هیوا چەمێکێکی پێویستە بۆ مرۆڤ،هیواگەرای وات لێ ئەکات ژیان بەردەوام بکەی و بەبێ ئامانجێکی دیاریکراو، بەڵام هیوا بەستراوەتەوە بە باوەڕ، باوەڕ بوون بە خوا هیوا دروست ئەکات و ئامنجێکشت بۆ دروست ئەبێت، ئەگەر باوەڕت نەبوو هیواگەرای بوونی نامنێنێت ئەچێتە قاڵبی هیچگەرای و پوچگەرای و ڕەشبینی، هیوا و باوەڕ شتێکی لکاون بەیەکەوە، هەر یەکەیان پێوسیتیان بەیەکە بۆ بەردەوام بوون، ئەگەر هیوات بە باوەڕەکەت هەبێت ئەوە بزانە ژیانێک ئەژیت کە لەوانەیە زۆربەی دانیشتیوانی ئەم سەر زەمینە وا ناژین و نوقم بوون لە هیچ و پوچی،هیوا و باوەڕ بە خوای گەورە ژیانت قەشەنگ ئەکات…،یەکەم فیلمی تارکۆڤسکیمە بینەری بم بەڵام بەجدی هۆگری خۆی کردم لەیەکەم فیلمەوە،پێموایە بە یەکێک لە جوانترین فیلمۆگرافیەکان تێپەڕ ئەبم،لەم فیلمەیە باس لە سێ کەس ئەکات سێ کەسەکە بریتین لە: نوسەرێک و زانای فیزیای و ڕاوچیەک، ئەم سێ کەسە بەدوای شوێنێک ئەگەڕێن ئەو شوێنە هیواکان تێدا یەتە دی، لەو ماوەیەیە ئەوەنە باسی مرۆڤایەتی و هیوا و چڵێسی و خۆناسین..هتد ئەکرێت، لەم فیلمە پەیامەکەی ئەوەنە قووڵە و جوانە هەر حەزەکەی بەدیاریەوە دانیشی، هەر دیالۆگ و مانایەکی قووڵی هەیە، ئەوە هەر باسی سینەماتۆگرافی و فیلم گرتنەکەی هەر ناکرێت ئەوەنە قەشەنگە، هەموو شتێکی ئەم فیلمە جوان و بێوێنەیە.
خۆشەویستی،هەستێکە کە لەناو هەموو بونەوەرێک هەیە،خۆشەویستی بریتییە لە دوو جۆر، یەکەم جۆر ئەوەیە کە یەک لایەنە بێ خۆشەویستیەکە وەکو چۆن کەسێک کەسێکی خۆشدەوێت بەڵام کەسەکەی دیکە هەستی بۆی نیە و وەکو کەسێکی ئاسایی و هاورێ سێری دەکات و خۆشەویستیەکە بەرەبەرە کاڵ ئەبێتەوە، دووەم جۆری ئەوەیە کە هەردوولا بەدڵ ئاشقی یەکتر ببن و هەستێکی بێ وێنە لە دڵیانە هەڵبقوڵیت، ئەگەری هەیە بەهۆی کێشەیەکەوە لە یەک دابڕێن و دوورکەونەوە لەیەکدی، لەو کاتەیە تەنیایی سەر شانی یەکێک لە دوو کەسە ئەگرێت و توشی خەمۆکی دەبێت، نیوەی هەرە زۆری فلیمەکانی ۆونگ کار وای دەربارەی ئەمەیە بۆیە هەمیشە و دایمەن فلیمەکانی نایابن، لە فلیمەکە ئەمانەی تێدایە تەنیاییەکی قوڵ و دیالۆگی فرە ناوازە و ڕۆمانسیەکی بێ وێنە و کۆمیدیەکی شاراوە لە خەفەتا کە هەم بتخاتە پێکەنین و هەم پەندی لێوەرگری، بەجدی فلیمەکانی ۆونگ کار وای قەشەنگن لە ڕووی سینەماتۆگرافی و ساوەندتڕاک، سینەماتۆگرافیەکەی تایبەتە لە هەموو سینەماکاندا بەگشتی فلیمێکی جوان و پڕ لە چێژی پڕ هەستیار بوو.
گەنجەکان دەبرێنە ناو چالاکی سەربازیەوە بۆ ئەوەی بەسەر خودی ترس و لاوازیان زاڵ بن،لە بوون بە سەرباز توشی چەنەها ئێشو ئازار ئەبن،دوای ئەو هەموو ناڕەحەتیە دوای ئەو هەموو قوربانی دانە بۆ نیشتمانەکەت، نیشتیمانەکەت بە کەمی ئەزانن و هاوڵاتیانی ناو کۆمەڵگا بە گاڵتەجاری ئەزانن کەچی نازانن بەبێ بوونی ئەوان نەیان ئەتوانی بە ئاسودەی بژین،سەربازان یەکێکە لە شتە گرنگەکانی نیشتمان چونکە ئەوان خۆیان ئەیەن بە قوربانی بۆ ئاسایش و سەقامگیری خودی نیشتیمان و هاوڵاتیان..،فووڵ مێتاڵ جاکێت یەکێکە لە کارە جوانەکانی ستانلی کوبریکی مەزن،جوانی فلیمەکە لەوەدایە کە لە سەرەتادە دەتخاتە ئەو بیرکردنەوەیە کە بوون بە سەرباز خۆشە و چێژی لێ ئەبینی بەڵام لە کۆتاییدا چەمکی تڕاژیدیا زاڵ ئەبێتەوە و کۆمیدیا بەرەوە کاڵ بوونەوە ئەچێت و لایەنە خەفەتبارەکەی جەنگمان پشان ئەدات، ستانلی کوبریک هەمیشە دەستێکی باڵای هەبووە لە سینەمادا، فلیمێکی جوان و قەشەنگە
