەکەم فیلمی درێژی حۆی لە ژێر هەمان ناو،،، ئەکرێ بڵێین ئاستەنگییەکی دارایی توش بووە ،، چونکە ئەم فیلمە هیچ کۆمپانییایەکی گەورەی فیلمسازی لە پشت نەبووە،،، ئەم ڕاستیەش لە بوجەی فیلمەکەدا دەردەکەوێت کە بودجەکەی تەنها یەک میلیۆن دۆلارە ،، ئەمەش دووبارە ئەوەمان پێ دەڵێت کە بۆ درووسکردنی فیلمێکی باش پێویستت بە بودجەیەکی گەورە نییە بەڵکو پێویستی بە سیناریۆیەکی باش و دەرهێنەرێکی باشە،،،،، یەکێک لە خاسیەتەکانی تارانتینۆ بوونی خوێنە لەفیلمەکانیدا لەم فیلمەشدا کۆمەڵێک دیمەنی خوێناوی هەیە کە بێگومان ئەم خاسیەتەی تارانتینۆ وایکردووە فیلمەکانی ئەو دەرهێنەرەی پێ بناسرێتەوە،، ئەگەر سەیری هیچ بەرهەمێکی تارانتینۆتان نەکردووە ئەم فیلمە دەرفەتێکی نایابە بۆ ئەوەی دەست بکەیت بە فیلمەکانی ئەو دەرهێنەرە ،، وەکو شەخسی خۆم لەم فیلمەوە دەستم بە سەیرکردنی فیلمەکانی تارانتینۆ کرد و تا ئێستاش یەکێکە لە دڵخوازترین دەرهێنەرەکانم

بۆ فیلمی Reservoir Dogs

،،،،[گەر ژیانی کەسێک ڕزگار بکەیت وەک ئەوە وایە ژیانی هەموو مرۆڤایەتیت ڕزگار کردبێت،،،، ئۆسکار شیندلەر یەکێک بوو لە ئەندامانی نازی لە ساڵی 1935 بووە یەکێک لە دەستەی ئەندامانی نازی،،، لە کاتی جەنگی جیهانی دووەم دەسەڵاتێکی باشی هەبووە لە نێو کاروباری ئەڵمانیای نازی لە جەنگەکە،،،،، لەوەتەی مرۆڤایەتی هەیە چەندین جەنگی مەزن ڕوویداوە بە ملیۆنەها خەڵکی بێتاوان قوربانی جەنگەکانن،،، بەڵام مەرج نییە ئەوانەی دەسەڵاتیان لە جەنگ هەبێت بکوژ و بێ بەزەیی بن،،، سەڕەڕای ئەو هەموو ڕقەی هیتلەر و سوپای نازی بەرامبەر جولەکەکانی پۆڵەندا بەڵام کەسێک هەبوو کە خاوەنی ویژدان بوو ، ئۆسکار شیندلەر بەو دیمەنە نامرۆڤانەو بینینی حاڵی جولەکەکان بڕیاری دروستکردنی لیستێکی دا بۆ ڕزگارکردنی بەشێکی خەڵکەکە، بە پێی توانای خۆی توانی 1100 جولەکە لە کۆمەڵکوژی نازیەکان ڕزگار بکات ،، تەنانەت لە کۆتایی فیلمەکەش ئەنگوستیلەیەکی لە پەنجەدایە و دەڵێت خۆزگە بەم ئەنگوستیلەیە ژیانی دوو کەسی ترم پێ ڕزگار بکردایە،،،،،،، فیلمی لیستەکەی شیندلەر پێش هەموو شتێک مرۆڤایەتی نیشان دەدات ، بۆمان دەردەکەوێت کە کەسانی باش هەمیشە و لە هەموو شوێنێک هەن،،،،،،،،،شایەنی سەیرکردنە

بۆ فیلمی Schindler's List

ئەم فیلمە خۆم سێ جار تا ئێستا سەیرم کردووە و لە لیستدایە بۆ جاری چوارەم سەیری بکەمەوە،،،، پەیامی هەموو فیلمەکە لە چەند وشەیەک دەردەکەوێت کە دەڵێت (مەخۆێنە بۆ دەرچوون بخوێنە بۆ فێربوون) یاخود دەڵێت (دەرچوون سودی چییە ئەگەر هیچ فێرنەبیت) ،،، ئەم وشە و دیالۆگانە بە تەواوی تیشک ئەخاتە سەر هەندێک خوێندکار کە تەنها دەرچوون لایان گرنگە ئیتر پەنا بۆ قۆپیەکردن یان هەرشتێکی تر لایان گرنگ نییە تەنها و تەنها بۆ دەرچوون و بڕینی قوناغێکی خوێندن لایان گرنگە ، بە حوکمی ئەوەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تاڕاڕەیەک وڵاتە هەژارەکانی تری کیشوەری ئاسیا خوێندن لە ئاستێکی نزمدایە ،، ئەتوانین ئەم فیلمە بۆ دۆخی خۆشمان بگونجێنین ،، ئەکرێ بڵێم ‌ لە سەدا نەوەد و نۆی خوێندکاران هەمان مێشکی چەتووریان هەیە ،، هەوڵئەدەن بۆ دەرچوون نەوەک بۆ فێربوونی زانست و زانیاری ، هاوکات فیلمەکە تیشک دەخاتە سەر هاوڕێیەتی ،، هاوڕێی باش ئەتوانیت سوودی لێ وەرگریت و تا مردن سوپاسگوزاری بیت ،، بە پێچەوانەی هاوڕێی خراپ ئەتوانێت لە کەسایەتییەکی باشەوە وێرانت بکات و بتگەیەنێتە مرۆڤێکی خراپ،،،، ئەکرێت خۆمان هەمان کەسایەتی عامرخان بین بۆ هاوڕێکانمان ،،، لایەنێکی دیکەی فیلمەکە هەوڵدانی خۆتە بۆ ئەو کارەی کە خۆت حەزت لێیەتی و ،، ڕەنگە ئەمە خەتای گەنج نەبێت بەڵکو دایک یان باوکی ببنە هۆکار بۆ ئەوەی بە دوای پیشەی دڵخوازی خۆی نەکەوێت ، و بە زۆر هەوڵبدەن پیشەیەکی تر هەڵبژێرێت کە ئەمە تا سەر ئەساس هەڵەیەکی زەقە کە ڕێگە به مرۆڤ نەدرێت شوێن کارە دڵخوازەکەی نەکەوێت و وادەکات هەتا هەتایە ئینسان لە ژێر بارێکی دەروونی ناخۆشدا بێت ،،، بۆیە ئەم فیلمە نەک بۆ گەنج بەڵکو بۆ دایکان و باوکانیش پێویستە بینەری بن بە تایبەت ئەو دیمەنەی فەرحان و باوکی کە مرۆڤ پێویستە شوێن خەونەکەی بکەوێت و لەلایەن باوکیشیەوە ڕێگری لێ نەکرێت،،،، لە کۆتاییدا بێگومان فیلمەکە لە ڕیزی کامڵترین و باشترین فیلمەکانی بۆڵیوودە و لە هەرە فیلمە دڵخوازەکانی خۆمە،،، بە جدی شایەنی سەیرکردنە