لە سەدەی بیستەمی زاینیدا لە ئەمریکا دەسەڵاتدەران زۆربەیان مافیاکانی سەر جادە بوون مەبەستم لە حوکمی وڵاتەکە لە ڕووی ئابوری و کۆمەڵایەتی و سیاسیەوە نیە بەڵکو مەبەستم لە ئاسایشی کۆڵان و شەقامەکانی جادەکەیە، برایەتی و ناپاکی لە کۆمەڵە مافیاکاندا کێشە هەرە سەرەکی کۆمەڵەکان بووە چونکە ڕەکابەری کردن لە پێناو دەسەڵات گرتن و بوون بە گەورەی کۆمەڵەکە شتێکی فرە شاز بووە بەلایانەوە بۆیە زۆربەی کۆمەڵە مافیایەکان بەهۆی ناپاکی کردن لە خودی برای خۆیان لەناوچوون، فلیمی سەردەمانێک لە ئەمریکا ناوەڕۆکی ئەمریکامان پشان ئەیات لە سەدەی بیستەمدا وە زۆریش بە جوانی پشانمانی ئەدات، کۆتا فلیم( سێرجۆ لیۆنی)بوو کە دوای ئەو فلیمە دوای ساڵانێک کۆچی دوای کرد،کۆتا فلیمی باس لە چەند مناڵێک دەکات چۆن ئەکەونە کاری مافیایەتی و ئەشبن بە مافیاو کۆمەڵەی خۆیان ئەبێت، کە لە نێو ئەو منداڵانەدا چەمکی برایەتی لە سەرووی هەموو شتێکەوە بوو تاوەکو گەورە بوون و فامیان کردوە دەستیان کرد بە خیانەت لە یەکتر کردن و ناپاکی کردن لە دروشمی برایەتی کە سۆز و خۆشەویستی بۆ یەک وەک برایەک ئەوەیان لە ناو برد، خامۆشیان کرد، فلیمێک کاتەکەی ٤ سەعات و ١١ دەقە بێت ئەکرێت وشک بێت بۆ بینەر و بێزاری بکات بەڵام ئەم فلیمە یەک چرکەساتێکی وشک نەبووە بۆم، سینەماتۆگرافی و ئاکتینگ و دیاڵۆگ و چیرۆک لە لوتکە بوون،تاکە خاڵی لاوازی فلیمەکە دیمەنی نەشیاوە بەڵام بۆ ئەو کاتە خاڵی لاوازی بووە ئێستا نا ،چونکە زۆر فلیم هەن کە ناسراون بە فلیم ئەگینا فلیم نین پڕن لە دیمەنی نەشیاوی بێمانا و هیچ، فلیمەکە لە هەموو ڕوویەکەوە فرە بێ وێنەیە ، دەستی ئێوەش خۆش بێت.
کاتێک چەمکە بێ بەهاکانی کۆمەڵگات فەرامۆش کرد و چەمکی بەبەهات بۆ خۆت دروست کرد لەو کاتەیە ئەزانی کە ژیان کردن چۆنە و لایەنە ڕاستەقینەکەی ژیان چۆنە،بەڵام دوورکەوتنەوەی زۆر لە کۆمەڵگا ئاکامی خراپ دەهێنێتە دی جا کۆمەڵگا کە خراپ بێت یاخود باش جیاوازیەکی ئۆتۆی نیە چونکە تەنیاییەکی قوڵ زۆر خراپترە لەوەی کە لە کۆمەڵگایەکی خراپ بیت، تەنیایی دەتخاتە خەمۆکیەوە دەتخاتە ئەوەی کە داوای یارمەتی کەی بەڵام کەس نایەت بەلاتەوە بێجگە لە خوا نەبێت، سروشتیش یەکێکە لە دروستکراوەکانی خوای گەورە، قوڵبوونەوە لە جوانی سروشت ئەگەری هەیە لەناوت ببات، چونکە قووڵبوونەوەی زۆر لە درووستکراوەکانی خوای گەورە ئاکامی باشی لێوە نایەدی بەرەوە داڕمانت دەبات و ئەتخاتە خەیاڵێکی قوڵ،پێویستە لەسەرمان کاتێکی کەم لە کۆمەڵگا دوورکەوینەوە بەڵام بەو جۆرە نا کە چۆن کریس دوورکەوتەوە و بەشێوەیەکی زۆر قوڵ کەوتە سروشت و لێی مایەوە،فلیمە جوان و بەبەها و بەنرخ و پەیامدارەکان، زۆر چێژبەخشن شتیان لێ وەردەگری پەیامەکانیان لێ وەرئەگریت،جا فلیمێک باسی سروشت و کۆمەڵگام بۆ بکا ئەوە بێ وێنەیە بەلامەوە و دڵخوازمە ،دیالۆگێکی کریس( لە بیرت بێت، ئەگەر هەر شتێکت ویست لە ژیانە،سرنجی بخرە سەری و بیگرە و بەدەستی بهێنە)، دەستی ئێوەش خۆش بێت.
کوشتن، کردارێکی پیس و پۆخڵەواتە،چ جا کوشتنی مێرولە بێت یاخود کەسێکی قێزەوەن، بکوژ کاتێک کە کرداری کوشتن ئەنجام دەدات ئەگەری هەیە دوای کردارەکە هەست بە پەشیمانی دەکات بەڵام خودی یاسا و دادگا بە پێچەوانەوە هیچ هەست بە پەشیمانی ناکەن هەرگیز دوای لە سێدارەدانی کەسێک جا کەسەکە بێتاوانیش بێت ناگۆڕێت، پیسیەتی بکوژێک لەگەڵ پیسیەتی سیاسەت و خودی یاسا هیچ جیاوازیەکان نیە، لە فیلمەدا زۆر بەجوانی کۆمەڵگای پوچ و سیاسەتی هیچ پیشاندراوە، کردارەکان لە سەروو هیچیەتیەوەن لە کۆمەڵگادا، ئاشنا بوونم بەم فیلمە وای لێ کردم ئاشناش بم بە کوشتن و دژە کوشتن و لایەنی ناشرینی کۆمەڵگا و سیاسەت، کیشڵۆڤسکی زۆر بەجوانی دەروونشیکاری کردوە دەربارەی کوشتن و کردارەکانی کۆمەڵگا.