بۆ فیلمی 3 Idiots

تارانتینۆ لە چەند فیلمێکی خۆیدا شێوازێکی بەکارهێناوە ئەویش گۆڕینی چیرۆکە ڕاستیەکەیە ،،،،، لە هەندێک فیلمی تارانتینۆ کە دەبینین فیلمێکی مێژووییە یان باسی سەردەمێکی کۆن دەکات ،،، ئەوە ئەبێت بزانین کە ڕووداوەکان سەد لە سەد ناگێڕێتەوە ،،، بەڵکو تارانتینۆ خۆی چیرۆکە ڕاستیەکە و سیناریۆکەی خۆی تێکەڵ دەکات و فیلمێکی نایاب دروست ئەکات ،،،،،، فیلمی جانگۆی ئازادکراو بەەهۆی ئەوەی فیلمێکی وێسترنە دیارە کە باسی سەردەمێکی کۆن دەکات ،، وە چەند دیمەنێکی لەڕاستیەوە وەرگیراون کە باسی ئەو سەردەمە دەکات کە کۆیلایەتی و ڕەگەزپەرستی لە ئەمریکا باو بووە،،،،بەڵام هەموو چیرۆکەکە ڕاستی نییە ، بەڵکو خۆی سیناریۆیەکی نوسیووە کە نیوەی چیرۆکەکە ڕاستییە و نیوەی تریشی لە مێشکی خۆیدا دروستی کروووە،،، نەک لەم فیلمە بەڵکو لە چەند فیلمێکی تریشدا تارانتینۆ چیرۆکە ڕاستییەکە و چیرۆکێکی مێشکی خۆی تێکەڵکردووە و سیناریۆیەکی نوسیوە و کردوویەتی بە فیلمێکی سەرکەوتوو ،،،ئەتوانین بڵێین لەم کارەیدا تارانتینۆ سەرکەوتووبووە هەر وەک چۆن بۆ ئەم فیلمە خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین سیناریۆ بردەوە،، ،، ژانەری ڕۆژئاوایی یەکێکە لە ژانەرە سەرکەوتووەکانی مێژووی فیلم زیاتر لە پەنجاکان و شەستەکانی سەدەی ڕابردوو فیلمی ڕۆژئاوایی دروست دەکرا و چەندین شاکاری لێ درووستکرا،، بەڵام ئەم چەشنە تاڕادەیەک ڕووی لە لاوازی کرد لە ساڵی دووهەزار بەولاوە ،، بەڵام تارانتینۆ دوو فیلمی ڕۆژئاوایی سەرکەوتووی بەرهەمهێنا یەکێکیان جانگۆ و ئەوی تریش هێتفول ئەیت،،،،، ئەتوانین بڵێین کاریگەرییەکی زۆری هەبووە لە سەر فیلمی ڕۆژئاوایی لە سینەمای مۆدێرن ، جانگۆی ئازادکراو چیرۆکی جانگۆی ژێردەستە و کۆیلەیە لە سەردەمی کۆنی ئەمریکا پاش ئەوەی دکتۆر شۆڵزی دژە ڕەگەزپەرست جانگۆ دەبینێت بڕیار دەدات بە بڕە پارەیەک ئازادی بکات و لەگەڵ جانگۆ بەڕێبکەون تا هاوسەرەکەی جانگۆ بدۆزنەوە،،، بەڵام توشی ئاستەنگیەکی زۆر دەبن کاتێک دەبینن هاوسەرەکەی جانگۆ خزمەتکاری ماڵی کاڵڤنی بێبەزەیی و دڵڕەق و ڕەگەزپەرستە ئاخۆ ئەبێت چی بکەن و چۆن کار بکەن تا هاوسەرەکەی جانگۆ لەو ماڵە بێننە دەرەوە،،،، لەبەر سپۆیڵ زیاتر باسی ناکەم خۆتان بینەری ئەم فیلمە ناوازەیە بن ،، لە ڕووی ئەکتەرەکانیشەوە چەند ئەکتەرێکی گەورە لەم فیلمە بەشدارن ئەتوانم بڵێم جوانترین ڕۆڵ لەم فیلمە بینیبێتم ڕۆڵەکەی لیۆناردۆ دیکاپریۆ بوو کە چ بە ڕۆلی باش چ بە ڕۆڵی پیاو خراپ لە هەر فیلمێکدا بێت ڕۆڵێکی سەرکەوتوو پێشکەش دەکات

بۆ فیلمی Django Unchained

بەندیخانەی ئەلکەتراز کەوتۆتە سەر دوورگەی ئەلکەتراز لە سانفرانسیسکۆی کالیفۆڕنیا ،، سەرەتا وەک بەندیخانەیەکی سەربازی خزمەتی ئەکرد لە ساڵانی 1868,,,,,,,,, دواتر دەک بەندیحانەیەکی فیدڕاڵی لێهات لە ساڵی 1933,,,,,,,,,,,,, ئەلکەتراز وەک پارێزراوترین زیندانی جیهان ناسێندرا لەبەر ئەوەی هیچ کەسێک توانای هەڵهاتنی نەبوو لەو زیندانە،، لە دەوروبەری ساڵانی 1960 سێ پیاو سەرکەوتووبون لە هەڵهاتن لەو زیندانەدا، بەهۆی ئەمەش بەندیخانەکە لە ساڵی 1963 بە یەکجاری داخرا،،،،،،، ئەم فیلمە باسکردنی ئەو ڕووداوە دەگێڕێتەوە بەبێ زیادکردنی هیچ دیمەنێکی درۆ لەفیلمەکە ،، زۆر بە جوانی چیرۆکە ڕاستیەکە دەگێڕێتەوە بۆ بینەر،،،،،،، تەنانەت لە چیرۆکە ڕاستیەکەدا کەلە سەرێکی ساختەیان درووست کردووە ئەبینین لەم فیلمە ئەوەش هەیە،،،،،،، بە کورتیەکەی بە تەواوی و بەهەموو وردەکاریەکانەوە چیرۆکەکە کراوەتە فیلمێکی سینەمایی سەرکەوتوو،،،،ڕۆڵگێڕانی ئەکتەرەکانیش نایاب بوو دەرهێنەریش کارێکی مەزنی ئەنجامداوە،، بە گشتی یەکێکە لە فیلمە بەچێژەکانی کلینت ئیستوود و یەکێکە لە باشترین فیلمە زیندانیەکان

بۆ فیلمی Escape from Alcatraz

هەندێ کات ئەبێت ڕەیتینگ پشتگوێ بخرێت و نەکرێتە پێوەری سەرەکی بۆ فیلمێک ،، لەوانەیە تۆ بۆ فیلمێک بگەڕێیت بۆ سەیرکردن و ئەم فیلمە بێتە بەرچاوت و بەهۆی کەمی ڕەیتینگەوە سەیری نەکەیت ،، بەڵام دڵنیاتان ئەکەمەوە پەشیمان نابنەوە لە سەیرکردنی ئەم فیلمە ناوازەیە،،، فیلمی ( بەرهەمی ئیتاڵیا) یەکێکە لە باشترین فیلمە درامیەکانی 2020 ،،لیام نیسن جارێکی تر دوبارەی کردەوە کە نەک بۆ ئەکشن دەتوانێک لە هەر ڕۆڵێکدا سەرکەوتوبێت،،،، چیرۆکێکی جوانی ئەم فیلمە کە باس لە پەیوەندی کوڕ و باوک دەکات ،، هاوکات ئەوەی فیلمەکەی بەچێژتر کردووە ئەوەیە کە باس لە ئیتاڵیا دەکات ، ،،ئیتاڵیا وڵاتی جوانی،،،بە گشتی بەرهەمێکی ناوازەیی سینەمای مۆدێرنە شایەنی ئەوەیە کاتژمێر و نیوێکی بۆ تەرخان بکەیت و بینەری جوانی ئیتاڵیا و ئەم فیلمە بیت