جوانترینن ئەنیمەیشن تا ئێستا بینیبێتم، زۆر قەشەنگ بوو، پەیامەکەی زۆر بێ وێنەبوو، بەجدی ناتوانم پێداچوونەوەکی جوانی لەسەر بنوسم چونکە زۆر سەرسامی کردم، لوتکەی گەشبینی و دۆزینەوەی خودی خۆت، ژیان جوانە بەڵام ژیان بینینت ناشرینە، ژیان هەمیشە جوان بووە، مرۆڤەکان ناشرین بوون، مانای ژیانی خۆیان نەدۆزیەوە بۆیە تا کۆتایی ژیانیان لە هیچگەرای و ڕەشبینی ئەژین، دیدی بینینی ژیان لەکەسێکەوە بۆ کەسيکی دیکە دەگۆڕێت، دەبێت هەر کەسەو مانای ژیانی خودی خۆی بدۆزێتەوە، ئەوا ژیان بینینی بەرەو باشتر و جوانتر و قەشەنگتر ئەڕوا، دەستی وەرگێریش قەشەنگ بێت.
مرۆڤ بوونەوەرێکی دڕندە و هیچە حەز و ویستەکانمان لە پێش خوای گەورە داناوە،هەموو شتێک ئەکەین بەبێ ئەوەی بیری لێ بکەینەوە بەبێ ئەوەی بزانین چی کارەساتێکمان ئەنجام داوە، بەبێ ئەوەی بیر لە ئەنجامەکەی بکەینەوە ،هەر چەنە بیر و ڕای ئێمە لەگەڵ ئەم فیلمە ناگونجێت بەڵام ئەتوانین پەیامەکە وەرگرین کە خوای گەورە زانایە بەسەر هەموو شتێکدا، جا کارێکی هەڵمان کردبێت یان باش پاداشتەکەی وەر ئەگرین، جا پاداشتی خراپە خراپەیە وە چاکە چاکەیە, هەموومان گورگین لە پێستی مەڕدا، دڕندەترین بونەوەرین کە بیر لە خراپ و چاک ناکەینەوە خۆمان پێ بێتاوانە بەڵام لە ڕاستیە هەموومان تاوانبارترینین.
بەدرێژای ئەو کاتە، پێموابوو گۆڕینی جیهان شتێکە مرۆڤ ئەنجامی دەدات،کارێکە ئەنجامی دەدەیت،شتێکە لە پێناوی دەجەنگیت.نازانم ئیتر ئەوە ڕاستە یان نا! ئەی ئەگەر گۆڕینی جیهان بەهۆی بوونی ئێمە نیە لێرە؟ بەمانەوەمان، بێ گوێدانە ئەوەی چەن جار پێمان گوتراوە کە ئێرە شوێنمان نییە. بەمانەوەمان بەباشی لە کاتێکدا دەیانەوێت بمانکەنە کەسانی خراپ. بە باوەڕ بەخۆمان لە کاتێکە پێمان وتراوە ئێمە جیاوازین لەوانی تر.، ئەگەر هەموومان ئەو کارە بکەین. ئەگەر ڕەتی بکەینەوە خۆبەدەستەوە بدەین و ملکەچی فەرمانەکان بین، ئەگەر بە ئەندازەی پێویست لەسەر بۆچونی خۆمان سوور بووین،ئەوا لەوانەیە جیهانی دەوروبەرمان چارەی تری نەبێت جگە لە گۆڕان… مستەر ڕۆبۆت دەربارەی پیسی کۆمەڵگا و ئەو کەسانەی ڕۆڵی خواوەند ئەگڕێن بەسەر کەسانی نەزان دەربارەی دەسەڵاتدەرانی هیچ کە بەس ژیانی خۆیان لا گرینگە وە کەسانی دیکەیان لا گرینگ نیە….، جڵەوکردن تەنها خەیاڵێکە،ئێلیەت ئەو دروشمەی لە مێشکی خۆیدا دوبارە و دوبارە دەگووتەوە، ئێلیەت کارەکتەرێکی تەنهای پڕ لە خەمۆکی و نائومێدی بوو، کارەکتەرێک بوو واقع بین بوو نەک ڕەشبین، بەڕاستی دەرباری کۆمەڵگا دەدوا و کۆمەڵگای بەشێویەکی واقعی بینی.. مستەر ڕۆبۆت ئەتوانم بڵێم باشترین پارچەی خەیاڵیە(فێکتشن) کە تا ئێستا زنجیرە تەلیفیزۆنیەکان بەخۆیەوە بینویەتی، لە هەموو شتێکەوە ناوازە بوو، چیرۆک و سینەماتۆگرافی و پەیامی فەلسەفی و دیالۆگ و وتەی قەشەنگ و ڕۆڵگێران، هەموو لە ئاستێکی بەرزی خەیاڵی(فێکتشن)دابوو،دڵخوازترینم و باشترینم زنجیرەم کە تا ئێستا بینەری بووم…
دەیڤد فێنچەر و ژانەری تاوانکاری تەبعەن هەر فلیمەکە نایاب دەرەچێت، بەڵام چاوەڕوانی شتێکی جوانتر بووم ،دوای سێ ساڵ زیاتر هاتۆتەوە فێنچەر هەڵساوە نیوەی فلیمێکی فەڕەنسی ساڵی شەستەکان کۆپی کردوە کردویەتی بە فلیمێکی تازە بەس چیە چەن ئایدیەکی تازەی تێکەڵاو کردوە و تەواو، زیاتر وامئەزانی سێری لی ساموڕای فەڕەنسی ئەکەم بەڵام بە دیاڵۆگی زیاتر و ئەکشنی زیاترەوە، زۆر لە لی ساموڕای ئەچوو لە ڕووی هەموو شتێکەوە ، زیاتر لە ڕووی کارەکتەرەوە ، بەڵام هەر فلیمێکی نایاب بوو وە شایەنی بینینە.