بۆ فیلمی Made in Italy

ئەکرێ بڵێم هەمان چێژی بەشی یەکەمی پێ نەبەخشیم ، کەمێک لام ئاڵۆز بوو،ڵەگەڵ ئەوەی لە ڕووی نواندن و چیرۆکەوە باش بوو ،، بەڵام بە ڕای من دوورە لە ئاستی بەشی یەکەمەوە،،،بەشی دووەمی باوکی ڕۆحی جەخت لە مایکڵ کۆرلیۆن دەکاتەوە کە چۆن دەبێت بنەماڵەی کۆرلیۆنەکان بەڕێوە ببات و جێی ڤیتۆ کۆرلیۆنی باوک بگڕیتەوە ،، لە لایەکی دیکەشەوە باسی منداڵی و گەنجی ڤیتۆی باوک دەکات کە چیکردووە تا گەیشتووەتە ،، ئەو ئاستە،، لە کۆتایدا ناتوانم بڵێم نایاب بەڵام فیلمێکی باش بوو ،، ئەوەی زۆر سەرنجی ڕێکیشام و بەدڵم بوو نواندنەکەی دی نیرۆ بوو

بۆ فیلمی The Godfather: Part II

پێشەکی نوسینەکە سپۆیڵێکی بچوکی تێدایە،، ئەگەرچی جەنگ و چیرۆکە ڕاستیەکانی جەنگ لە سینەمادا بەدڵمانەو فیلمی باش و چێژبەخشی لێ بەرهەمدێ،، بەڵام جەنگ لە ڕاستیدا قوڕبەسەری و ماڵوێرانی چەندین خێزان بە دوای خۆی دەهێنێ،،،،چیرۆکی فیلمی ڕزگارکردنی سەرباز ڕایەن چیرۆکێکە باس لە چەند برایەک دەکات کە بەیەکەوە دەچنە ناو جەنگی جیهانی بۆ پاراستنی خاک و نیشتیمانیان ،، لە نێوانیاندا تەنها یەک برایان دەمێنێتەوە ئەوانی تر ئەبنە قوربانی جەنگەکە ، کۆمەڵێک سەربازی ئەمریکی هەوڵدەدەن تا ئەو تاقە برایەی ماوەتەوە لە ژیان بیگەڕێننەوە لای دایکی ،،،،چیرۆکەکە تا ئێرە لەم فیلمە سینەماییەدا چیرۆکێکی چێژبەخشە ،،بەڵام ئەگەر بە واقعەوە گرێی بدەینەوە ئەبینین کارەساتێکی گەورەیە دایکێک هەموو کوڕەکانی ڕەوانەی جەنگ بکات و تەنها کوڕێکیان بگەڕێتەوە ڕۆژانە دەبینین دایکێک ئەگەر مناڵەکەی لە دەست بدات نەک خودی خۆی بەڵکو بۆ دەوروبەر و ئەو کەسانەشی هەواڵەکە دەبیستن شتێکی ناخۆشە جا تۆ ئەم چیرۆکە بهێنە بەرچاوی خۆت دایکێک هەواڵی کوژرانی کوڕە گەنجەکانی پێ بگات دەبێ چ هەستێک بێت!!!! ئەمە پێی دەڵێن نەفرەتیەکانی جەنگ چەندەها سەرباز کوژران و چەندەها خێزان ماڵوێرانکران کەچی تا ئێستاش باسی چەند سەرکردەیەکی جەنگەکە دەکرێت وەک دیالۆگێک لە فیلمی ترۆی دەڵێت ،،،،،،سەربازەکان چەند ئازابن مێژوو تەنها باسی سەرکردەکان دەکات،،،، لە کۆتایدا ئەکید ئەم فیلمە یەکێکە لەو فیلمانە ناوازانەی کە ژانەری جەنگ و سینەما شانازی پێوە دەکات ،، ستیڤن سپیلبێرگ وەک چۆن لە فیلمی لیستەکەی شیندلەر ژیانی جولەکەکان و لە فیلمی empire of the sun ژیانی منداڵێک لە جەنگ باس دەکات ، ئەوها لەم فیلمەش باسی ژیانی خێزانەکانی سەربازانی جەنگی جیهانی دووەم دەکات

بۆ فیلمی Saving Private Ryan

زۆرن ئەو فیلمانەی کە ساڵانە بەرهەمدەهێندرێن و پێشوتر بەرهەمهاتوون ، بەڵام کەمن ئەو فیلمانەی کە بۆ ماوەیەکی درێژ ناوبانگ و چێژی خۆیان لە دەست نادەن ،، لە ئێستادا کە من ئەمە دەنوسم پەنجا ساڵ بەسەر فیلمەکە تێپەڕیوە ،بەڵام تا ناوی لەگەڵ باشترینەکانی مێژوو دەهێنرێت،، بێگومان لای زۆرێکیشمان باشترینە ،،،،،،،،، لە ڕاستیدا بە فیلمێک دەوترێ شاکار کە لە هەشت لایەنەوە بەهێز بێت ، ( سیناریۆ-پەیام-دەرهێنان-نواندن-میوزیک -سینەماتۆگرافی-جل و بەرگ-ڤیژواڵ (ئیفێکت ئەبینین کە گادفازەر زۆرترین خاڵی تێدایە کە پێی بوترێت شاکار ،نواندن نایاب، سیناریۆ نایاب ، دەرهێنان نایاب،پەیامەکەی ڕوونە،، میوزیک نایاب بە گشتی فیلمێکی بێوێنەیە بەمانای کەلیمە شاکاری سینەماییە ، بەهێزترین خاڵی فیلمەکەش نواندنی مارلۆن بڕاندۆیە

بۆ فیلمی The Godfather

دووبارە و سەدبارە سەلمێندرا کە سینەما دەتوانێت کاریگەری گەورە لەسەر هەر بابەتێک جێبهێڵێت. فیلمی دیکتاتۆری مەزن یەکەم فیلمی دەنگی چارلی چاپلین لە سەرەتاکانی جەنگی دووەمی جیهانی بڵاوکرایەوە بە دیاریکراوی لە ساڵی 1939 جەنگی دووەمی جیهانی دەستیپێکرد و ئەم فیلمە لە ساڵی 1940 بڵاوکرایەوە هەندێ زانیاری هەیە کە سەرەتا نەیانهێشتووە فیلمەکە بڵاوبێتەوە بەڵام پاش بڵاوبوونەوەی دەنگدانەیەکی باشی هەبوو تێچوی دوو میلیۆن دۆلار و داهاتی پێنج میلیۆن دۆلار بوو ئەگەر هەر لە پۆستەری سەرەکی فیلمەکەوە سەیر بکەین دیارە کە تەعلیق لە هیتلەر و حکومەتی ئەڵمانی دەدەن لە فیلمەکە چارلی چاپلین بە دوو ڕۆڵ کە هەرچەندە لە ئێستادا زۆر ئەکتەری تر هەن کە دوو ڕۆڵیان هەبووە بەڵام لەو سەرەمەدا شتێکی نوێ بووە جگە لەوەش دوو ڕۆلی زۆر جیاواز ڕۆڵی دیکتاتۆرێک و ڕۆڵی سەرتاشێکی جولەکەی هەژار جیا لەوەش خۆت دەرهێنان و نوسەر و ئاوازدانەر و بەرهەمهێنەری فیلمەکە بیت ئەمە بە کێ !!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!! دەکرێت بێگومان چارلی چاپلین ئەم فیلمە دەسپێکێکی باش بوو بۆ کۆمیدیای ڕەش چونکە بە شێوەیەکی کۆمیدی ڕەخنە لە سیاسەتی ئەڵمانیای نازی و هیتلەر دەگرێت بێگومان لە بەر ئەوەی چارلی تا ڕادەیەک شێوەی لە هیتلەر نزیکە بۆیە ڕۆڵێکی نایاب و گونجاوی گێڕا ئەوەی لە فیلمەکەدا تا ڕادەیەک بە دڵم نەبوو ئەو کاتە بوو کە ڕۆلی چارلی بوو وەک دیکتاتۆرەکە کە ڕەنگە هەڵەکە لە من بێت چونکە هەموومان چارلیمان لە بەرهەمەکانیدا بە کەسێکی هەژار و کۆمیدی ناسیوە تا دیکتاتۆرێک بەڵام ئەوە توانای ئەکتەرەکە دەگەیەنێت کە دەتوانێت ڕۆڵی جیاواز بەرجەستە بکات وتاری کۆتاییش پێویست ناکات قسەی لە سەر بکەم ئەگەر بکرێت بینەری فیلمەکەش نەبن بە پارچە ڤیدیۆیەک ئەو وتارە ببینن و ئەو قسە زێڕینانە ببیستن لە کۆتایدا بێگومان بەرهەمەکانی چارلی شایەنی سەیرکردنن ئەم فیلمەش وەک فیلمەکانی تری نایاب بوو