وۆنگ کار وای وەها دەتخاتە قوڵای فلیمەکەوە وا هەست ئەکەی لە خەیاڵێکی تیژی زۆر قەشەنگا ئەژیت، پڕبەدڵ دەتخاتە فلیمێکی خاوی قەشەنگەوە کە ناشزانی چۆن کاتەکت لێ ڕۆیشتوە کاتێ فلیمەکە کۆتایی پێ دەهێنی، شێوازی فلیمەکانی کار وای هەمیشە وا هەستەکەی لە خەوای بەڵام چاوت کراوەیە وا هەستەکەی لە خەیاڵای بەڵام لە نێو واقعی ژیان ئەژیت، تەواوی ڕۆژ و شەو وەسفی وۆنگ کار وای کەم تەواو نابم لە وەسف کردن ئەگەر هەوڵیش بدەم بنوسم لە کۆتاییە تەواوی نوسینەکانم ئەسڕمەوە ، ئەمە تەنها فلیمێکی ئاسایی وۆنگ کار وای بوو بەڵام وەک هەمیشە ئەتخاتە فانتازیەکی تەواو بێ وێنەوە، بەڕاستی شایەنی بینینە.
کاریزمای و سامی ئەو خراپەکارە بێ حلە، فلیمێکی چێژ بەخش بوو ، هەرچەنە من خراپەکارەکەم بە کارەکتەری سەرەکی لە قەڵەم یابوو چونکە نەمرد، لە هەموو فلیمێکا لە کۆتایی فلیمەکە خراپەکارەکە ئەمرێت پاڵەوانی فلیمەکە نامرێت ، بەڵام لەم فلیمە بە پێچەوانەیە ، فلیمێکی زۆر جیاواز بوو دیالۆگ و چیرۆک لە لوتکە بوو ، شاکارێک بۆ مێژووی سینەما .
هەموومان خۆمان پێ ڕاستگۆیە بەڵام نازانین هەموومان درۆ لەگەڵ خۆمان ئەکەین بۆ بەرژەوندی خۆمان،ئایا هەر ٤ چیرۆکەکە ڕاست بوون ؟، نەخێر هەمووی درۆ بوو ، هەر ٤ کەسەکە درۆیان بۆ خۆیان کرد(درۆیان کرد بۆ بەرژەوندی خۆیان)، ئایا دنیا بەو جۆرە تێکچووە کە کەلەڕەقی و خۆپەرستیمان بەلاوە باش بێت؟، بەڵێ دنیا وەها تێکچووە لە گەر کوچ و کۆڵانێکی ئەم جیهانە پڕە لە تاوان ، لە دیالۆگێکی فلیمەکەوە : (تۆقێنەرە گەر کەس بڕوا بەیەکدی نەکەن جیهان دەبێت بە دۆزەخ)، (ڕاستە جیهان دۆزەخە)، ئەم دنیا پڕ بووە لە تاوان لەلایەن مرۆڤەوە…، فلیمێکی پڕ لە جوانی و فەلسەفیە، تەبعەن هەر کاتێک ئاکیرا کوراساوەت بینی بەبێ نیگەرانی بینەری فلیمەکە بە….
یەکێک لە باشترین ئەنیمەیشنەکان، وە یەکێکە لە دڵخوازەکانم، بەجدی بەچێژە،چیرۆکەکەی زۆر جوانە، لە ڕووی هەموو شتێکەوە زۆر باشە ، زۆر نایاب بوو، شایەنی بینینە.
فلیمێک زۆر خۆش بوو، بەس لە بەشی ٢ی باشتر نەبوو، ڕۆڵگێرانی جوانی تیایە، شایەنی بینینە،
فلیمێکی زۆر زۆر جوانە، ڕۆڵگێرانی ئەکتەرەکان زۆر جوانە، یەکێکە لەو فلیمانەی کە دەربارەی مادەی هۆشبەرە کە چی لە مرۆڤ ئەکا ، چۆن ئاڵۆدەبۆی خۆیت دەکات، چۆن فێرت ئەکا لە خەیاڵە بژیت، لە کۆتایشدا خۆت لە ڕاستی ژیان دوور ئەخەیتەوە بۆت دەرئەکەوێت کە ژیان بەو شێوەیە نیە کە تۆ سێرت کردوە…. پێویستە لە فلیمە فێر بین، کە ژیان ئەوە نیە کە تۆ بەلاتەوە بەوشێوەییە، شایەنی بینینە.
بەڕاستی فلیمێکی جوان بوو ، یەکێکە لە باشترین فلیمە ڕۆمانسیەکان، چیرۆکێکی زۆر جوانی هەبوو، حەزم لە فلیمی ڕۆمانسی نیە بەس ئەمەیان جیاواز بوو، ڕۆڵگێڕانی ڕایان و ڕەیچڵ زۆر جوان بوو، شایەنی بینینە.
بەڕاستی بەچێژ بوو،لە ڕووی هەموو شتێکەوە نایاب بوو ، کۆمیدی ، ئەکشن، ڕۆڵگێران، ئەکتەرەکان، چیرۆک، هەموو شتێک، فلیمە کۆریەکان زۆر بێ خەوشن ، بەڕاستی پێویستە هەموو کەس سێری فلیمە کۆریەکان کە چونکە زۆر جیاوازن لەگەڵ فلیمە هۆلیوودەکان، شایەنی بینینە ئەم فلیمە”
یەکێکە لە باشترینەکانی ٢٠٢٣، وەکو بەشکەی تری چێژ بەخش بوو، بەڵکو لە بەشەکەی تری باشتر بوو، لە ڕووی هەموو شتێکەوە،ئەکشن ، هەستبزوێن، چیرۆک، خراپەکارەکە، سینەمەتۆگرافی،لە ڕووی هەموو شتێکەوە پێرفێکتە، شایەنی بینینە…
بێ وێنە، شاکار،فلیمێک گەر سەیر بکرێ ژیانت دەگۆڕێ، شایەنی بینینە بەڕاستی بەچێژ بوو…،(ئەمە هەڵەی تۆ نییە).