بۆ فیلمی The Great Dictator

ئەکرێت کارەکتەری کلینت ئیستوود لەم فیلمە هەمان کارەکتەری تریلۆجی دۆلارس بێت بەڵام چۆن؟؟؟؟ ئیستوود لە تریلۆجی دۆلارس ڕۆڵی پیاوێک دەبینێت کە دەیەوێت پارە پەیدا بکات بە هەرچی شێوەیەک بێت لە بەشی یەکەمی تریلۆجیەکە دەڕواتە گوندێک بۆ پەیداکردنی کەمێک دۆلار لە بەشی دووەم لەگەڵ پیاوێکی تر ئەچنە ناو گروپێک بە هەمان شێوە بۆ پەیداکردنی پارە ، لەبەشی سێیەمیش بۆ پەیداکردنی دوو هەزار دۆلار چەندین شەڕ و ڕووبەروبوونەوە دەکات بەهەرحاڵ لە تریلۆجیەکە ڕۆڵی کەسێکە کە بۆ پاره کار دەکات و کەسێکی بێ هاوسەرە و کەسێکی بکوژە ، لە فیلمی ئەنفۆرگێڤن ڕۆڵی کەسێک دەبینێت کە پێشتر کەسێکی بکوژ بووە و بۆ پارە کاری کردووە دواتر هاوسەرگیری کردووە پاشان هاوسەرەکەی مردووە و دووبارە دەست دەکاتەوە بە کاری کوشتن واتە خاڵی هاوبەش لە نێوان کارەکتەری تریلۆجی دۆلار و کارەکتەری ئەنفۆرگێڤن هەیە هەرچەندە پێم وابێت کارەکتەری ئەنفۆرگێڤن لە ڕاستیەوە وەرکیراوە بەڵام وەک لە سەرەوە باسم کرد خاڵی هاوبەش لە نێوان ئەم دوو کارەکتەرە هەیە لە کۆتایشدا سەبارەت بە فیلمەکە یەکێکە لە بەچێژترین فیلمە وێسترنەکان و خاوەنی چیرۆکێکی بەهێزە بە بەژداری کاستێکی ناوازە بێگومان شایەنی سەیرکردنە