یەکێک لە باشترین فلیمەکان، ئەم شاکارە تڕاژیدیە دەتخاتە ناو فلیمەکەوە وات لێدەکات بە پەرۆش بیت بۆ کۆتاییەکەی،ئەم شاکارە چیرۆکیکی زۆر بێ وێنەی هەیە تا بڵێ بەچێژ، بێزار نەبووم بۆ یەک چرکەش، کۆتاییەکەی شۆکت دەکات، لەڕوی هەموو شتێکەوە پێرفێکتە ،شاکارە بە مانای کەلیمە،شایەنی ئەو ڕەیتینگەیە و شایەنی بینینە….
زۆر بەچێژ بوو لە ڕووی هەموو شتێکەوە، کەمێک ئاڵۆزی پێوە دیار بوو بەڵام بەرە بەرە لەگەڵ ڕۆیشتنی فلیمەکە لێی تێ ئەگەی،ڕۆڵەکان بە گشتی جوان بوون، کۆمیدیەکەی زۆر باش بوو، ئەکشنەکەی هەر باس مەکە، یەکێکە لە باشترین فلیمەکانی ٢٠٢٢، تەبعەن فلیمێ برادی تیا بێت هەر باشترینە،شایەنی سەیرکردنە.
یەکێک لە باشترینەکان،٣ کاتژمێرم بەفیڕۆ نەچوو، زۆر شاز بوو، بێ وێنە بوو، کوراساواش یەکێکە لە باشترینەکان، فلیمێکی پێرفێکتی بەرهەم هێنا، شایەنی بینینە، ئێمە سەرکەوتین، ئێمە نا ، جوتیارەکان سەرکەوتن……
یەکێکە لە باشترین ئەنیمیەکان، زۆر بە چێژ بوو ،لە ڕۆی هەموو شتێکەوە پێرفێکتە، شایەنی ئەو ڕەیتینگەیە ، شایەنی ئەوەیە لە ٢٥٠ فلیمە مێژوویەکە بێت..
بەجێژ بوو ، بەڵام وەکو بەشی یەکەم نا ، بەشی یەکەمی باشترین بوو لە هەموو ڕۆیەکەوە، شایەنی بینینە
شاکار بەمانایی وشە، بەڕاستی بە چێژ بوو،کۆتایەکەی شۆکی کردم،شایەنی ئەو ڕەیتینگەیە و شایەنی ئەوەیە لە ٢٥٠ فلیمە مێژووەکە بيت،شایەنی بینینە….
بەچێژ بوو، شایەنی هەموو ئەو خەڵاتانە بوو کە بەدەستی هێنا…
بێ وێنە، ناوازە،ئاکتینگی زۆر جوان لە لایەن ئەکتەری دڵخوازم (جەیک)، چیرۆکێکی زۆر شاهانە، شایەنی سەیرکردنە.
زۆر بێ وێنە بوو یەک چرکە لێی بێزار نەبووم،بەڕاستی زۆر بەچێژ بوو شایەنی بینینە، لەبارەی ڕەگەزپەرستی و هاوڕێیەتی دەدوێت،زۆر نایابە پێشنیاری ئەم فلیمە جوانەتان ئەکەم
شاززز، بێ وێنە، ناوازەترین شاکار،باشترین فلیمی بۆشایی ئاسمان و گەشتی کات،بێخەوش ناتوانم پێناسەی کەم کە چی چێژێکی پێ بەخشیم ،شایەنی بینینە
بەداخەوە ئێستاش ئەم کارە باوە،چی دەبێت گەر بۆ دڵخۆشکردنی خۆت و دەوروبەرت گاڵتە بە کەسێک بکەیت؟،ئایا ئەو کەسە هیچ کاردانەوەیەکی دەرونی بۆ پەیا ئەبێت؟،ئایا پێویستە باوەڕ بە کەسانی نزیکت بکەیت؟،ئایا تۆ دڵتخۆش دەبووی سوکایەتیت پێ کرایە؟،ئایا کۆمێنتێکی سادە وا لە کەسانی دیکە دەکات کە سوکایتی بۆ کەسە بکەن؟،بەڵی بەدڵناییەوە ڕاستە کۆمێنتێکی سادە و ئاسایە لای خەڵک! بەڵام لە ناوەوە چەندین واتای ئازار بەخش دەڕواتە هزری ئەو کەسەوە کە هەمیشە بیری لێ دەکاتەوە هەمیشە کە کارێک بکات بیر لەوە دەکاتەوە کە ئەو قسە ئازار بەخشانە نەبینێت، پێویستە هەموو تاکێک بینەری ئەم فلیمە بێت
یەکێکە لە فلیمە ناوازەکانی کریستین بەیڵ، فلیمێک تا بڵێی بە چێژ،چی دەبێت ئەگەر ئارەزوی کوشتن بە دەمارەکانتدا بڕوات!؟،کوشتن بەرەو چیت دەبات بەرەو چیت دەگەیەنێت،تا وای لێی یەت کوشتن لە خواردن و ئاو گرینگتر دەبێت لات،بەڵام بیرت دەکەوێتەوە ئەگەری هەیە ئەمانە بە خەیاڵ کردبێتت ئەگەری هەیە بە ڕاستی کردبێتت؟، کۆتاییەکەی ئاڵۆزە چەنەها شت وتراوە بۆ کۆتاییەکەی،بە شایەنی بینینی ئەزانم یەکێکە لە دڵخوازەکانم…
زۆر بە چێژژ بوو،ئەتوانم بڵێم باشترین فلیمی گەشتی کاتە یەکێکە لە دڵخوازەکانم شایەنی سەیرکردنە بەڕاستی ڕق و لە گەشتی کات بێت بەهۆی ئەم فلیمەوە حەزی لێی ئەکەی
فلیمێکە پڕە لە جوانی و پەند،یەکێکە لە دڵخوازەکانم ئەم فلیمە زۆر جوان باسی ژیانی مامۆستا دەکات وە قوتابخانە،فلیمێکە تا بلێی بێ وێنە و ناوازە
تا بڵێی جوان و نایاب چی فلیمێک دەردەچێت کە کریستۆفەر نۆڵان دەرهێنەری بێت بێ گومان شاز دەرئەچێت،چرکە بە چرکە زیاتر ئەو خاتە ناو فلیمەکەوە بۆی بزانی ڕوداوی دواتر چی دەبێت،ئەقڵ پێشبینی ئەو ڕوداوەکان ناکات ،سەرت دەسوڕمێنێت، چی بێرۆکەیەکە چی چیرۆکێکە… شایەنی بینینە.