بۆ فیلمی Unforgiven

هەندێ فیلم یان ڕوونتر بڵێم فیلمەکانی ئەم سەردەمە زۆربەیان کاتی بڵاوبوونەوەیان ناوبانگێکی باش بە دەستدەهێنن و باسێکی زۆریان لەبارەوە دەکرێ ، بەڵام دواتر وردە وردە وای لێ دێت کە لە بیری خەڵک دەچێتەوە و لە مێشک نامێنێتەوە ، بێگومان هۆیەکەشی دیارە کە هۆکارەکەی ئەوەیە زۆربەی فیلمە نوێیەکان بۆ مەبەستی بازرگانی و پارە پەیدا کردن دروست دەکرێ ، بەڵام لە فیلمە کلاسیکەکان بە پێچەوانەیە کە زیاتر لایەنی هونەری تێیدا زاڵە وەک لایەنی بازرگانی ، ئەبینیت فیلمێکی وەک ئەم فیلمە کە لە ساڵی 1921 بەرهەمهێنراوە تا ئێستا کۆن نەبوە و چێژی خۆی لەدەست نەداوە ، دوای سەدو یەک ساڵ ئێستاش وەک شاکارێکی سینەمایی تەماشا دەکرێ ، بێ گومان ئەم فیلمە نە بودجەیەکی گەورەی بۆ تەرخانکراوە نە هیچ شتێکی پێشکەوتوشی تیا بە کارهاتووە ، بەڵکو بە هۆی نواندن و دەرهێنانە مەزنەکەی چارلی و ئاوازەکانی فیلمەکە و ڕۆڵە ناوازەکەی جاکی کوگەن تا ئێستا ماوەتەوە ، بەڵام لە فیلمەکانی ئێستا تا لایەنێکی باشی فیلم دەبینی چەند لایەنێکی لاواز دەبینی چ لاوازی دەرهێنان یان لاوازی نواندن و زیاتر بۆ پارە پەیدا کردن فیلم بەرهەمدێ ، نمونەی زیندووش فیلمەکانی مارڤڵ و دیسی ، لە کۆتایدا پێویست ناکات هیچ لەسەر فیلمەکە بڵێم لە دڵخوازترین فیلمەکانە تا ئێستا بینیبێتم ، دەستی ئێوەش خۆشبێت و ماندوو نەبن بۆ ژێرنوسکردنی ئەم شاکارەی چارلی چاپلین

بۆ فیلمی The Kid

یەکێک لە باشترین فیلمەکانی مێژوو شایەنی ئەو پلەیە کە پێی دراوە وەهەروەها سەرنجێکی تر لەسەر ئەم فیلمە ئەویش ئەوەیە کە بە بودجەیەکی زۆر کەم بەرهەمهێنراوە بە جۆرێک هەر سێ بەشەکەی دوو ملیۆن دۆلاری تێچوە کە نەک لە ئێستادا بەڵکو لەو سەردەمەش بڕێکی کەم بووە بەڵام سێرجیۆ لیۆنێ بەو بڕە پارەیە توانیویەتی سێ شاکاری سینەمامان پێشکەش بکات هاوکات هەر سێ ئەکتەری فیلمەکە ڕۆڵێکی ناوازەیان گێڕا بە جۆرێک مەحاڵە ئەگەر سێ ئەکتەری دیکە بونایە ئەم ڕۆڵەیان وا بە جوانی بگێڕایە پێویست ناکات هیچی تری لەسەر بڵێم لەو فیلمانەیە کە تا سینەما ماوە ناوبانگ و چێژی خۆی لە دەست نادات

تریلۆجی دۆلارس ئەگەر باشترین تریلۆجی نەبێت بێگومان یەکێکە لە باشترینەکان ئەم بەشەیان بەجدی ناوازەیە و شایەنی سەیرکردنە دەرهێنانی سێرجیۆ لیۆنێ و ڕۆڵگێڕانە ناوازەکەی کلینت ئیستوود شاکارێکی لەم شێوەیەی لێ بەرهەمدێ

بۆ فیلمی For a Few Dollars More

بەشی یەکەمی تریلۆجی دۆلارس بەڕاستی نایابە هەرچەندە کۆپی فیلمی یۆجیمبۆی کۆرۆساوایە بەڵام لە ئاستی فیلمەکەی کەمنەکردووەتەوە بەڵکو یەکێکە لە باشترین فیلمە وێسترنەکانی مێژوو

بۆ فیلمی a Fistful of Dollars