ئەی هاوار لە جوانی ئەم شاکارە جوانترین و بەهێزترینی موزیک، ئەم شاکاری پێمان دەڵێت هەر خەونێکت هەبێت هەوڵی بۆ بە تێکۆشە بۆ بەدیێهێنانی خەونەکەت بێ هیوا مەبە هەوڵبدە،گوێی بە قسەی خەڵک مەدە بە دوای خەونەکەت کەوە هەرچەنە مەحالیش بێت تۆ بە بەو کەسەی بە جیهان بڵێ هیچ شتێک ئەستەم نییە هەر شتێک هەوڵی بۆ بدەیت ئەستەم نییە باوەڕت بە خۆت هەبێت کە ئەتوانی ئەو شتە بکەیت،بەرهەمێکە شایەنی سەیرکردنە بەرهەمێکە تا بڵێی ناوازەیە تا بڵێی نایابە…
ئەی هاوار لەم بەرهەمە ناوازەیە ئەو خاتە ئەو حاڵەتەی فرمێسک لە چاوانتا بێتە خوارەوە،ئەدریان نوادنێکی زۆر نایاب و بێ وێنە نیشان دا وا نوادنی کرد نەو دەزانی فلیمە,ساوندتراکەکانی و سینەماتۆگرافیەکانی زۆر ناوازە بون، چەندین نوادن و هونەری جوانی تیا بوو،بەرهەمێکە گەر دڵڕەقیش بیت دڵت پڕ ئەکا،وە چەندین پەیام و ئەمۆژگاری لە خۆ گرت،بەڕاستی شایەنی بینینە،یەکێکە لەوفلیمانەی ژانەری هەست بزوێنن و دڵخوازمن.
زۆر بەچێژ بوو، زۆر بە جوانی کاری بۆ کراوە، ناتالی بەو تەمەنەوە کە ١٣ ساڵە زۆر بەجوانی ڕۆڵی پیشەگەرێکی بکوژ ئەبینێت،بەجدی شایەنیەتی کە لە ڕێزبەندی ٢٥٠ مێژوە،شایەنی سەیرکردنە.
پێشتر سێری ئەم ئەنیمەیشنەم کردوە زۆر بەچێژ بوو یەکێکە لە دڵخوازەکانم، لەبارەی سینارۆ و چێژ و ساوند تڕاک، ئەنیمەشنێکە تا بڵێی بێ وێنە و جوانە، ئەو خاتە دنیایەکی تەواو فانتازی سپایدەرمانەوە،زۆر چاوەڕێی بەشی ٢می ئەکەم،وە زۆر جوان ئەبێت بکرێتە فلیمێک زۆر بەچێژ ئەبێت بەو سینارۆیە و بەو جوانیە بکرێت بە فلیم.
ئەی هاوار لەم شاکارە بەبێ هەبوونی کامێرای پێشکەوتوو و بەبێ هەبوونی سینەماتۆگرافی تەنها لە ژورێکاو ١٢ کەس لە ناویا توانیان شاکارێکی بێ وێنە دروست بکەن،لەم شاکارە بۆمانی دەرخست لە کاتی توڕ بووندا بڕیار مەیە ئەگەر بڕیارەکەشت بەڕای خۆت ڕاست بێت و لای چەنها کەسیش ڕاست بێت هەر ئەو بڕیارە هەڵەیەک و تیا کردوە چونکە لەو کاتەیە لەسەر خۆت نیت،بەڕاستی شایەنی ئەو ڕەیتینگەیە،شایەنی بینینە گەر ئەم پێداچوونەوەت بینی یەکسەر سێریکە بێ هیچ دوو دڵیەک🖤
خۆم پیشتر ئەم فلیمەم بینیوە زۆر بەچێژ بوو،جەیک هەمیشە بە ڕۆڵەکەی سەرسامی کردوم،چیرۆکەکەی زۆر جوان بوو کە سەربازێک خەبەری ئەبێتەوە لە لاشەیەکی تر ئەرکێکی حکومی پێ دەدرێت دەبێت میلۆنەها کەس ڕزگار کا لەو کەسەی کە شەمەندەفەرەکەی تەقاندۆتەوە و چەنەها کەس مردن،کۆتاییەکەی بێ کەمو کوڕیە دڵی بینەر خۆش ئەکا،شایەنی بینینە🖤
زۆر بەچێژ بوو تا سەیرم نەکرد نەم زانی ئەوەنە شازە،دوو کاتژمێرم بە فیڕۆ نە چوو،شایەنی ئەوە ڕەیتینگەیە،لەم فلیمە بۆمان دەردەخات بۆ هەر کێشەیەک هەمیشە چارەسەرێکی هەیە،شایەنی بینینە بێجگە لە چێژ وەرگرتن چەنەها ئامۆژگاری و وتەی بنرخی لێ وەرئەگریت،کۆتاییەکەشی زۆر جوان بوو.
باشترینی جیم کاری، هەمیشە باشترینە لای من، زۆر بەچێژ بوو، شایەنی بینینە، لە کۆتایە ئەڵێم هەرچەنە من تۆ نابینم نێوەڕۆت باش،ئێوارەت باش،شەوت شاد…..
بەچێژ بوو،کۆتاییەکی زۆر جوانی هەبوو،لیۆناردۆ و تۆم هەمیشە جوانترینیان پەخش کردوە،شایەنی سەیرکردنە،دەست ستافیش خۆش بێت🖤
یەکێکە لە دڵخوازترین و باشترین شاکار تا ئێستا سەیرم کردبێت،یەکەمجار والێی تێگەیشتبوم کە ئەوانەی ئەکوژرێن یەکێک لەو ٧ تاوانەیان کردبێت دوای تاوانی تامەزرۆی دۆزرایەوە وتم هەڵە لێ تێگەیشتوم دەبێت بکوژەکە یەکێک لەو ٧ تاوانە لەگەڵ کوژراوەکان بکات نمونە حەسوودی دەبێت حەسوودی بە ژیانی کوژراوەکە ببات تا بیکوژێت یان ئارەزوو دەبێت حەز و ئارەزووی لەگەڵ کوژراوەکە بکاربێنێت تا بیکوژێت، ئەتوانرا کۆتاییەکەی باشتر بوایە بەس لە فلیمی ژانەری تاوانکاری و نهێنی دەبێت ژانەرێکی تریان لەگەڵ بێت بۆ ئەوەی هەستی بینەر بجوڵێنن بۆیە ژانەری هەستبزوێنیان هێنا هەم هەستی بینەر بجوڵێنن هەم کۆتاییەکی شۆکاویشی هەبێت، ڕۆڵی بڕاد و مۆرگان باس ناکرێت، شایەنی بینینە🖤
من هەموو کاتێک گوێم لێ بووە هەموو شتێک پێی پیشان دەدات لە هەر دوو چاوتدا چرکەیەک پێش مردنت،پێش هەموو شتێک ئەو چرکەیە چرکەیەک نیە بۆ هەمووی تا هەتاهەتایە درێژ دەبێتەوە وەک زەریایەک لە کات ،بۆ من ئەوە درۆکردنبوو لە پشتمەوە لە چادری گەڕەیدەیەکدا سەیرکردنی ئەستێرەکان و گەڵا زەردەکان بەجێدەهێڵن لە ڕێگاکەی ئێمەدا ،یان دەستی داپیرەم و شێوازی پێستی وەک لا پەڕەیەک وایە،وە یەکەم جار کە ئامۆزاکەم تۆنیم بینی،وە جەین،وە جەین،وە کارۆڵاین ،پێم وایە دەمتوانی باشتر بومایە دەربارەی ئەوەی بەسەرم هات بەڵام سەختە توڕە بیت کاتێک زۆر جوانی لە جیهاندا هەیە،هەندێک جار هەست دەکەم کەم دەبینم و زۆریشە دڵم پڕبووە وەک باڵۆنێک بۆ ئەوەی بتەقێت،دواتر بیرم دێتەوە کە ئارام بمەوە وە بۆستم لە هەوڵدانی گرتنی،ئەوە وە دواتر وەک باران بەناومدا دەڕژێت و ناتوانم هەست بە هیچ شتێک بکەم جگە لە سوپاسگوزاری بۆ هەر ساتێکی تەنیایی ژیانە بچووکە گەمژەیەکەم،هیچ بیرۆکەیەکت نییە کە باسی چی دەکەم دڵنیام بەڵام نیگەران مەکە،ڕۆژێک لە ڕۆژان دەزانیت،زۆر جوانە دەرهێنەر بە شێوەیەکی تر سێری ژیان بکات ، بەجدی زۆر بەچێژ بوو،لەم فلیمە بۆمان دەردەکەوێت ژیانی ئەوروپی و ئەمریکی زۆربەیان وا دەژین،ئەم فلیمە زۆر باشە بۆ ئاشنا بونمان بە ژیانی ئەوان،شایەنی سەیرکردنە،وە دەستان خۆش بێت.
بەجدی زۆر شاز بوو ئەلپاچینۆی مەزن وەک هەموو کات ڕۆڵێکی زۆر نایابی نواند ئەبوایە زوتر سێری ئەم فلیمەم کردایە، چەنەها پەیامی جوان و نایابی لەخۆگرتوە،بەدڵنیایەوە شایەنی سەیرکردنە،دەستی ستافە جوانەکەتان خۆش🖤
یەکێکە لە باشترین فلیمەکانی لێوناردۆ، چەنەها پەیامی جوانی لەخۆگرتوە،بە شایەنی سەیرکردنی ئەزانم✨
زۆر بەچێژ بوو، بەڕای من هەر فلیمێک ژانەری خەیاڵی و ڕۆمانسی تیا بوو بێ حل ئەبێت، بەڕاستی وا دروست کراوە ڕێک ئەوخاتە نا خەیاڵەوە، بە شایەنی بینینی ئەزانم،✨
یەکێکە لە باشترین و ناوازەترین کە سەیرم کردوە بەڕاستی تا بلێیت بەچێژ بوو، بەڕاستی زۆر شتی لێوە فێربووم،بجدی ئنیمیەکی جوان و تایبەت و هەستبزوێنە،شایەنی سەیرکردنە🖤
زۆر بەچێژ بوو بەڕاستی ئێستاش لە شۆکام یەکێکە لە باشرینەکان وە شایەنی ئەو رەیتینگەیە لە سەرەتاوە ئەو خاتە ناو فلیمەکەوە،پیاوێک بەهۆی ئەو هەموو هەڵەنەی پێشتری ئازار دەچێژێ، وە فلیمێکە زۆر باشە لەبارەی (خەوی موگناتیسی)، لە کۆتایەیە ئەڵێم هەرچەنە لە ئاژەڵێکیش باشتر نیم، بەڵام مافی ژیانم نییە.❤️🔥
ئای لەو شاکارە جوانە بجدی لە یەکەم وشە دەڕبڕینە چویە دڵمەوە ، جا لە ساڵی ١٩٧٦ تا ئێستا لە ڕیزبەندی باشترین فلیمە مێژوویەکان بێت، لەم شاکارە بۆمان دەردەکەوێت تەنیای چی و لێ ئەکا وە هەر چەن بەدڕەوشتی زۆر بێت لە شوێنێک چەن کەسێک هەیە کە کەسی باشن و بەدڕەوشتی قبوڵ ناکەن، دی نیرۆ ڕۆڵێکی زۆر نایاب پێشکەش کرد هەمیشە نایاب،شایەنی سەرکردنە،ڕۆژێک دێت بارانێک دەبارێت ئەم چینە قێزونە ڕادەدات✨❤️🔥
بەچێژ بوو فلیمێک ژانەری تاوانکاری و ڕۆمانسی تیابێ فلیمێکی چێژ بەخش دروست ئەکات شاینەنی سەیرکردنە🖤
بەڕاستی زۆر بەچێژ بوو ٢ سەعاتم لە ژیانم بە فیڕۆ نەچوو وە زۆرم پێ سەیرە کەس پێداچوونەوەی نەنوسیوە شایەنی سەیرکردنە گەر کەسێکی حەز و لە فلیمی خەیاڵی و خۆێنمژ و گورگین و ئەهریمەنە دەبێ سەیری ئەم فلیمە کەیت وە سەرکەوتوبن🖤
زۆر بەچێژ بوو ثۆر لەم فلیمەیە ئەیویست خۆی دڵخۆش کا لەبەر ئەوەی پێشتر زۆر شتی لە دەستدابوو دەرکەوتنی جین سوپڕایز بوو بژین سەرکەوتووبن❤️🔥
بەچێژە بەس دینیان تێکەڵ نەکردبا زۆر بێ حل ئەبوو هەر ئەو هۆکارەیە زنجیرەکەی تۆزێ ناخۆش کردوە بۆیە لە دە نۆی پێ ئەیەم لەبەر ئەو هۆکارە بژین سەرکەوتووبن❤️🔥
قێزەونترین وابیر ناکەمەوە کە ئەم فلیمە لە ڕاستیەوە وەرگیراوە باوکێک کچە کەی خۆی وا لێی کە لەبەر شتێکی بچوک . ئەوە بەس بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر بینەر هەبێ دەستان خۆش🖤
یەکێکە لە باشترین زنجیرە فلیمەکانم کە سەیرم کردبێ دووبارە بونەوەی نیە چێژێکی زۆر جوانی پێی بەخشیم ئەوەم بەدڵە ناتوانی پێشبینی بکەی و ڕاست دەرچی سەرو دەسوڕمێنێ وە جوانترین ڕۆڵ ڕۆلی دیلانە زۆر بە جوانی ڕۆڵ دەگێرێ لە کۆتایەکەشی مردنی نیوت زۆر دڵتەنگی کردم لەگەڵ تریسا دەستان خۆش بێت❤️🔥
یەکێکە لە باشترین فلیمە ئنیمیەکان زۆر بەچێژ بوو شایەنی ئەو رەیتینگەیە شایەنی سەیرکردنە✨
یەکێکە لە باشرین فلیمەکانم کە بینومە باس لەوە دەکات کە هەرگیز گێلێک بە کەم مەزانە ڕاستە ئەقڵی ناتەواو بوو بەس لە کەسێکی ئەقڵ کامڵ باشتر لە دونیا تێدەگەیشت وە مرۆڤی کەم ئەقڵ ئەتوانێ بکەوێتە داوی خۆشەویستیەوە وە ئەتوانێ ببێ بە ملیۆنەرێک… بۆمان دەرەکەوێت کە ڕاکردن لە هەندێک جار باشترە لە خۆ کردن بە قارەمان. هەر کەسێک دەبێ سەیری ئەم فلیمە بکات کە بۆی دەرکەوێت کەسی ناتەواو بە کەم مەزانە. دەستان مادوبونتان خۆش بێت❤️🔥
بەجدییی شاز بوو ئەو خاتە قوڵایی فلیمەکە هەر تاکێک دەبێ سەیری ئەم فلیمە کە …بزانین ئاڵودە بوون چی لە مرۆڤ ئەکا وە ئاخیرەکەی سەرو دەسوڕمێنێت بە گاڵتە لا ٢٥٠ باشترین فلیمەکان نیە دەستان خۆش بێت🖤
چاوەڕێی ئەم فلیمە بوم کە بیکەن بە ژێرنوس خۆش بوو و باش بوو دەستان خۆش بێت شایەنی سەریکردنە🖤
چێژ بەخش بوو وە هەر فلیمێک میلی تیا بو شایەنی سەیرکردنە دەستان خۆش بێت🤍✨
بەجدی یەکێکە لە باشترینەکان ئەتوانی زۆربەی ژانەرەکان تیایە بدۆزیتەوە یەکەم جار وامزانی زنجیرەیەکی مناڵانەیە بەس بەجدی بە چێژ بوو شایەنی سەیرکردنە (هاوڕێکان درۆ ناکەن)✨🖤
بەچێژ بوو بەڕاستی شایەنی سەیرکردنە ئەڵقەی ٩ باشترین بوو بەس کۆتایەکەی ئەتوانرا باشتر بێت دەستی ماندوتان خۆش بێت🖤
بەجدی بەچێژ بوو باشترینی لۆگان بەجدی زۆر بە جوانی ڕۆڵەکان بەرجەستە کراوە دەستان خۆش🖤✨
دەمێکە بەدوای فلیمێکی وا بووم بەڕاستی هەر دوو بەشەکەی بێ حل بوو دەستان خۆش🖤✨
نایاب بوو بەس کۆتاییەکەی بەڕاستی ئاڵۆزە تەنها بینەرێکی ڕاستەقینە دەتوانێت لێی تیبگات✨🔥
بەجدی یەکێکە لە باشترینەکانی من بەڕاستی چێژێکی نەگۆڕی هەیە شایەنی سێرکردنە شاززز🤩😻🔥✨🖤
زۆر شازە ئەگەر تۆ کەسێکی حەزت لە سوپەر هیرۆ بێ یان فانی مارڤڵ بیت هەر عەیبە سەیری نەکەی شایەنی سێر کردنە🤩❤️🔥
بەڕاستی لە مناڵیەوە تا ئێستا خۆشترین کدراما بوە لای من بەجدی شاززی وەک خۆی نیەە❤️🔥✨
بەجدی شاززە هەر کەس حەزی لە درامای کوری نەبوو با سەێری ئەمە کات بەجدی تام و چیژێکی تەواو هەمیشەی هەیە✨🤍
بەجدی هەر کەسی حەزی لە زنجیرەی کۆری نیە با لەمەوە دەست پێکات زۆر شاززز🔥✨